با بەیەقینەوە دوعا بكەین!

نووسینی: سومەیە قانع
ئەدەب 2022-06-12 کۆمێنت 1 خولەک بۆ خوێندنەوە 1667 جار بینراوە

 لەو بڕوایەدام تاکێک نەبێت لە ئێمە پیرۆزیی دوعاکردنی بۆ باس نەکرابێت!

زوو زوو بۆ تەواوی وردەکارییەکانی ژیانمان بەر گوێمان دەکەوێت: دوعا بکە! لە خۆشیدا دەنگ هەڵبڕە و سوپاسی خوا بکە، لە ناخۆشیدا دەنگ هەڵبرە و داوا بکە!

ئەمما جاروبارێ، دەنگێ، بەر گوێمان دەکەوێت، هاوارێ دەکات و دەڵێت: (کورە تۆ بێژی خوا گوێی لە دەنگم بێت؟! نانا هەر بەڕاستی ئەم شتە بێ مانایەی من دوعای بۆ دەکەم تو بێژی ببێتە واقع؟! ئەو هەموو خەڵکە ئێژن: خەیاڵت خاوە! باسی چی دەکەی تۆ!)

هەناسەیەکی قووڵ هەڵدەمژین و بیرێ دەکەینەوە، بۆ چركەیەک دڵمان تەنگ دەبێت و دونیامان لە پێش چاو بێڕەنگ دەبێت.

بەڵام با دوایی بێتەوە یادمان! الله خوای پڕ لە میهرەبانیمان خۆی لە قورئاندا داوامان لێی دەکات دوعا بکەین. نەک تەنها ئێمە، تەنانەت بەڵێنی داوە دوعای بێباوەڕانیش قبووڵ بکات. کەواتە بۆچی نائومێد بین؟ ئەی مەگەر نافەرموێت: (أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدي بِي)؟ دەی دەکرێت ئیجابی نەبین بە قبووڵبوونی دوعاکانمان؟ یا کە بە پێغەمبەرمان دەفەرموێت بەندەکانی خوا ئاگادار بکاتەوە بەبێ واسیتە دەتوانین ڕوو لە خوا بکەین، بەو ڕادەیە لێمانەوە نزیکە و وەڵاممان دەداتەوە بەبێ هەبوونی لایەنی سێیەم! {وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ، أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ، فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ} (البقرة: 186) 

هەر ئەو قسە و باسانەی ناخت کە هێشتا نەبوونەتە دەنگ تا ببیسترێن، ئەو ئاگاداریەتی! لە کەوتنی گەڵای دارێک بێ خەبەر نییە!

لەو باوەڕەدایت ئێستا تۆ جێ بهێڵێت؟ گوێت بۆ نەگرێت؟ ئەی ئەو ئاگرەت دێتەوە یاد کە پێغەمبەر ئیبراهیمی قووت دا، چۆن خوای گەورە ساردی کردەوە! ئەی ناوسکی نەهەنگی چۆن بۆ پێغەمبەر یوونس سەلامەت کرد... تەنیا بە وتنی ئەم دوعایە بەیەقینەوە:

(لَا إلَهَ إلَّا أنت سبحانَكَ إني كنتُ من الظَّالمينَ.)

ببینە خوا ئاگری سارد و بێ زیان کرد و ناوسکی نەهەنگیش! چونکە لە جێی گومانی باش و یەقینی بەندەکانیدا بوو!

دەی خۆ نموونەمان زۆرە کە دوعاکانی بەندە چیی کردووە و هێزی خوا چۆن یاساکانی گۆڕیوە! بەڵام مەبەستمان لە هەمووی یەکە، ئەویش زۆر بەکورتی: کە چوویتە ژوورێکەوە کەسی تێدا نەبوو و سەلامت کرد، خۆ چاوەڕێی جوابی سەلامەکەت نییت؟! تۆ کە کەسێ نابینیت کێ جواب بداتەوە؟! بەڵکو بەدڵنیاییەوە تەنها کە چوویتە ژوورێکەوە خەڵکی لێ بوو جوابت دەدرێتەوە.

کەواتە کاتێ دوعاکانت وەڵام دەدرێنەوە كە بەسەر ئەم بیرکردنەوانەتدا زاڵ بیت و (یەقین)ـت بە خوا هەبێت، ئەو ڕووگەیەی ڕووت تێ کردووە دروستە! ئاگای لێتە! گوێی لێتە!

یەقینت هەبێت خوا بەبێ وەڵام ناتگەڕێنێتەوە! یا لە کاتێکی نزیک وەڵامت دەست دەکەوێت یان چونکە وا خێردارترە، لە دوای ماوەیەکی زۆر جوابت بداتەوە! یانیش ئەسڵەن ببێتە خێر و چاکەی ئەو دونیا و لە باشەی تۆ نەبێت ئەم دوعایە لێرەدا بەو جۆرە قبووڵ بێت!

تاگەکان    
زمان عەبدولکەریم سرووش ئەنیمی ستەم قوتابخانەکانی نوور نامە کۆرۆرنا دەروونی ئایا سۆفیا سایکس-بیکۆ دەربارەی کتێب بوومەلەرزە نائومێدی ڕۆژاوا دیمانە
ئەدەب
2022-06-12 کۆمێنت 1 خولەک بۆ خوێندنەوە 1667 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی