چۆن ببینە وەرگێڕێکی لێوەشاوە؟ چەن سەرەقەڵەمێک لە وەرگێڕێکی بەئەزموونەوە

نووسینی: لانا کاستێلانۆ وەرگێڕانی: یەحیا خەلیل
ئەدەب 2026-10-06 کۆمێنت 2 خولەک بۆ خوێندنەوە 4 جار بینراوە

١- ئەویندارانە زمانتان خۆش بوێت، بەتایبەت زمانی دایک و لەو بارەیەوە خۆتان پڕچەک بکەن.

٢- فێر ببن چۆن باش بنووسن.

٣- لەبارەی مێژووی زمانی دایک و ئەو فەرهەنگەی زمانەکە لە ئامێزیدا گەشەی کردووە، بخوێننەوە.

٤- تەنیا بە زمانی دایکیتان وەربگێڕن.

٥- چوارچێوەیەکی پسپۆڕی بۆ خۆتان هەڵبژێرن و لەبارەی ئەو چوارچێوەیەوە بەباشی بخوێننەوە و زانیارییەکانتان بەتازەیی بهێڵنەوە.

٦- بخوێننەوە. هەرچەنێک زیاتر، باشتر. کتێب، ڕۆژنامە، وارگە، گۆڤار و  دەقی ڕیکلامی. هەرچییەک هاتە پێشەوە.

٧- گوێ ڕادێرن. هەرچەنێک زیاتر، باشتر. تەلەفزیۆن، ڕادیۆ، خەڵکی کووچە و کۆڵان، هاوڕێیان و ئەندامانی خێزان، لەنێو پاسدا، فرۆشگە و گشت جێیەک.

٨- لە سێمینار و خولە فێرکارییەکانی پسپۆڕیتاندا بەشداری بکەن. لە زمانی پسپۆڕانی ئەو بوارە ورد ببنەوە. تەنانەت سەرنج بدەنە دەموڕاوێژ و گتەکانیشیان، بەڵام لاساییان مەکەنەوە.

٩- خولیا و باسە تازەکان بناسن.

١٠- با زانیارییەکانتان لەمەڕ  کۆمپیوتەر و پەیوەندییەکانەوە، پێ بە پێ لەگەڵ سەردەمدا بڕوات.

١١- با شارەزاییەکانتان بەردەوام بەرەو سەرەوە هەڵکشێ. هەمیشە خۆتان وا وێنا بکەن کە لە دۆخی فێربووندان.

١٢- بۆ ئەو وشانەی کە نووسیوتانن، گوێ ڕادێرن. (زۆرێک لە نووسەران و وەرگێڕان، دەقەکانی خۆیان بە دەنگێکی بڵند دەخوێننەوە.) هەر نووسراوێک، ئاوازێکی تایبەتی خۆی هەیە. ئەگەر نووسراوەکەتان ئەو «ئاواز»ەی نییە، جۆری وشەکانی بگۆڕن، نەوەک خودی خۆی.

١٣- لە نووسینەوەی دەقەکاندا «ڕێنووسێکی ڕاست و بێهەڵە» پەیڕەو بکەن. بەجیددیمە. هەمیشە کەڵکی لێ وەرگرن.

١٤- پێش ئەوەی وەرگێڕدراوەکەتان بنێرنەوە، بۆخۆتان چاپی بکەن و بیبینن، بزانن داخۆ لەسەر پەڕە چلۆن دەرچووە.

١٥- لە خۆتان بپرسن، ئایا وەرگێڕدراوەکەم، مانادارە؟ ئەگەر بۆ چرکەیەکیش گتتان کرد و لە خۆتان پرسی، ئەمەی کە وەرم گێڕاوە، یانی چی؟ بزانن جێیەکی ئەو کارە لەنگە.

١٦- ڕوون و ڕەوان بنووسن. بۆ درێژیی ڕستە و چەپکەوشەکان، سەرنج بخەنە سەر زمانی مەبەست، تەنانەت دەتوانن هزرە ئاڵۆزەکانیش بە زمانێکی ڕوون و ڕەوان و بێهەڵە بگوێزنەوە.

١٧- ئەگەر لە دەقە بنچینەییەکەدا تووشی هەڵەیەک هاتی، یا وشەیەکی نائاشنا و گوماناویت بینی، لە کاتی ڕادەستکردنەوەی وەرگێڕدراوەکەتاندا، خاوەنکارەکەی لێ ئاگادار بکەنەوە.

١٨- هەمیشە خوێنەری دەقەکەتان لە پێشچاو بگرن.

١٩- خۆتان وەک وەرگێڕێکی لێزان پیشان بدەن.

 

هەر بەو شێوەیەی کە دەیبینن، فرەیەک لەم ڕێگە و شێوازانە، لەنێو وەرگێڕ و نووسەراندا هاوبەشن. بەهەرحاڵ، وەرگێڕان جۆرێکە لە نووسین و وەرگێڕی باش، گەرەکە نووسەرێکی باشیش بێت. بۆیە هەمیشە ئاوەزتان بخەنە کار. ئەمە شتێکە کە هەر وەرگێرێکی باش بۆ وەرگێڕێکی لێهاتوو دەگۆڕێت.

تاگەکان    
دوعا ئابووری گەشتە بەهیواکەم موناجات بووژانەوە مردن فەلسەفەی ئەخلاق گێڕانەوە زانست تەلارسازی زایۆنیزم قودس جوانی هەولێر دەربارەی کتێب
ئەدەب
2026-10-06 کۆمێنت 2 خولەک بۆ خوێندنەوە 4 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2026 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی