وه‌رگێڕانی دیمانه له فارسییه‌وه: عه‌لی حسێن حه‌سه‌ن
به‌شی یه‌كه‌م
كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ژیانی
سه‌ید حسێن نه‌سر، فه‌یله‌سووفی ناسراوی ئیسلامی، له‌دایكبووی ساڵی (1933)ی تارانه. ساڵی (1945) خێزانه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی خوێندن ڕه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكای ده‌كه‌ن، نه‌سر له قوتابخانه‌ی (Peddie )، له ویلایه‌تی (New Jersey )، ده‌ست به خوێندن ده‌كات و پاشان به‌شی فیزیا له زانستگه‌ی (M.I.T ) ته‌واو ده‌كات. ساڵی (1958) كه ته‌مه‌نی ته‌نیا بیست و پێنج ساڵ ده‌بێت، دكتۆرا له بواری مێژووی زانست‌دا له زانستگه‌ی هارڤارد وه‌رده‌گرێت و هه‌مان ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران و له زانستگه‌ی تاران ده‌ست به دهرزگوتنهوه ده‌كات. نه‌سر هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه ده‌ستی به نووسین كردووه و له ده‌یه‌ی شه‌ستی سه‌ته‌ی ڕابردوودا چه‌ند كتێبێكی وه‌كوو (زانست و شارستانه‌تی له ئیسلامدا: Science and Civilization in Islam )، (سێ حه‌كیمی موسڵمان:Three Muslim Sages )، (ئامانج و ڕاستییه‌كانی ئیسلام:Ideals and Realities of Islam ) و (مرۆڤ و سروشت قه‌یرانی ڕۆحیی مرۆڤی مۆدێرن:Man and Nature The Spiritual Crisis of Modern Man )ی نووسیوه. ساڵانی دواتریش كۆمه‌ڵێك كتێبی گرینگی وه‌كوو (ئیسلام و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانی مرۆڤی مۆدێرن:Islam and the Plight of Modern Man )، (زانست و ئه‌مری قودسی: Knowledge and the Sacred )، (دڵی ئیسلام:The Heart of Islam )، (باخی هه‌قیقه‌ت: The Garden of Truth ) و چه‌ندان به‌رهه‌می تریشی چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه. نه‌سر كه سه‌روه‌ختی هه‌ڵگیرسانی كوده‌تای ئیسلامیی ساڵی (1979)ی ئێران له له‌نده‌ن ده‌بێت، به هۆی نزیكییه‌وه له ڕێژیمی پێشوو، چیی تر ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی و ناچار ده‌بێت ژیانی دووره‌وڵاتی هه‌ڵبژێرێت. دوای چه‌ند ساڵێك دهرزگوتنهوه له یه‌ك دوو زانستگه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ساڵی (1984) وه‌كوو مامۆستای به‌شی دیراساتی ئیسلامی له زانستگه‌ی (George Washington )ی ئه‌مه‌ریكا داده‌مه‌زرێت و به‌رده‌وامی به‌و پیشه‌یه‌ی ده‌دات. به هۆی پیشه‌ی مامۆستایه‌تییه‌وه، سه‌تان قوتابیی پێگه‌یاندووه و ژماره‌یه‌كیان، ویلیه‌م چتیك و نه‌سروڵڵا پوورجهوادی وه‌ك نموونه، نووسه‌ر و كه‌سی به‌رچاویان لێ ده‌رچووه. نه‌سر له ماوه‌ی ژیانیدا زیاد له په‌نجا كتێب و ده‌یان گوتاری له‌باره‌ی ئاین، ئیسلام و مۆدێرنیزم، ته‌سه‌ووف، قه‌یرانی ژیگه، فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی، زانست و ته‌كنۆلۆژیای مۆدێرنه‌وه نووسیوه و كتێبه‌كانی بۆ چه‌ندان زمانی جیهانی و ناوچه‌یی وه‌رده‌گێڕرێن (1).
دیمانه
*جه‌نابی دكتۆر نه‌سر، یه‌كێك له‌و پرسه سه‌ره‌كییانه‌ی له جیهانی ئه‌مڕۆدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه، بریتییه له به‌جیهانیبوون و به دوای ئه‌ویشدا زاڵبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا وه‌كوو فه‌رهه‌نگێكی جیهانی له ناوچه جیاجیاكانی دنیادا. دیاره ئه‌م بابه‌ته قاڵوههرا و كێشه‌ی زۆری له جیهاندا دروست كردووه و تیۆریاگهلێكی جۆراوجۆریشی خواستووه، ئێوه وه‌كوو بیریارێكی موسڵمان و كه‌سێك له كۆڕ و كۆبوونه‌وه جیهانییه‌كاندا له‌باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسلام و مۆدێرنیزم و ئیسلام و ڕۆژئاواوه زۆر دواون و كتێبی زۆرتان نووسیوه، چ تێڕوانینێكتان بۆ به‌جیهانیبوون هه‌یه و پێتان وایه ده‌بێت تاكی ئه‌مڕۆی ئێرانی چی له به‌رانبه‌ردا بكات؟
- بسم الله الرحمن الرحیم. ده‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵێم له‌وه‌ی هه‌لێك ڕه‌خساوه تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه قسه بۆ هاونیشتمانییه‌كانی خۆم بكه‌م زۆر خۆشحاڵم. له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌ی جه‌نابیشت با به‌ر له هه‌ر شتێك ئه‌وه بڵێم به‌نده بڕوام به‌وه نییه فه‌رهه‌نگێك ببێته فه‌رهه‌نگێكی جیهانی. فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ده‌توانێت به سه‌رتاپای دنیادا بڵاو ببێته‌وه و ببێته فه‌رهه‌نگێكی جیهانی، تا زێتر بڵاو ده‌بێته‌وه، لاواز و باریك و ناسكتر ده‌بێت و به‌م پێیه له توانست و كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌م ده‌كات. كوتومت وه‌كوو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌یه‌ك ڕۆنه به‌سه‌ر مێزێك‌دا كه تا زێتر بڵاو ببێته‌وه، ته‌نكتر و كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێته‌وه. فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوایی، به‌تایبه‌ت فه‌رهه‌نگی باو و ڕۆژانه‌ی ڕۆژئاوایی كه بانگه‌شه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه ده‌كات، تا زێتر ته‌شه‌نه بكات، قووڵییه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێت و هه‌ر به هۆی ئه‌م ته‌نكی و كهمقووڵییهوه، توانستی زاڵبوونی خۆی به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگه‌كانی دیكه‌دا كه خاوه‌نی قووڵییه‌كی پترن، له ده‌ست ده‌دات. بوونی فه‌رهه‌نگی جۆراوجۆر، هه‌ر وه‌كوو بوونی ڕه‌گ و ڕه‌چه‌ڵه‌كی جیاوازی مرۆیی، ویستی خوای گه‌وره‌یه و ئه‌م ڕه‌نگاوڕه‌نگی و جۆرزۆرییهی له فه‌رهه‌نگ و شارستانهتییهكاندا هه‌یه، ده‌وڵه‌مه‌ندیی جۆری مرۆڤ پتر ده‌كات و به له‌نێوچوونی فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌كان، له ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌ندێشه و كار و كرده‌وه‌ی مرۆڤ كه‌م ده‌بێته‌وه. به‌ڵام له‌باره‌ی خاڵی دووه‌مه‌وه كه فه‌رمووتان، ده‌بێت یه‌كه‌م جار سه‌رنجی شوناسی ئێرانی بده‌ین و ئینجا بزانین ئه‌م شوناسه ئێرانییه ده‌بێت له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی به به‌جیهانیبوون نێو ده‌برێت چ بكات. شوناسی ئێرانی له‌سه‌ر دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی بنیات نراوه. كۆڵه‌كه‌ی یه‌كه‌م كه گرینگتره، جیهانبینییه، واته ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی به پشتبه‌ستن پێی له واقیع و زانست و ئه‌ودوای كۆڵه‌كه‌كانی ژیانی ئاده‌میزاد ده‌ڕوانین و بێگومان بۆ ئێران ئه‌م جیهانبینییه بریتییه له وه‌حیی ئیسلامی و ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و وه‌حییه دامه‌زراوه. كۆڵه‌كه‌ی دووه‌م، ئه‌زموونی هاوبه‌شی مێژوویییه، ئێران چه‌ند گه‌لێكی جیاواز له ڕووی ڕه‌گ و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و زمانه‌وه تێیدا ده‌ژین و وێڕای ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ناوه‌ڕاستی بان و ده‌شتی ته‌خت و به‌رزی ئێرانه‌وه، به‌لووچی، توركمان، عه‌ره‌ب و كوردیش هه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند زوان و شێوه‌زارێكی جیاوازی وه‌كوو ئازه‌ری، به‌لووچی، كوردی و لوڕی و... هه‌ن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه یه‌ك ئه‌زموونی هاوبه‌شیان هه‌بووه كه له‌سه‌ر مێژوویه‌كی هاوبه‌ش دامه‌زراوه و ئه‌م ئه‌زموونه نه‌وه بۆ نه‌وه گواستراوه‌ته‌وه. به بۆچوونی من ئه‌م دوو كۆڵه‌كه‌یه له كۆڵه‌كه گرینگه‌كانی شوناسی ئێرانین، یه‌كێكیان جیهانبینیی ئیسلامی و گه‌شه و فراوانكردن و په‌ره‌پێدانی له‌لایه‌ن بیریارانی ئێمه‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه ئه‌زموونی هاوبه‌شی مێژووییی هه‌موو گه‌لانی ئێرانییه.
*هه‌ندێك له بیرمه‌نده ڕۆژئاوایییهكانیش له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوون و بڕوایه‌ی ئێوه‌دان له‌باره‌ی به‌جیهانیبوونه‌وه، بۆ نموونه ئه‌نتۆنی گیدنزیش وه‌كوو جه‌نابت بڕوای وایه به‌جیهانیبوون ناتوانێت تاقه فه‌رهه‌نگێك به‌سه‌ر ته‌واوی دنیادا زاڵ بكات و فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌كانیش درێژه به ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن. سه‌باره‌ت به به‌شی دووه‌می قسه‌كانی جه‌نابت، ئه‌وه‌ی گوتتان سێ جه‌مسه‌ری گه‌وره له شارستانه‌تیی ئیسلامی‌دا هه‌ن، یه‌كه‌میان بنكه یان جه‌مسه‌ری عه‌ره‌بیی ئیسلامی، دووه‌م و سێیه‌میش جه‌مسه‌ری ئێرانیی ئیسلامی و توركیی ئیسلامین. ده‌مه‌وێت بپرسم چ توخمهیلێكی گرینگ ئه‌م جه‌مسه‌ر یان بنكانه لێك جوێ ده‌كه‌نه‌وه؟
- هه‌ڵبه‌ت من ناڵێم له‌م كاته‌دا ته‌نیا ئه‌م سێ جه‌مسه‌ر یان بنكه‌یه بوونیان هه‌یه، ئێمه فه‌رهه‌نگی ئیسلامیی ئه‌فریكای ڕه‌شپێست، فه‌رهه‌نگی ئیسلامیی چین، فه‌رهه‌نگی ئیسلامیی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا واته ناوچه‌كانی مالایی زمان و فه‌رهه‌نگی ئیسلامیی نیوچهكیشوهری هندیشمان هه‌یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش چه‌ند بنكه‌یه‌كی بچووكتری وه‌كوو فه‌رهه‌نگی ئیسلامیی ئهوروپاییشمان هه‌یه كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وه‌كوو كۆسۆڤۆ، ئه‌لبانیا و بۆسنه بوونی هه‌یه و ته‌مه‌نی (500-600) ساڵ ده‌بێت. به بۆچوونی من ژیارێكی مه‌زنی ئیسلامیمان هه‌یه كه خاوه‌نی یه‌كیه‌تییه‌كی تایبه‌ت و بێوێنه‌یه، واته ئه‌گه‌ر سوێدییه‌ك به چاوی داخراوه‌وه بچێته بازاڕی فاس له مه‌راكیش و له‌وێ چاوی بكاته‌وه و ئینجا چاوی بنووقێنێت و له بازاڕی ئه‌سفه‌هان له ئێران چاوی بكاته‌وه، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ردوو شوێنه‌كه پێوه‌ستن به یه‌ك جیهانه‌وه. چه‌ند توخمێكی وه‌كوو خوێندنی قورئان، پێڕۆیی له شه‌ریعه‌تی ئیسلام و شوێنكه‌وتنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر، توخمگه‌لێكی زۆر گرینگن و له ڕۆژهه‌ڵات بۆ ڕۆژئاوای ژیاری ئیسلامی‌دا یه‌كن و هه‌ر ئه‌مانه یه‌كیه‌تی به ته‌واوی شارستانه‌تیی ئیسلامی ده‌به‌خشن. به‌ڵام له ناوخۆی ئه‌م ژیاره ئیسلامییه‌دا، سه‌ره‌تا دوو بنكه‌ی فه‌رهه‌نگی هه‌بوونه، یه‌كیان عه‌ره‌بی و ئه‌وی دیكه ئێرانی. توركیش كاتێك به‌ره‌و شارستانه‌تیی ئیسلامی هاتن، سه‌ره‌تا فه‌رهه‌نگی ئێرانی‌یان هه‌بوو، وه‌ك سه‌لجووقی و غه‌زنه‌وییه‌كان، پاشانیش كه به‌ره‌و ئه‌نادۆڵ چوون، فه‌رهه‌نگی عوسمانی پێكهات و له فه‌رهه‌نگی ئێرانی جیا بوویه‌وه. فه‌رهه‌نگی ئێرانی له سه‌رتاپێی كیشوه‌ری ئاسیادا كاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو و فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بییش له ئه‌فریكا، به‌ڵام چه‌ند بنكه‌یه‌كی بچووكتری وه‌كوو چینی، مالایی، ئه‌فریكای ڕه‌شپێست و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌بوون و ئێستاش هه‌ر هه‌ن. به‌م پێیه ڕه‌نگه بتوانین بڵێین حه‌وت بنكه‌ی فه‌رهه‌نگی له ناوخۆی ژیاری ئیسلامی‌دا هه‌ن.
په‌راوێز:
(1)ئه‌م كورته‌یه له‌لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه ئاماده كراوه و جگه له ئینته‌رنێت، سوود له‌م كتێبه‌ش وه‌رگیراوه:
در جستوجوی امر قدسی گفت‌وگوی رامین جهانبگلو با سید حسین نصر، ترجمه سید مصطفی شهرآیینی
wifes cheat
site married men affairs
lesbian sex stories
go free online intimate sex stories
coupons for free
site discounts on prescriptions
coupons for viagra 2016
read viagra discount coupons
drug discount coupons
is-aber.net free cialis samples coupon
augmentin vidal
read augmentin
buscopan 10 mg
open buscopan plus