ڕۆژێک ئێمە دیسانەوە کۆترەکانمان دەبینینەوە و
میهرەبانی دەستی جوانی دەگرێت
ڕۆژێک کە کەمترین گۆرانی
ماچە و
ئینسان
بۆ ئینسان
برایە
ڕۆژێک کە ئیدی دەرگای ماڵەکان
داناخەن
قوفڵ ئەفسانەیە و
دڵ
بۆ ژیان سەروزیادە.
ڕۆژێک کە مانای هەر قسەیەک خۆشویستنە
هەتا تۆ لەبەر ئاخرین پەیڤ بەدوای قسەدا هەڵوەدا نەبی
ڕۆژێک کە ئاوازی هەر پیتێک، ژیانە
هەتا من لەبەر دوایین شیعر
ئازاری بەدواداگەڕانی قافیە نەبینم
ڕۆژێک که هەر لێوێک گۆرانییەکە
هەتا کەمترین سروود ماچ بێت
ڕۆژێک کە تۆ بێی، بۆ هەمیشە بێی و
میهرەبانی لەتەک جوانیدا شان لە شانی یەک بسوون
ڕۆژێک کە ئێمە دیسانەوە بۆ کۆترەکانمان
دان ڕۆ بکەین... و
من لە چاوەڕوانیی ڕۆژێکی وەهادام
تەنانەت ئەگەر ڕۆژێک
کە ئیدی من
نەبم