خۆری ڕاستی ئاوا بوو

نووسینی: زیاد بوتروس وەرگێڕانی: یەحیا خەلیل
ئەدەب 2023-10-25 کۆمێنت 3 خولەک بۆ خوێندنەوە 941 جار بینراوە

خۆری ڕاستی ئاوا بوو و
بەیانی جێگەکەی دا بە ئێوارێ
سینگی ڕۆژەڵات شەق بوو و ڕێگەکانیش بەستران.
ئێمە سەر بۆ مەرگ نەوی ناکەین
پێیان بێژن ئێمە هەر لێرە جێمان خۆش دەکەین.

خاکەکەت، ماڵەیل و خەڵکانێک کە ئازار دەچێژن؛
ئەمانە هەموو هیی ئێمەن ئەی باشوور!
ئەوینی من! ئەی باشوور!

ئەی باشوور! گشت ئەمانە تەنێ پەیڤەیلە کە دەرخواردت دەدەن
دادگەری بە خاچ کێشراوە و
لە ئاشتییش، خوێن جۆگەلەی بەستووە.

ئەم جەنگانە چ گرنگییەکی لەبۆ ئێمە هەس؟
ئێمە هەر لێرە جێ دەگرین، تەنانەت ئەگەرەکوو تەواوی بوونیش تووناوتوون بچێت.
گەردێک لە خاکت کەم ناکات، ئەی باشوور!
پێیان بڵێ: ئێمە هەر لێرە جێگەمان دەگرین.

ئەی باشوور! لە پەیمانشکێنیی زەمانە ترست وەبەر نەنیشێت
لە وێرانیی جەنگەکان و لە ئازاری بەئاواتنەگەیشتن مەترسێ
بەپێچەوانەی ئەوی وا هاتووەتە پێش
ئێمە هەر لێرە دەمێنینەوە و داری زەیتوونیش دەگەڕێتەوە.

ئەی باشوور!
دیسانەوە شکۆ لە خاکتەوە دەدرەوشێتەوە.

------------------------

ئەم شیعرە لە فارسییەوە کراوەتە کوردی.

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە بۆ فارسی: حوسێن خوسرەوی

تاگەکان    
یاسا پۆرن عیرفان وەچەخستنەوە سایکس-بیکۆ بووژانەوە چەواشەکاریی لۆژیکی حزبی ئیسلامی چەواشەکاریی_لۆژیکی یاری کۆرۆنا بوووژانەوە خاڵبەندی بۆ ئەوانەی وەكو خۆمن دەروونناسی
ئەدەب
2023-10-25 کۆمێنت 3 خولەک بۆ خوێندنەوە 941 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی