کردنی مێش به گامێش!
ئه‌مڕۆ وه‌ته‌ک (دڵشاد ئیبراهیم)ی هاوڕێمدا بۆ پیاسه‌گه‌شتێکی بارانه ده‌رچووینه لای گوندی(تووران)ى گه‌رميان و بێ ئێوه ناخۆش، جگه له چێژبینین له که‌ش و هه‌واکه، تێر جاوبازه‌یشمان خوارد.
یه‌کێک له‌و شتانه‌ی له‌ژێر باران و به‌ده‌م پیاسه‌وه باسمان کرد، ڕووداوی قه‌تڵوعامی به‌نی قوره‌یزه بوو، که کورت و پوختی ئه‌و ڕووداوه ئه‌وه‌یه جووله‌که‌کانی (بن‌و قريظة)، کاتێک موسڵمانان سه‌رقاڵی جه‌نگی خه‌نده‌ق بوون و که‌وتبوونه دۆخێکی بێئه‌ندازه ناخۆش و ناڕەحه‌ته‌وه، جووله‌که‌کانی به‌نوقوره‌یزه -که هاوپه‌یمانی موسڵمانان بوون و ده‌بووایه دژی قوره‌یش به‌رگرییان له شاری مه‌دینه بکردایه - که‌وتنه پیلانگێڕان له دژى موسڵمانان و بشێوینانه‌وه له مه‌دینه‌دا، ئه‌مه‌یش تاوانێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر مه‌زن و دزێو بوو... ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا حزبێکی کوردی له ژێره‌وه چه‌ک به داعش ببه‌خشێت و هه‌وڵی ته‌سلیمکردنی هه‌ولێر و سلێمانی به‌و هێزه ترسناکه بدات و ته‌قینه‌وه له نێو شاردا دابنێت!
ئیتر بۆیه پێغه‌مبه‌ر هه‌ر که له جه‌نگی خه‌نده‌ق گه‌ڕایه‌وه، جلی جه‌نگی له‌به‌ر نه‌کرده‌وه و ڕووی کرده گه‌ڕه‌کی جووله‌که‌کانی به‌نوقوره‌یزه و به‌باشی ته‌مبێی کردن.
ڕیوایه‌ته‌کانی ئه‌م جه‌نگه، جۆراوجۆرن. ئه‌وه‌ی له کتێبه‌کانی سیره‌دا هاتووه زۆربه‌ی حیکایه‌تی ده‌ماوده‌می بێسه‌نه‌ده و هه‌رکه بۆ خۆیه‌که مه‌گه‌ر خوا بزانێت. ئه‌مه‌یش ئاساییه، چون هه‌رکه‌س ئاشنای کتێبه مێژووییه‌کان بێت، باش ده‌زانێت بێبه‌هاترین شت لای حیکایه‌تخوانان و مێژوونووسان ژماره‌یه! هه‌ر له گۆتره ده‌ڵێن "له فڵان جه‌نگدا سه‌د هه‌زار که‌س کوژران، حه‌فتا هه‌زار به دیل گیران، په‌نجا هه‌زار کوێر بوون، هه‌شتا هه‌زار سه‌ر په‌ڕێنران..." له کاتێکدا ژماره باشترین شته بۆ ئه‌وه‌ی مه‌نتیقیبوونی گێڕانه‌وه‌یه‌ک ده‌ربکه‌وێت، ژماره بنه‌مای ماتماتیکه و ماتماتیکیش زانستی به‌ده‌هییاته! به ژماره‌کاندا هه‌ر زوو ده‌رده‌که‌وێت ڕاستیی ئه‌و باسوخواسه چه‌نده. گورجێ ده‌کرێت به کۆ و لێده‌رکردن و دابه‌ش و که‌ڕه‌تێک مه‌سه‌له‌که به لایه‌کدا بخرێت.
ڕووداوی جه‌نگی به‌نوقوره‌یزه سه‌لماوه و نکووڵیی لێ ناکرێت، -مه‌گه‌ر که‌سێک بڕوای به ته‌واوی مێژوو نه‌بێت و به هه‌وه‌سی خۆی چی به دڵ نه‌بوو، ڕه‌تی کاته‌وه! - هه‌رچیشیان به‌سه‌ردا هاتبێت حه‌قی خۆیان بووه، چون په‌یمانیان شکاندووه و هه‌ستاون به خیانه‌تی مه‌زن. وه‌لێ شتێک که جێی مشتومڕه و مایه‌ی گومان و دڕدۆنگییه، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر و به ڕاوێژى سه‌عدی کوڕی موعاز، دوای به‌دیلگرتنیان کوژراون.
خۆش ئه‌وه‌یه بزانین له کتێبه مێژووییه‌کاندا ژماره‌کان به سه‌دان که‌س جیاوازییان هه‌یه، هه‌ندێک گوتوویانه 400 که‌س بوونه، هه‌ندێکی تر 500، کۆمه‌ڵێک 600 و کۆمه‌ڵێکی دی 700 و ده‌سته‌یه‌ک گوتوویانه 800 که‌س بوونه و تاقمێکیش دڵیان ئاوی نه‌خواردووه‌ته‌وه تا گه‌یاندوویانه به 900! که‌سی ژیر سه‌یری ئه‌م ژمارانه بکات یه‌کسه‌ر بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێت بۆچی ئه‌م ژمارانه ئه‌وه‌نده ڕێکن! بۆ ده‌بێت که‌سرێکیان تێدا نه‌بێت و هه‌موویان سه‌ری سه‌ده‌کان بن؟! ئێ با یه‌کێک له‌و هه‌واڵده‌رانه بیگوتبا 567 یا 783 یا 494 یا... که‌س بوون! هه‌ر به‌مه‌دا دیاره له گۆتره ژماره‌یان هه‌ڵداوه و مونافه‌سه‌ی ئه‌وه‌یان بووه بزانه کێ قه‌باره‌ی ڕووداوه‌که قه‌به‌تر نیشان ده‌دات! ئاده‌میزاد چێژێکی سه‌یر له گه‌وره‌کردنی شت‌دا ده‌بینێت. که‌چی کتێبه‌کانی حه‌دیس، ئه‌و حه‌دیسانه‌ی سه‌نه‌دیان باشه، یان هه‌ر باسی ژماره‌یان نه‌کردووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر سیفه‌تی کوژراوه‌کان کردووه‌ته‌وه که زۆر گرنگه، یان ژماره‌یه‌کی یه‌کجار که‌میان باس کردووه.
به پێی ڕاستترین ڕیوایه‌ت كه (ابن زنجویه) ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێت "ثنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ صَالِحٍ، حَدَّثَنِي اللَّيْثُ بْنُ سَعْدٍ، حَدَّثَنِي عُقَيْلٌ، عَنِ ابْنِ شِهَابٍ، أَنّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ غَدَا إِلَى بَنِي قُرَيْظَةَ، فَحَاصَرَهُمْ حَتَّى نَزَلُوا عَلَى حُكْمِ سَعْدِ بْنِ مُعَاذٍ، فَقَضَى بِأَنْ يُقْتَلَ رِجَالُهُمْ، وَتُقْسَمَ ذَرَارِيُّهُمْ وَأَمْوَالُهُمْ، فَقُتِلَ مِنْهُمْ يَوْمَئِذٍ أَرْبَعُونَ رَجُلا، إِلا عَمْرَو بْنَ سَعْدٍ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: إِنَّهُ كَانَ يَأْمُرُ بِالْوَفَاءِ، وَيَنْهَى عَنِ الْغَدْرِ فَلِذَلِكَ نَجَا. وَدَفَعَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الزُّبَيْرَ إِلَى ثَابِتِ بْنِ قَيْسِ بْنِ شَمَّاسٍ، فَأَعْتَقَهُ."(كتاب الأموال لابن زنجويه، رقم الحديث 359) ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئیعدام كراون، یان له گه‌ردنیان دراوه ته‌نیا 40 که‌س بووه! ئه‌مه‌یش وای نیشان ده‌دات که ته‌نیا سه‌رانی به‌نوقوره‌یزه و داڕێژه‌رانی پیلانی خیانه‌ته‌که کوژراون و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و که‌سی ئه‌واندا گیراوه. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکو کابرایه‌ک به ناوی عه‌مری کوڕی سه‌عدیان تێدا بوو، له سه‌رانی به‌نی قوره‌یزه‌یش بوو، وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی مه‌رد و خاوه‌ن په‌یمان بوو، پێغه‌مبه‌ر چاوپۆشی لێ کرد! به‌مه‌دا ده‌رده‌که‌وێت قه‌باره‌ی ڕووداوه‌که زۆر بچووکتر بووه له‌وه‌ی لای زۆرینه باو و بڵاوه و کوژراوانیش هێنده زۆر نه‌بوونه، ئاخر چل که‌س له کوێ و 900 که‌س له کوێ! کوشتنه‌که‌یش پاکتاوی ڕه‌گه‌زی نه‌بووه، به‌ڵکو سزای ژماره‌یه‌ک خیانه‌تکار بووه و به‌س.
ڕیوایه‌تێکی تریش هه‌یه که شێخ ئه‌لبانییش به سه‌حیحی ده‌زانێت ده‌ڵێت: "رمى يوم الأحزاب سعد بن معاذ، فقطعوا أكحله، فحسمه رسول الله صلى الله عليه وسلم بالنار، فانتفخت يده، فحسمه أخرى، فانتفخت يده، فنزفه، فلما رأى ذلك، قال: اللهم لا تخرج نفسى حتى تقر عينى من بنى قريظة، فاستمسك عرقه، فما قطر قطرة، حتى نزلوا على حكم سعد، فأرسل إليه، فحكم أن تقتل رجالهم، ويستحى نساؤهم وذراريهم، ليستعين به‌م المسلمون، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: أصبت حكم الله فيهم، وكانوا أربعمائة، فلما فرغ من قتلهم، انفتق عرقه فمات"(صحيح الترمذي، رقم الحديث 1582). به گوێره‌ی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به کوشتن مه‌حکووم کراون، 400 که‌س بووه.
له‌م ڕیوایه‌ته‌دا جگه له‌وه‌ی مه‌تنه‌که‌ی جۆرێک ورده‌کاری و شتی ناباو و ده‌گمه‌نی تێدایه، ژماره‌که‌یشی زۆر جێی متمانه نییه، چون وه‌ک له‌پێشه‌وه وتم زۆربه‌ی ژماره زۆره‌کانی نێو ڕیوایه‌ته‌کان هه‌ڕه‌مه‌کی گوتراون و وردی و مه‌نتیقیبوونیان تێدا ڕه‌چاو نه‌کراوه، ڕوونه که کوشتنی 400 که‌س له ماوه‌ی دوو سێ سه‌عاتدا هه‌ر وا ئاسان نییه، جا گۆڕ بۆ هه‌ڵکه‌ندن و شاردنه‌وه‌یشیانی بخه سه‌ر، ئه‌و کات چه‌ندین ڕۆژ پێویست ده‌بێت و وا نه‌بێت بۆ قه‌ناعه‌تکردن زۆر زه‌حمه‌ته! له‌به‌ر ئه‌وه‌یشی له‌گه‌ل فه‌رمووده‌یه‌کی تری سه‌حیحدا -فه‌رمووده‌که‌ی ئیبن زه‌نجه‌وه‌ی - وێک نایه‌نه‌وه و زۆریشیان به‌ینه، 40 بۆ 400، ناکرێت به سانایی بڕوای پێ بکه‌ین، له کاتێکدا قسه‌ی پێغه‌مبه‌ریش نییه صلى الله علیه وسلم تا بترسین شتێکی وه‌حیانیمان ڕه‌تکردبێته‌وه، به‌ڵکو گێڕانه‌وه‌یه‌کی تاریخییه و هیچی تر.
له کتێبه مێژووييه‌کاندا وا هاتووه گوایه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی داوه هه‌رچی نێرینه‌ی به‌نوقوره‌یزه هه‌یه به مه‌رجێک خه‌تی دابێت، بکوژرێت. له گێڕانه‌وه‌ی پیرێژنانه‌یشدا شتی بێزراوی وا هه‌ن -که گوایه بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باڵغ بوونه هاوه‌ڵان هه‌ندێ ڕێگه‌یان گرتووه‌ته به‌ر - پیاو ڕووی نایه باسیان بکات! ئه‌م قسه‌یه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئایه‌تی قورئان -بۆ نموونه ﴿وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ﴾ که پێنج جار له قورئاندا دووباره بووه‌ته‌وه (الأنعام: 164، الإسرا‌ء: 15، فاطر: 18، الزمر: 7، النجم: 38) - و ده‌یان فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ردا دژ دێته‌وه، وه‌ک ئه‌و گشت فه‌رموودانه‌ی کوشتنی منداڵ و بێ‌تاوانیان حه‌رام کردووه[2]، جگه له‌مه، دژی فه‌رمووده‌ی باسی خودی جه‌نگی به‌نوقوره‌یزه‌یشه کە له سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هەیە!
ئه‌وه‌ی له سه‌حیحی پێشه‌وا بوخاری و پێشه‌وا موسلیمدا -به ڕه‌حمه‌ت بن- هاتووه، به‌ته‌واوی ئاوی دڵی که‌سی ژیر و خاوه‌ن ئاوه‌ز ده‌دات و گومانێک له دڵی که‌سی دڵپاکدا ناهێڵێت: "عنْ عَائِشَةَ، قَالَتْ: ”أُصِيبَ سَعْدٌ يَوْمَ الْخَنْدَقِ، رَمَاهُ رَجُلٌ مِنْ قُرَيْشٍ يُقَالُ لَهُ ابْنُ الْعَرِقَةِ، رَمَاهُ فِي الأَكْحَلِ، فَضَرَبَ عَلَيْهِ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَيْمَةً فِي الْمَسْجِدِ يَعُودُهُ مِنْ قَرِيبٍ، فَلَمَّا رَجَعَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ الْخَنْدَقِ، وَضَعَ السِّلاحَ فَاغْتَسَلَ فَأَتَاهُ جِبْرِيلُ وَهُوَ يَنْفُضُ رَأْسَهُ مِنَ الْغُبَار، فَقَالَ: وَضَعْتَ السِّلاحَ؟ وَاللَّهِ مَا وَضَعْنَاهُ، اخْرُجْ إِلَيْهِمْ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: فَأَيْنَ؟ فَأَشَارَ إِلَى بَنِي قُرَيْظَةَ، فَقَاتَلَهُمْ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَنَزَلُوا عَلَى حُكْمِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَرَدَّ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْحُكْمَ فِيهِمْ إِلَى سَعْدٍ، قَالَ: فَإِنِّي أَحْكُمُ فِيهِمْ أَنْ تُقْتَلَ الْمُقَاتِلَةُ، وَأَنْ تُسْبَى الذُّرِّيَّةُ وَالنِّسَاءُ وَتُقْسَمَ أَمْوَالُهُمْ“"(رواه البخاري 3896، ومسلم 1769).
له‌م ڕیوایه‌ته‌دا دوو شتی زۆر گرنگ هه‌ن: 1. باسی ژماره نه‌کراوه و هیچ گرنگییه‌کی پێ نه‌دراوه. 2. به‌ڕوونی ئه‌وه هاتووه که سه‌عد خوای لێ ڕازی بێت داوای کردووه "جه‌نگاوه‌ره‌کانیان بکوژرێن"، یانی ته‌نیا ئه‌وانه‌ی به‌شداریی جه‌نگیان کردووه فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رکراوه، نه‌ک هه‌موو نێرینه‌ی ئه‌و تیره‌یه.
نامه‌وێت له‌مه زیاتر درێژی بکه‌مه‌وه، که‌سی ژیر ئاماژه‌یەکی به‌سه. ئه‌م ڕیوایه‌ته زۆر قه‌به کراوه، ئیتر بووه‌ته چه‌کوشی ده‌ستی دوژمنی زۆرزان و دۆستی نەزان و به هه‌ردوکیان، شووشه‌ی ئیمانی موسڵمانان و قه‌ڵای تۆکمه‌ی ئیسلامه‌تیی پێ ده‌کوتن، من غه‌می قه‌ڵاکه‌م نییه و دڵنیام به‌م کرته‌کرتانه ناڕووخێت، وه‌لێ له شووشه‌که ده‌ترسێم و ده‌زانم هیی زۆر که‌سان، به هۆیه‌وه وردوخاش ده‌بێت!
[1] بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته، سوودی زۆر له بابه‌تێکی ئه‌بووئیسلامی مه‌غریبی وه‌رگیراوه به ناونیشانی (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گومانی قه‌ڵاچۆکردنی به‌نوقوره‌یزه).
[2] أ. حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ يُونُسَ أَخْبَرَنَا اللَّيْثُ عَنْ نَافِعٍ أَنَّ عَبْدَ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَخْبَرَهُ (أَنَّ امْرَأَةً وُجِدَتْ فِي بَعْضِ مَغَازِي النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَقْتُولَةً فَأَنْكَرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَتْلَ النِّسَاءِ وَالصِّبْيَانِ) رواه البخاري: 2851، و مسلم: 1744.
ب. روي عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: "وَلاَ تَقْتُلُوا شَيْخًا فَانِيًا، وَلاَ طِفْلاً، وَلاَ صَغِيرًا، وَلاَ امْرَأَةً…" أبو داود: (2614)، والبيهقي في سننه الكبرى (17932).
ج. عَنْ ابْنِ كَعْبِ بْنِ مَالِكٍ عَنْ عَمِّهِ: «أَنَّ النَّبِيَّ ء صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ء حِينَ بَعَثَ إلَى ابْنِ أَبِي الْحَقِيقِ بِخَيْبَرَ نَهَى عَنْ قَتْلِ النِّسَاءِ وَالصِّبْيَانِ» نيل الأوطار للشوكاني: (3325).
د. عن رَبَاح بنِ رَبيعٍ قَالَ : "كُنَّا مَعَ رَسُولِ الله صلى الله عليه وسلم فِي غَزْوَةٍ ، فَرَأَى النَّاسَ مُجتَمعِينَ عَلَى شَيْءٍ ، فَبَعَثَ رَجُلاً فَقَالَ : انْظُرْ عَلاَمَ اجْتَمَعَ هَؤُلاَءِ ؟ فَجَاءَ فَقَالَ : علَى امْرَأَةٍ قَتِيلٍ، فَقَالَ: مَا كاَنَتْ هَذِهِ لِتُقاتلَ! قَالَ: وعَلى المُقَدِّمَةِ خَالِدُ بنُ الوَلِيدِ، فَبَعَثَ رَجُلاً فَقَالَ: قُلْ لِخَالِدٍ: لاَ يَقْتُلَنَّ امْرَأَةً ولاَ عَسِيفًا" رَواه أبو داود (2669) وصحَّحه الألبانيُّ.