چیرۆکی سێ براکە

نووسینی: محەمەد قانع
ئەدەب 2022-02-09 کۆمێنت 3 خولەک بۆ خوێندنەوە 2028 جار بینراوە
سێ پیاو لە گوندێکدا دەژیان و بژێویی ژیانیان به ‌ڕاوی وشکانی پەیدا دەکرد. مانگێک وا ڕێک دەکەوێت هیچ شتێکیان بۆ ڕاو ناکرێت، لەبەر حاڵی خۆیان هەرچی پارەوپولیان هەبوو سەرفیان کرد، تا گەیشتە وەرزی زستان، ناچار پەنایان بۆ ڕاوەماسی برد. که ‌بینییان لەوێیش هیچیان دەست ناکەوێت، ناچار ماتومەلوول دانیشتن تا گەیشتە ئەو ڕۆژەی له ‌ماڵی برا گەورەکەیاندا دایکیان نەخۆش دەکەوێت و له ‌ماڵی برا ناوەندییەکەیاندا باوکیان تووشی نەخۆشیی لەرز‌ دەبێت، نابێت دار ببڕنەوە و پارەی کڕینی نەوتیشیان نییە.

بۆیە پێویستە چاکەتێکی گەرمی بۆ بکڕن بۆئەوەی تۆزێک ڕزگاری بێت له ‌سەرما. له ‌ماڵی برا بچووکەکەیاندا منداڵەکانیان لە برسانا دەناڵێنن. شەوێک، سوتفە خێرخوازێک ڕێی به ئە‌وێ دەکەوێت و دەڵێت: پێدەچێت ئەم ماڵە هەژار بن، با کیسە پارەیەک بۆ ئەم ماڵە دابنێم. پارەکە له ‌بەردەرگای برا ناوەندییەکە دادەنێتو  له ‌دەرگای ماڵیان دەدات و خۆی لەپشت دارێکدا دەشارێتەوە. کاتێک برا ناوەندییەکە دەرگاکە دەکاتەوە و کیسە پارەکە دەبینێت، دڵی زۆر خۆش دەبێت و دەچێتەوە ماڵەوە دەڵێ: باوە بەیانی چاکەتێکی گەرم و جوانت بۆ دەکڕم. بەڵام کاتێک کوڕەکە گوێی له ‌کۆکەی دایکی دەبێت سەیری باوکی دەکات و هیچ ناڵێت بەڵام باوکی له ‌هەستی تێدەگات و دەڵێت: کوڕم ئەم کیسە پارە بدە بە ماڵی برا گەورەکەت، وا دیارە ئەوان زیاتر پێویستیان پێیەتی.

ئیدی برا ناوەندییەکەیان چوو کیسە پارەکەی لەبەردەم دەرگای ماڵی برا گەورەکەیاندا دانا. لە دەرگای ماڵیانی دا و گەڕایەوە بۆ ماڵەوە. 

کاتێک برا گەورەکەیان دەرگاکەی کردەوە و کیسە پارەکەی بینی، دڵی زۆر خۆش بوو، چووەوە ماڵەوە و وتی: دایە سبەینێ دەچم دەرمانی زۆر باشت بۆ دەکڕم، ڕزگارت دەبێت لەو نەخۆشییە ئیشەڵڵا. دایکی دڵی زۆر خۆش دەبێت، بەڵام دەبینێ نەوەکانی لە برساندا دەناڵێنن. گوتی: کوڕم بڕۆ ئەم پارە بۆ ماڵی برا بچووکەکەت ببە، ئەوان زیاتر لە ئێمە پێویستیان پێیەتی. کوڕەکە دەچێت کیسە پارەکە لەبەر دەرگای ماڵی برا بچووکەکەیدا دادەنێت، لە دەرگاکەیان دەدات و دەچێتەوە بۆ ماڵی خۆیان.

کاتێک برا بچووکەکەی دەرگاکە دەکاتەوە؛ کیسەکە دەبینێت و دەیکاتەوە، دەبینێت بڕە پارەیەکی زۆری تێدایە کە بەشی چەند مانگێک خۆراکیان بۆ دەکات. دڵی زۆر بەوە خۆش دەبێت و دەچێتەوە بۆ ماڵ بە منداڵەکانی دەڵێت سبەینێ دەچم بۆ بازاڕ خۆشترین خۆراکتان بۆ دەکڕم. منداڵەکان دڵیان زۆر خۆش دەبێت بەڵام کە داپیرەیان دەبینن زۆر نەخۆشە، دەڵێن: باوە بڕۆ ئەو پارە بدە بە داپیرمان ئەو زیاتر پێویستیەتی ئەگەر ئەو بمرێ ... باوکیان قسەکانیان پێ دەبڕێ و دەڵێ: باشە ئێستا دەچم پارەکەیان پێ دەدەم. کاتێک برا بچووکەکەیان دەچێت کیسە پارەکە لەبەر دەرگای ماڵیان دادەنێت، دەیەوێت بگەڕێتەوە پێی لە تەنەکەی زباڵەکەیان هەڵدەکەوێت و دەکەوێتە سەر زەوی و تەنەکە خۆڵەکە دەکەوێت بە سەریدا، ئیدی هەموویان دێنە دەرەوە و کیسە پارەکە دەبینن لە پێش دەرگای ماڵی برا گەورەکەیانە دەڵێن: ئێمە ویستمان بۆ باشترینمان بێت. برا گەورەکە دێتە نێوانیان دەڵێت: ئەمە بڕە پارەیەکی زۆرە ئێمە دەمانویست باشترین بکڕین بەڵام پێویست بە باشترین ناکات، با ئەم پارە لە نێوانماندا دابەش بکەین، بەشی هەرچی کرد با ئەوە بێت. هەموویان ئەم شتەیان پەسەند کرد.

برا گەورەکە گوتی: ئەم پارەیە بۆ تۆ، سبەینێ بچۆ چاکەتێک بۆ باوکم بکڕە. بە برا بچووکەکەیشی گوت: ئەم پارەیەیش با بۆ تۆ بێت، بڕۆ خواردن بۆ منداڵەکانت بکڕە، ئەم پارەیش با بۆ من بێت سبەینێ دەچم دەرمان بۆ دایکمان دەکڕم. کاتێک خێرخوازەکە ئەم جۆرە یارمەتیدانەی بینی، وتی: پەیمان بێت پەروەردگارا هەموو ڕۆژێ خواردن و پێویستیی ئەم ماڵانە دابین بکەم.

تاگەکان    
تەکنۆلۆژیا پۆدکاست قوتابخانەکانی نوور زانایان لۆجیک فەرهەنگ یادەوەری مێژوو سۆفیگەری کونە ڕەشەکان فیکر فێمینیزم فەلەستین قەدەر کۆمەڵکوژیی بۆسنە
ئەدەب
2022-02-09 کۆمێنت 3 خولەک بۆ خوێندنەوە 2028 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی