لە 10/1ی ساڵپاردا، مایک بومبیوی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە وتارێکی پێشکەش کرد کە جێگای مشتومڕ بوو. گاڵتەی بە سیاسەتی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا باراک ئۆباما بەرامبەر بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و دەستخۆشی لە سەرۆکی مسڕ عبدالفتاح سیسی کرد بۆ ئەوچاونەترسییەی لە ڕووبەڕوبوونەوەی توندڕەویدا نوواندوویەتی، هاوکات داواکانی بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی توند دژ بە ئێران، دووپات کردەوە. دەستەی وانەوتنەوە لە زانکۆدا هەڵچوون. نەک تەنها لەبەر وتارەکە، بەڵکو بە هۆی شکستی بۆمبیو لە چێکردنی پەیوەندی لەگەڵ خوێندکاراندا. پاشان لە مانگی دوودا، ئەنجومەنی وانەوتنەوە دەنگیان بە لێسەندنەوەی متمانە لە فرانسیس ریتشاردونی دا سەرۆکی زانکۆ و نێردراوی پێشووی ئەمریکا بوو لە میسڕ، چونکە بۆمبیوی بانگێشت کردبوو.
ئەم شۆڕشە تەنها پەرچەکردارێک نەبوو دژ بە وتارەکەی وەزیری دەرەوە، بەڵکو دەربڕینی بێزاری بوو لە کارگێڕیی زانکۆ کە دەستەی وانەوتنەوە ماوەیەکی زۆر بوو هەستیان پێ کردبوو. دڵگرانی دەستەی وانەوتنەوە سەبارەت بە بەڕێوەبردن و ئازادی ئەکادیمی بە ڕێژەیی ڕەنگدانەوەی دڵگرانییەکی فراوانتر لە کۆمەڵگەی ئەکادیمی میسڕدا دەداتەوە، لە پووکانەوەی ئازادی دەربڕین و گفتوگۆی گشتیدا.
سەرەڕای ئەوەی بومبیو حکومەتی مسڕی بۆ برەودان بە وەگەڕخستنی توانای گەلی میسڕ و گفتوگۆی ئازاد و کراوە هان دا، بەڵام کردەوە سەرکوتکارییەکانی سەر زانکۆ و دزگا ڕاگەیاندنەکان بوو بە هۆی سستبوونی مەیدانی گفتوگۆی گشتی، بۆ نموونە لە ساڵی 2016 حکومەتی سیسی ئەکادیمییەکانی ناچار کرد ڕەزامەندیی بەرپرسەکانی ئاسایش وەر بگرن تا بتوانن گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن، ئێستا میسڕ لە ڕێزبەندی 161 دێت لە کۆی 180وڵات لە پێوەرەکانی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی جیهانیدا، لەم چوارچێوەیەدا، ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوەی زانکۆی ئەمریکی ترسیان لە داهاتووی نموونە ناوازەکەی خوێندنی باڵای ئەمریکی هەیە لە ناوچەکەدا کە زانکۆکان نوێنەرایەتیی دەکات.
بۆمبیو لە وتارەکەیدا وتی: زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە لە زانکۆیەک زیاترە، وەزیر وەک چۆن وەسفی زانکۆ ئەمریکییەکانی تری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرد، ئاوایش وسفی ئەم زانکۆیەی کرد بەوەی "نموونەی چاکی ئەمریکایی ڕەسەنە". باشترین داهاتوو بۆ هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەوانەیە زۆرینەی بەڕێوبەرانی خوێندنی باڵا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شایەتی ئەوە بدەن کە تەنها زانکۆیەک بێت لە سەدەی بیست و یەکدا بە بێ ئەوەی ڕەمزی "چاکەی ڕەسەنایەتی ئەمریکایی" بن. بەڵام تێبینییەکانی بۆمبیو ئاماژەیان بە لایەنێکی گرنگ لە لایەنەکانی دەسەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرد، کە زۆر جار ئەکادیمی و سیاسەتمەندارەکان بە بێ بایەخی دەبینن، ئەویش فریودانێکی گەورەی نیشانە بازگانییەکانی ئەمریکایە لە خوێندنی باڵادا. چون بە پێی لێدوانێکی جۆن ووتربێری سەرۆکی پێشووی زانکۆی ئەمریکی لە بەیرووت (AUB)، وشەی ئەمریکی لە جیهانی خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەکو وشەی سویسری وایە لە دنیای کاتژمێردا، وەک وشەی کاتژمێری سویسرییش، خوێندنی ئەمریکی ڕەنگدانەوەی نەریتی ناوازەیە. لە دۆخی زانکۆ ئەمریکیەکانیشدا، کوالێتییەکەی لە ڕێزگرتنی بەردەوام بۆ گفتوگۆی کراوە و شیکردنەوەی ڕەخنەگرانە و بەڕێوەبردنی هاوبەشەوە سەرچاوە دەگرێت.
لۆگۆ بازرگانییە ئەمریکاییەکان
لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا، هەر لە سەدەی نۆزدەوە ئامۆژگار و دەزگا خێرخوازییەکان لەسەر شێوەی قوتابخانە و زانکۆدا دەستیان بە بڵاوکردنەوەی" مەعریفەی" ئەمریکایی کرد، لە ساڵی 1863دا، ئەکادیمی و لێکۆڵەرە ئەمریکاییەکان زانکۆی "ڕۆبرتس"یان لە ئەستانبول دامەزراند، کە زانکۆی بوخازتشی ئێستایە. زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت لە ژێر ناوی زانکۆی پرۆتستانتی سووری لە ساڵی 1866 دەستی پێکرد، ساڵی 1919 لەگەڵ هاتنی کاتی کردنەوەی زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە، لایەنی ئایینی ڕاشکاو لەم زانکۆیانەدا مەودای زیاتریان بۆ پابەندبوونی عیلمانییەت کردەوە، وەک فێربوونی گشتی هونەرە ئازادیخوازەکان، کەسایەتیی پتەو و هاووڵاتی ڕۆشنبیر دەکرد، وەک پێیان وا بوو.
هەر زوو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زانکۆی نیشتیمانییان چێ کرد، کە حکومەتەکان لە دوای دووەمین جەنگی جیهانییەوە زۆرێکیان لێ دروست کردن، بە مەبەستی ڕاهێنان بە کارمەندانی بەڕێوبردنی ئەو وڵاتانەی کە تازە سەربەخۆییان بەدەست هێناوە.
لەو کاتەدا خوێندنی باڵای گشتیی خۆڕایی لە زۆر شوێن بەردەست بوو، لە کاتێکدا خوێندنی گشتی باڵای تایبەت جگە لە لوبنان لە هیچ جێیەک نەبوو.
ئەو کات خوێندنی تایبەتیی گشتی و ئەمریکیی تایبەت، بوو بە جێی گومان. هەر بۆیە جەمال عەبدلناسڕی سەرۆکی حکومەتی میسڕی لە کۆتایی شەستەکاندا خەریک بوو زانکۆی ئەمریکی بخاتە سەر میلاکی دەوڵەت. لە ساڵی 1982 دەیڤد س. دۆدج کەبەڕێوبەر و سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی بوو لە بەیروت، لە کاتی شەڕی ناوخۆی لوبنانییەکاندا ڕفێندرا، دوو ساڵ دوای ئەویش مالکولم کیر کوژرا. هەردوو زانکۆکە توانییان بمێننەوە و لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا چەندین کەسایەتیی سەرکردەیی ناوچەکەیان بەرهەم هێنا، هەر لە سەرۆک و ئەندامی پەرلەمان و کەسایەتی دبلۆماسییەوە بگرە تا دەرهێنەر و خەرجیدەر و پیشەوان. لە ڕێی ئەم کەسایەتیانەیشەوە، فێربوونی هونەری ئازادیخوازیی ئەمریکایی پەیوەست بوو بە هێز و سەرکەوتن و کاریگەرییەوە.
لە دوای جەنگی ساردەوە، جۆری نوێ لە زانکۆی ئەمریکی لە ناوچە جیا جیاکانی ناوچەکەدا دەکرانەوە. بڵاوبوونەوەی ئەم زانکۆیانەیش پێگەی پەروەردەی ئەمریکیی بەرزتر دەکردەوە و لە بەرامبەریشدا زانکۆ نیشتیمانییەکان ئاستیان دادەبەزی. پاشان لەگەڵ هاتنی نەوەتەکاندا، زانکۆ نیشتیمانییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کەمتەرخەمی و کەمیی پێداویستی و دەستەوەستانبوون لە هەمبەر دابینکردنی پێداویستی گەنجاندا ناوی دەرکردبوو. ئەووەخت دەستبەتاڵیی گەنجان لە وڵاتە عەرەبییەکاندا لە گشت جێیەکی تری جیهان زیاتر بوو. ئەمڕۆیش ڕێژەی ئەم بێکارییە بە زیاتر 30% مەزەندە دەکرێت. لە سەدەی بیستویەکدا، فێربوون بۆ بازاڕی کار و ئابووریزانی، بوو بە یەکەمین ئامانجی نیشتیمانی لە تەواوی ناوچەکەدا. هەر بۆیە حکومەتی ناوچەکە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە لە نێوان دابینکردنی بەرنامەی کوالێتی بەرز و زۆربوونی خواستی داواکردنی دەرچووانی زانکۆ ئاستباڵاکان، پەنایان بردە بەر کەرتی تایبەت. هەر بۆیە لە کۆی ئەو 600 زانکۆیەی کە ئەمڕۆ لە ناوچەکەدا هەن، 70%یانی دروست کرد. نزیکەی 40%ی ئەم زانکۆیانەیش، زانکۆی تایبەتن و 30%ی خوێندکارانی زانکۆی ناوچەکەیش لەخۆ دەگرێت.
زۆرێک لەم زانکۆ تایبەتانە پەیوەندییان لەگەڵ لۆگۆ بازارگانییە جیهانییەکاندا پتەو کردووە، یان وا بانگەشە بۆ خۆی دەکات کە لەسەر شوێنپێی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەڕوات، یاخود پرۆگرامی ئەوان بە نموونەی خۆی دەزانێ، یانیش پەیوەندییان لەگەڵیاندا هەیە. تەنها لە ئیماڕات، نزیکەی 40 ڕێکخراو هەن کە ناوێلێکیان هەڵگرتووە، وا خۆی دەناسێنێت کە ئەمریکی یا ئەوروپایی یانیش ئوسترالی بن. بێگومان هەندێکیان زانکۆی پیشەیی، یا پەیمانگای فێرکاری یان تەنانەت پەیمانگایەلێکن کە لێزانانە ڕێکلامیان بۆ کراوە و بڕوانامەی دبلۆم دەبەخشنەوە. بەڵام زۆرێکیان، هەر لە زانکۆی ئەمریکیی قازانجویستی دوبەیەوە تا دەگات بە زانکۆی ئەمریکی لە شاریقە کە حکومەت خۆی خزمەتی دەبات، تا ڕادایەکی ماقوڵ خوێندنی باش دابین دەکات، بە زۆریش پشت بە نەریتی هونەریی ئازادیخوازیی ئەمریکایی دەبەستێت. لقی تری زانکۆ ئەمریکاییەکان جاڕی ئەوە دەدەن، کە لە ناوچەکەدا پراکتیکە ئەمریکاییەکان لە شێوەی خوێندن و ناوەڕۆک و ڕێگای وانەوتنەوە و کارگێڕیدا تێکەڵ بە خوێندن و لێکۆڵینەوە دەکەن، وەک زانکۆی جۆرج تاون بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە قەتەر و زانکۆی نیۆرک لە ئەبوزەبی. ڕەوتەکە بۆ ئەودیوی کەنداو درێژ دەبێتەوە کە لێیەوە دەستی پێ کردووە، بەتایبەت بۆ میسڕ کە پلان بۆ دروستکردنی زانکۆیەک لە پایتەختی نوێ دادەنرێت.
پرسیاری ئەوەی ئایە ئەم زانکۆ ئەمریکیە نوێیانە لە کەرتی تایبەت و گشتیدا ڕۆڵی هاندەر دەبینێت یا نا، ئەوە پرسیارێکی کراوەیە. چونکە ناکرێ بەتەنها زانکۆ تایبەتەکان ملیۆنان خوێندکار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە بە دوای کورسیدا دەگەڕێن لەخۆ بگرن(بە پێی ڕێژەی خوێندکار، ئێستا نزیکەی 6500 خوێندکار لە زانکۆی ئەمریکی ناونووس دەکرێن، لە کاتێکدا لە زانکۆی قاهیرەدا نیومیلۆن خوێندکار ناونووس دەکرێن). هەروەک چۆن ئەو زانکۆیانەی هاوشێوەی زانکۆ ئەمریکییەکانن، ڕۆڵی نموونە و پێشەنگ بۆ زانکۆ خۆماڵییەکان ناگێڕێن، بەو پێیەی بەربەستە سیاسی و پراکتیکی لە نێوان ئەو دووانەدا زۆرن.
زمان، پێ دەچێ دیارترین بەربەست بێت، چونکە لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکاندا، بەرنامەی خوێندن بە ئینگلیزی دەخوێندرێت. ئەمە سەرباری ئەوەی دڵنیایی ئەوە دەدات زانکۆکان دەتوانن ئەندامی دەستەی خوێندنی نایابی نێودەوڵەتی دابمەزرێنن، بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی سنووردارکردنی خوێندکارانی ناوخۆ. هەروەها ئەندامانی دەستەی خوێندنی نێودەوڵەتی زیاتر مەیلیان بۆ بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوە بە زمانی ئینگلیزی و بەدەمەوەبوونی پێداویستییەکانی پسپۆرێتی خۆیان هەیە وەک لەوەی کارێک پێشکەش بکەن کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ خزمەت بە دەوڵەتی خانەخوێ بکات. بە لەبەرچاوگرتنی ڕەنگدانەوەی گشت ئەمانەیش لە پۆلێنە جیهانییەکاندا، ئەم لەپێشینەییە لە سیستەمی خوێندنی باڵای جیهانیی خۆبەخۆدا مەنتقی دادەنرێت.
ئەگەرچی ئەنجامەکەیشی بۆشاییەکی گەورە دەبێت لە نێوان ئەم ڕێکخراوانە و کۆمەڵگە عەرەبییەکاندا، کە لە بنەڕەتدا دەبوو سوودی بۆیان هەبێت.
ئەم بۆشاییە لە بابەتی بەڕێوەبردندا زیاتر دەردەکەوێت، چونکە زۆرینەی زانکۆ حکومییەکان لە جیهانی عەرەبیدا بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسییەکان دروست کراون، وەک بەرهەمهێنانی تەکنۆكراتی* دڵسۆز و ڕاهێنراو. کۆتە سەپێنداروەکان بەسەر چالاکوانی سیاسی و چاودێری ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و چوارچێوەدانان بۆ سیستەمی خوێندن شتێکی باون. هەمیشە حکومەت سەرۆک بەش و ڕاگرەکان دیاری دەکات و بە وردی چاودێری سەندیکای خوێندکاران دەکات. لە ڕووی تیۆرییەوە، زانکۆ نوێیە نێودەوڵەتییەکان ئازادیی سەربەخۆیی زیاتریان تێدایە. بەڵام زۆرێکیان(بە زۆرێک لە ڕێکخراوە ئەمریکاییەکانیشەوە) ڕێکخراوی قازانجویستن، کە وایان لێ دەکات لە هەمبەر سەرکێشییە سیاسییەکاندا هەستیار بن. لایەنی تریش هەن وەک زانکۆی زانست و تەکنەلۆجیای یابانی لە میسڕ و زانکۆی بڕیتانی لە دوبەی، کە بە حکومەتی سەرپەرشتیاریەوە پەیوەستە و لە ئەنجامی ئەمەیشدا کۆتی تری دەخرێتە سەر. هەر بۆیە هیچ سەیر نییە هەر زانکۆیەکی نێودەوڵەتی نوێ، بەوانەیشەوە کە لۆگۆی ئەمریکیان هەڵگرتووە، لە بواری سیاسەتدا بڕوانامە نادەن.
*(تەکنۆکرات: کەسێکە مەعریفەی زانستی یا تەکنیکی هەبێت و لەناو حکومەتدا دەستی بچێت.)
زانکۆی سەربەخۆ و خۆبەڕێوبەر کە ئامانجی قازانج نییە هاوشێوەی ئەوەی لە ولایەتە یەکگرتووەکان هەیە، کە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت و زانکۆی ئەمریکی قاهیرە بەرجەستەی دەکەن، بە شتێکی دەگمەن لە ناوچەکەدا دادەنرێن. بەمەیش بە ئاسانی بە هەڵە لێی دەڕوانرێت، چونکە پێش دامەزراندنی ڕیتشاردونی، دیپلۆماتکاری خانەنشینکراو وەک سەرۆک، زۆرێک پێیان وا بوو زانکۆی ئەمریکی قاهیرە باڵێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکی بوو. زۆر جار وا دەزانرێت زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت کۆمپانیایەکی بازارگانی سەر بە خێرانێکە، دیارترینیشیان منداڵانی سەرۆک و ئەمیندارانی پێشووی زانکۆکەن. هەموو ئەمانەیش ئاماژەن بۆ مەودایەکی گەورە لە نێوان ئەوەی کە زانکۆکان دەبێت کاری پێ بکەن لەگەڵ ئامادەکاریی کۆمەڵگەکان بۆ تێگەیشتن لێیان. ئەوەی وا دەکات ئەم زانکۆیانە جیاواز بن، بەڵکو ئەوەی وا دەکات ئەمریکی بن، ناو و پێگەی وەک بوونێکی یاسایی ئەمریکی، یا زمان و خوێندنی تایبەتی یان تەنانەت پاپەندبوونی بە بەشداریکردنی مەدەنی نییە، بەڵکو نەریتی ئازادی ئەکادیمییانە و سەربەخۆیی ڕێکخراویی و بەڕێوەبردنی هاوبەشییە کە بڕیارە بەرجەستەی بکەن.
هەروەک چۆن فیلیکس فرانکفورتری دادوەری دادگای باڵا لە ساڵی 1957 نووسیویەتی: ئەرکی زانکۆیە کەشێکی هاندەر بۆ تێفکرین و ئەزموون و داهێنان ساز بکات. لەم کەشەیشدا زانکۆ دەتوانێت لەسەر بنەما ئەکادیمییەکان ئەوە دیاری بکات کە کێ وانە دەڵێتەوە، چی و چۆن دەخوێندرێت و کێیش بۆ خوێندن قەبووڵ دەکرێت. لە واقعی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە لای زۆرینەی حکومەت و کارە بازرگانییەکانەوە دەبینین، بنەما ئەکادمییەکان دەبێت لە ئاستی داخوازییە سیاسییەکان یان پێویستییە داراییەکاندا بێت لە ئاراستەکردنی بڕیاری پەیوەست بە قەبووڵکردنی سیستەمی خوێندن و دەسپێشخەری توێژینەوەیی و دامەزراندنی ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوە، ئەمە جگە لە دیاریکردنی، کە فکرەکە، بیانییە.
بە ئەندازەی ئەوەی کە ئازاربەخشە، دیمەنی ڕێگریکردنی دەستەی خوێندنی زانکۆی ئەمریکیی قاهیرە لەسەر بەهادانان بۆ بەڕێوبردنی زانکۆکە و ئەمیندارانی، باشرین ڕاگەیاندنە لەسەر ئەو دابونەریت و سیاسەت و ڕێکارانەی وایان کردووە خوێندنی ئەمریکی بکەن بە لۆگۆیەکی بازرگانیی جیهانیی بەهێز. بۆمبیۆ لە ئاماژەدان بە نموویەکی جوان کە زانکۆی ئەمریکی لە ناوچەکەدا پێشکەشی کردبوو، جوانی پێکابوو. بەڵام ئەوەندەی کە بەرهەمی کەلتووری درێژ و دەوڵەمەندی گفتوگۆی قووڵ و لێکۆڵینەوەی ڕەخنەگرانە و بەڕێوبردنی هاوبەشییە، ئەوەندە نموونەی "چاکەی ئەمریکیی ڕەسەن" نییە.