لێپرسراوێتیی شیاوبوون، پێ لە بەڕەی خۆت زیاتر درێژ مەکە!

نووسینی: ئەمجاد عۆدە وەرگێڕانی: میران مەجید
فیکر 2022-02-01 کۆمێنت 8 خولەک بۆ خوێندنەوە 998 جار بینراوە
سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌ به‌م فه‌رمووده‌یه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌ست پێ ده‌كه‌م، كه‌ ده‌فه‌رمووێت: (يَمُنُّونَ عَلَيْكَ أَنْ أَسْلَمُوا ۖ قُل لَّا تَمُنُّوا عَلَيَّ إِسْلَامَكُم ۖ بَلِ اللَّهُ يَمُنُّ عَلَيْكُمْ أَنْ هَدَاكُمْ لِلْإِيمَانِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ: ئه‌وانه‌ منه‌ت ده‌كه‌ن به‌سه‌ر تۆدا كه‌ گوایه‌ مسوڵمان بوون، پێیان بڵێ: به‌هۆی مسوڵمانبوونه‌كه‌تانه‌وه منەت مەکەن بەسەرمدا‌، به‌ڵكو خودا منه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر ئێوه‌دا كه‌ هیدایه‌تی داون بۆ ئیمان و باوه‌ڕ، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن. ({الحجرات:17}. لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌م كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی تاكگه‌رایی له‌ كۆمه‌ڵگاكانماندا، سه‌ری كێشاوه‌ بۆ بنه‌مای شایه‌نبوون، ئه‌مه‌یش گه‌یشتووەته‌ ئاستێك كه‌ مرۆڤ له‌گه‌ڵ خودادا مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كات! ده‌بینین كه‌سی وا هه‌یه‌ ده‌ڵێت: خوایه‌ من كه‌ی شایه‌نی ئه‌مه‌م! خوایه‌ چیم كردبوو كه‌ شایه‌نی ئه‌مه‌ بم؟ خوایه‌ من هه‌وڵم دا و تێكۆشیم شایه‌نی ئه‌م ئه‌نجامه‌م، ده‌ی بۆ به ‌ده‌ستم نه‌هێنا؟! ئه‌مانه‌ و چه‌ند ڕسته‌یه‌كی تری درۆیینه‌ی به‌ ڕواڵه‌ت ڕازاوه‌ی وه‌كو: تۆ به‌رده‌وام شایه‌نی باشتریت، ئاوا بیر بكه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی خۆش به‌ده‌ست بهێنیت!

ژیانی دنیا چۆن بێمانا بووه‌! ده‌ڵێی ئه‌وه‌ی كافره‌كانی به‌نوو ئیسرائیل كردیان ئه‌مڕۆ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، تێگه‌یشتنه‌كان گۆڕاون و، خەڵک بیریان چووەته‌وه‌ كه‌ به‌نده‌ن‌، بیریان چووەته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانن‌ لێیان ده‌پرسرێته‌وه،‌ نه‌ك ئه‌وان بپرسنه‌وه‌. ڕاستیی ژیانی دنیایان بیر چووەته‌وه‌!

هه‌ر كه‌سێک بكه‌وێته‌ ناو ئه‌م بنه‌مایه‌وه‌، ئاساییه‌ له‌ ئایینده‌دا وای لێ بێت كه‌ له‌ خودا تووڕه‌ بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێڕوانینه‌ شێواوه‌كه‌ی وای لێ كردووه‌ كه‌ دنیا وه‌كو فیرده‌وسێكی زه‌مینیی ببینێت، ئه‌م تێڕوانینه‌ی كه‌ ده‌ڵێت: من ئه‌مه‌م كردووه‌ كه‌واته‌ -بێ هیچ ئه‌ملاولایه‌ک- ئه‌وه‌ی پێم خۆشه‌ به‌ده‌ستی دێنم! ئیدیی بیری چووەته‌وه‌ كه‌ دنیا شوێنی ناڕه‌حه‌تی و تاقیكردنه‌وه‌یه‌، نه‌ک شوێنی پاداشت. (الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ: هه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دیی هێناوه‌، تا تاقیتان بكاته‌وه‌ كێتان كرده‌وه‌ی په‌سه‌ندتره.‌) {الملك:2}. (إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الْأَرْضِ زِينَةً لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا: بێگومان ئێمه‌ چیی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه‌ كردوومانه‌ به‌هۆی ڕازاندنه‌وه‌ی، تا تاقییان بكه‌ینه‌وه‌ كامیان كاروكرده‌وه‌ی چاكتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.) {الكهف:7}.

ئه‌گه‌ر دنیا شوێنی پاداشت بووایه‌، ئه‌وا پێغه‌مبه‌ران شایانترین كه‌سانێک بوون به‌ ژیانی خۆش، ئه‌وان شایه‌نتر بوون كه‌ به‌ری ڕه‌نجه‌كانیان له‌ ژیاندا بدوورنه‌وه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵێک پێغه‌مبه‌ر هه‌ن، ئه‌و كاته‌ی زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌ یه‌ك یان دوو كه‌سیان له‌گه‌ڵدایه‌، به‌ڵكو هیی وا هه‌یه‌ هیچ کەسێکیشی له‌گه‌ڵدا نییه‌!

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بڕیار بووایه‌ كه‌ دنیا بۆ كه‌سانی گوێڕایه‌ڵی خودا، خۆش بووایه‌، ده‌بوو پێغه‌مبه‌ران له‌پێش هه‌مووان بوونایه‌، لێ له‌ هه‌موو كه‌سێک زێده‌تر تووشی به‌ڵا و ناڕه‌حه‌تیی ده‌بن.

ئه‌گه‌ر پاداشت له‌ دنیادا بووایه‌ ئه‌وا سه‌حابان به‌ده‌ستیان ده‌هێنا پێش هه‌ر كه‌سێكی دی، به‌لام هیی وایان تێدابوو پێش كۆچ دنیای به‌جێهێشت، وه‌كو سومه‌یه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی، ڕه‌زای خودایان لێ بێت، هەیشبوو پێش فه‌تحی مه‌ككه‌ دنیای به‌جێ هێشت و به‌روبوومی جیهاده‌كه‌ی له‌ دنیادا نه‌بینی. به‌ڵام ده‌یانزانی كه‌ پاداشت له‌ دواڕۆژدایه‌ و، ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان خه‌ڵات ده‌كرێن، نه‌ک له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌! (وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰ (39) وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَىٰ (40) ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَىٰ (41): به‌ڕاستیی ئاده‌میزاد خاوه‌نی هیچ شتێك نییه‌ ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ خۆی كردوویه‌تی، بێگومان هه‌وڵ و كۆششه‌كه‌ی له‌ قیامه‌تدا ده‌بینرێته‌وه‌، پاشان به‌ تێر و ته‌سه‌لی پاداشت ده‌درێته‌وه‌.) {النجم:39-41}.

گه‌ر له‌ سووره‌تی (صه‌ف)، ورد ببینه‌وه،‌ ده‌بینین كه‌ خوای گه‌وره‌ پێمان ده‌فه‌رمووێت كه‌ پاداشت بریتییه‌ له‌ باخه‌كانی عه‌دن، به‌ڵام ئه‌و (الأخری)یه‌ی كه‌ خۆشتان ده‌وێت، پاداشتێكی پێشخراوه‌ نه‌ك پاداشتی ڕاسته‌قینه‌!

(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ تِجَارَةٍ تُنجِيكُم مِّنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ (10) تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (11) يَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَيُدْخِلْكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (12) وَأُخْرَىٰ تُحِبُّونَهَا ۖ نَصْرٌ مِّنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِيبٌ ۗ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ (13): ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، ده‌ستنیشانی بازرگانیه‌کتان بۆ بکه‌م، که له سزایه‌کی بەئێش ڕزگارتان بکات؟ سه‌ره‌تا باوه‌ڕهێنانتانه به خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئینجا هه‌وڵ و تێکۆشانتانه له‌ڕێگه‌ی خوادا به به‌خشینی ماڵ و سامانتان و به‌خشینی خۆتان. (واته‌: ماندووکردنی جه‌سته و بیروهۆشتان، تا به‌ختکردنیان له‌پێناوی خوادا.) بێگومان ئه‌و کاره‌تان چاکتر و به‌فه‌ڕتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن، ئه‌وسا خوا له گوناھ و هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه كه چه‌نده‌ها ڕووبار، به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت و جاریه‌، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه و پاك و خاوێن له باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دندا، به‌ڕاستیی ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و ده‌ستکه‌وتی گه‌وره و بێسنوور،  جا شتێکی تریش هه‌یه که حه‌زی لێ ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌خشینی سه‌رکه‌وتنه له‌لایه‌ن خواوه و کردنه‌وه‌ی وڵاتان و دڵه‌کانه، ئه‌و مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران. (له هه‌موو سه‌رده‌مێک، گه‌ر ئیمانداران لێ ببڕێن بۆ ئایینی خوای مه‌زن.) {الصف:10-13}.

هه‌ر له ‌كاتی خۆشیدا خودا ده‌په‌رستێت!
(وَمِنَ النَّاسِ مَن يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ: هەندێک له خه‌ڵکیی هه‌یە، ته‌نها له یه‌ک حاڵه‌تدا خودا دەپه‌رستێت. (ئه‌ویش ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که دنیا به‌دڵی ئه‌و بێت)، ئه‌گه‌ر تووشی خێر و خۆشیی بوو، دڵی پێی خۆشه‌، خۆ ئه‌گه‌ر تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك هات، سواری سه‌ری خۆی ده‌بێت و هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه‌، ئا به‌و حاڵه‌ته‌ی دنیا و قیامه‌ت لەده‌ست خۆی ده‌دات و زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ردوو لا‌یه و هه‌ر ئه‌وەیشه خه‌ساره‌ت و زه‌ره‌رمه‌ندیی ڕوون و ئاشکرا.) {الحج:11}.

هەندێک كه‌س وه‌ها مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خودادا ده‌كات، وه‌كو بڵێیت بەهۆی ئیسلامه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌و منه‌ت به‌سه‌ر خوادا ده‌كات. گه‌ر تووشی ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تییه‌ک بوو، یان ئاواتێكی به‌دیی نه‌هات، له‌ خوا تووڕه‌ ده‌بێت، به‌ڵكو ده‌گونجێت شک له‌ بوونیشی بكات! ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌مڕۆماندا پێی ده‌وترێت (لاوازیی ئیمان) و له‌ ده‌سته‌واژه‌ی قورئانیشدا پێی ده‌گوترێت (عبادة الله علی حرف.) حه‌رف له‌ زمانه‌وانیدا به‌ مانای لێوار دێت: واته‌ وه‌كو کەسێک كه‌ له‌ لێواری شاخێكدا وه‌ستا بێت، هه‌ر شتێك ده‌توانێت بیخاته‌ خواره‌وه‌، ئه‌مەیش ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ دنیا و دوارۆژیشی له‌ده‌ست چووه‌.

هه‌ر کەسێک به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خودا بكات كه‌ خۆی به‌شایه‌ن بزانێت، ئه‌وه‌ له‌ واتا و مافی به‌ندایه‌تیی تێ نه‌گه‌یشتووه‌. خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمی له‌سه‌ر خۆی واجب نه‌كردووه‌ و، نه‌فس و ماڵیشی له‌ مسوڵمان به‌رامبه‌ر به‌وه‌ نه‌كڕیوه‌، كه‌ ئه‌وان شایه‌نن‌، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ کە به‌رامبه‌ر به‌ به‌نده‌كانی‌ خۆی، ڕه‌حمان و ڕه‌حیم و وه‌دوود و له‌تیفه‌. هه‌ر کاتێک گه‌یشتیته‌ ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌ بڵێیت: من شایه‌نی ئه‌م هه‌موو ڕۆزییانه‌ نیم، له‌جیاتیی ئه‌وه‌ی بڵێیت: من شایه‌نی زێده‌ترم! ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ تۆ نزیك بوویته‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی به‌ندایه‌تیی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستكردن به‌ ڕۆزییه‌كان و ئه‌وەیش كه‌ تۆ شایه‌نی ئه‌وه‌ نییت، به‌ڵكو فه‌زڵی خوایه‌ له‌سه‌رت، بریتییه‌ له‌ مه‌قامێك له‌ مه‌قامه‌كانی به‌نده‌گیی ڕاسته‌قینه‌.

ئه‌م ئاریشه‌یەیش له‌ تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌مانەوە بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه، سه‌ر هه‌ڵده‌دات. خەڵک وا ده‌زانێت كه‌ هه‌ر به‌ڵا و ناڕه‌حه‌تی و كه‌موكورتیی له‌ ماڵ و منداڵدا تاقیكردنه‌وه‌یه، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ڕۆزییشی به‌ تاقیكردنه‌وه‌ ناو بردووه.‌ (فَأَمَّا الْإِنسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ (15) وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلَاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَهَانَنِ (16) كَلَّا ۖ بَل لَّا تُكْرِمُونَ الْيَتِيمَ (17): جا کاتێک ئاده‌میزاد له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه تاقیی ده‌کرێته‌وه‌، ڕێزی لێ ده‌نێت و ناز و نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت، ده‌ڵێت: (بەخوا وا دیاره‌) په‌روه‌ردگارم خۆشی ده‌وێم ڕێزم هه‌یه لای، به‌ڵام کاتێک تاقیی ده‌کاته‌وه و ڕزق و ڕۆزیی که‌می پێده‌به‌خشێت و لێی ده‌گرێته‌وه، ده‌ڵێت: وا دیاره په‌روه‌ردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمه و ڕیسوای کردووم.) ‌‌{الفجر:15-17}.

خوای گه‌وره‌ فراوانیی ڕۆزیی به‌ تاقیكردنه‌وه‌ ناو بردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت به‌نده‌كه‌ی چیی به‌ ڕۆزیه‌كه‌ی ئه‌و ده‌كات، ئایا شوكرانه‌بژێره‌، یان كوفرانه‌ی ده‌كات؟ خوای گه‌وره‌ ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕزق و ڕۆزیی، زۆر نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ خۆشه‌ویستی و ڕه‌زامه‌ندیی خوداوه‌. خوا به‌ هه‌ركێی بوێت، ڕۆزیی ده‌به‌خشێت، له‌به‌ر حیكمه‌تێک كه‌ خۆی ده‌زانێت. خوای گه‌وره‌ به‌ڵا ده‌نێرێت و هه‌ركه‌سیشی بوێت، له‌به‌ر حیكمه‌تێک سزای ده‌دات.

یه‌كێكی تر له‌ كوفرانه‌ی نیعمه‌ت ئه‌وه‌یه،‌ كه‌ له‌ سه‌رپێچیی خوادا به‌كاری بهێنیت، پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان (سه‌لامی خوای لێ بێت)، گه‌یشتبووه‌ ئه‌م ڕاستییه‌ كاتێک عه‌رشه‌كه‌ی به‌ڵقیسیان بۆ هێنا، فه‌رمووی: (قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِّنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُ قَالَ هَٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ (40): وتی: ئه‌مه فه‌زڵ و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگارمه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیم بکاته‌وه‌. که‌: ئایا سوپاسگوزار ده‌بم یان ناشوکر و به‌دنمه‌ک، جا ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بێت ئه‌وه به‌ڕاستیی سوپاسگوزاره بۆ خۆی، ئه‌وەیش که سپڵه‌یه‌، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگارم ده‌وڵه‌مه‌ند و بێنیازه و خاوه‌نی به‌خششه به هه‌مووان.) {النمل:40}. نه‌یوت‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من پێغه‌مبه‌رم و شایانم! به‌ڵكو دركی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌موو شتێكی ئه‌و فه‌زڵ و به‌خشش و تاقیكردنه‌وه‌ی خوایه‌.

له‌ به‌رانبه‌ردا قاروونیش هه‌بوو، کاتێک خوای گه‌وره‌ سامانی پێ به‌خشی، وتی: (من ئه‌مه‌م به‌ زانست و توانا و شایه‌نبوونی خۆم به‌ده‌ست هێناوه‌.) كوفرانه‌ی كرد و خوایش بردی بەناخی زه‌ویدا. هه‌ر له‌و كاتەیشدا کۆمەڵێک هه‌بوون كه‌ بیركردنه‌وه‌یان ته‌واو دنیایی و ماددی بوو و، کۆمەڵێکی تریش خوای گه‌وره‌ به‌رچاوڕوونیی پێ به‌خشیبوون، خۆت ورد ببه‌روه‌:
( فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِ فِي زِينَتِهِ ۖ قَالَ الَّذِينَ يُرِيدُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا يَا لَيْتَ لَنَا مِثْلَ مَا أُوتِيَ قَارُونُ إِنَّهُ لَذُو حَظٍّ عَظِيمٍ (79) وَقَالَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ وَيْلَكُمْ ثَوَابُ اللَّهِ خَيْرٌ لِّمَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا وَلَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الصَّابِرُونَ (80) فَخَسَفْنَا بِهِ وَبِدَارِهِ الْأَرْضَ فَمَا كَانَ لَهُ مِن فِئَةٍ يَنصُرُونَهُ مِن دُونِ اللَّهِ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُنتَصِرِينَ (81) وَأَصْبَحَ الَّذِينَ تَمَنَّوْا مَكَانَهُ بِالْأَمْسِ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ ۖ لَوْلَا أَن مَّنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا لَخَسَفَ بِنَا ۖ وَيْكَأَنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ (82): ئینجا ڕۆژێک قاروون خۆی سازدا و به ڕازاوه‌یی چووه ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌كه‌ی بۆ كه‌شخه‌كردن و خۆنواندن، ئه‌وانه‌ی كه ئاواتیان ژیانی دنیایه، وتیان: ئای خۆزگه ئێمه‌یش وه‌كو قاروون، سامان و ده‌سه‌ڵاتمان هەبووایه‌، به‌ڕاستیی خاوه‌نی به‌ختێكی گه‌وره‌یه! (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی كه زانست و زانیاریی ڕاستییان پێ به‌خشراوه، (ده‌رباره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و نرخی قیامه‌ت ده‌زانن)، وتیان: هاوار بۆ ئێوه‌، بۆ تێنافكرن؟ پاداشتی خوایی زۆر چاكتره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێناوه ‌و كار و كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام داوه‌، ئه‌و زانست و باوه‌ڕ و كرده‌وه‌یه به كه‌س نادرێت، ته‌نها به خۆگر و ئارامگران نه‌بێت. ئه‌وسا (كه بینیمان قاروون به‌ته‌واویی له سنوور ده‌رچووه‌)، كوتوپڕ خۆی و ماڵ و سامانیمان برد به‌ناخی زه‌ویدا. هیچ ده‌سته ‌و گرۆیه‌كی نه‌بوو فریای بكه‌وێت و لەده‌ست خه‌شم و قینی خوا ده‌ربازی بكات، بێگومان له‌و كه‌سانه‌یش نه‌بوو كه بتوانێت خۆی ڕزگار ببێت. ئینجا ئه‌وانه‌ی دوێنێ ئاواتیان به قاروون ده‌خواست، ده‌یانوت: ئه‌ی هاوار، به‌س نه‌بوو وه‌كو ئه‌و تیانه‌چووین. دیاره كه خوا ڕزق و ڕۆزیی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌ر كه‌س بیه‌وێت یاخود كه‌می ده‌كاته‌وه (بێحیكمه‌ت نییه‌). ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خواییمان لەسه‌ر نەبووایە، ئێمه‌یش به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆ دەچووین. ئای كه ڕوون و ئاشكرایه‌، كافر و خوانه‌ناسان سه‌رفراز نابن.) {النمل}

وه‌كو پێشتر باسم كرد، هه‌ر به‌ڕاستیی ئێمه‌ وه‌كو به‌نوو ئیسرائیل ده‌كه‌ین، جا پێویسته‌ ئه‌مه‌ ڕوون بكه‌مه‌وه‌، به‌نوو ئیسرائیل ده‌یانگوت كه‌ ئه‌وان خۆشه‌ویستی خوان، هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژێکی كه‌م نه‌بێت ئه‌گه‌ر بچنیشه‌ جه‌هه‌نه‌مه‌وه‌، ئاگر نایان سووتێنێت، ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ ته‌وراتیان پیاده‌ نه‌ده‌كرد و شوێن فه‌رمانی خودایش نه‌ده‌كه‌وتن و به‌ڕاستییش به‌ندایه‌تییان بۆ نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو هه‌موو بنه‌ماكه‌یان ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌وان (شایه‌نن).

(وَقَالُوا لَن تَمَسَّنَا النَّارُ إِلَّا أَيَّامًا مَّعْدُودَةً ۚ قُلْ أَتَّخَذْتُمْ عِندَ اللَّهِ عَهْدًا فَلَن يُخْلِفَ اللَّهُ عَهْدَهُ ۖ أَمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (80) بَلَىٰ مَن كَسَبَ سَيِّئَةً وَأَحَاطَتْ بِهِ خَطِيئَتُهُ فَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (81) {البقرة}

(مَثَلُ الَّذِينَ حُمِّلُوا التَّوْرَاةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ الْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًا ۚ بِئْسَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ ۚ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (5) قُلْ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ هَادُوا إِن زَعَمْتُمْ أَنَّكُمْ أَوْلِيَاءُ لِلَّهِ مِن دُونِ النَّاسِ فَتَمَنَّوُا الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (6) {الجمعة}.

(وَقَالَتِ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَىٰ نَحْنُ أَبْنَاءُ اللَّهِ وَأَحِبَّاؤُهُ ۚ قُلْ فَلِمَ يُعَذِّبُكُم بِذُنُوبِكُم ۖ بَلْ أَنتُم بَشَرٌ مِّمَّنْ خَلَقَ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ){المائدة:18}.

كه‌واته‌ چاره‌ چییه‌؟
گه‌ر كه‌وتوویته‌ته‌ ناو ئه‌م باسه‌وه‌، ئه‌وا دوودڵ مه‌به‌، یه‌كه‌م چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دان به‌ ئاریشه‌كه‌دا بنێیت.

سه‌ره‌تا پێویسته‌ له‌سه‌رت ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ خوای باڵاده‌ست شایه‌نی په‌رستن و خۆشویستنه‌ له‌به‌ر زاتی خۆی و ئێمەیش موڵكی ئه‌وین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و زاته‌ خالیقه‌ و تۆی له‌ نه‌بوونه‌وه‌ هێناوه‌ته‌ بوون، پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ خودا حه‌كیم و كاربه‌جێیه‌ و، تۆ ناتوانیت به‌ته‌واوه‌تیی ده‌ركی هه‌موو حیكمه‌تكانی بكه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ خالیق نییت، تۆ مه‌خلووق و دروستكراویت. به‌ڵام بڕوات وایه‌ كه‌ ئه‌و دانا و كاربه‌جێیه، ‌ئه‌گه‌ر به‌ ڕوانینی كورتی خۆت سه‌ر له‌ حیكمه‌ته‌كه‌یشی ده‌رنه‌كه‌یت، ئه‌مەیش واتای ته‌سلیمبوونه. (وَلَوْ أَنَّهُمْ رَضُوا مَا آتَاهُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ سَيُؤْتِينَا اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَرَسُولُهُ إِنَّا إِلَى اللَّهِ رَاغِبُونَ: خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ڕازیی بوونایه به‌و به‌شه‌ی خوا به نسیبی کردوون و پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) پێی به‌خشیون و به‌دڵ بیانوتایه‌: خوامان به‌سه (که لێمان ڕازیی بێت)، ئێمه فه‌رامۆش ناکات له‌ئایینده‌دا له فه‌زڵ و ڕێزی زیادەی خۆیمان، هەر پێ دەبەخشێت. پێغه‌مبه‌ره‌کەیشی له‌وه‌ی ده‌ستی ده‌که‌وێت پێمان ده‌به‌خشێت، به‌ڕاستیی ئێمه ئاوات و مه‌به‌ستمان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای خوا و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وه، (ئه‌و کاته پاداشتی هه‌ردوو جیهانیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌کرد.) {التوبة: 59}

پێویسته‌ سه‌رنجی ڕۆزییه‌كانی په‌روه‌ردگار له‌ چوارده‌وری خۆتدا بده‌یت و، كار به‌م فه‌رمایشته‌ی حه‌زره‌ت بكه‌یت كه‌ ده‌فه‌رموێت: (سه‌یری خوار خۆتان بكه‌ن.)

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ( سه‌یرم دێت له‌ كاری مسوڵمان، هه‌موو كاروبارێكی خەیره‌، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئیمانداران وه‌هایه‌، ئه‌گه‌ر تووشی خۆشیی هات، شوكرانه‌ی خودا ده‌كات و ئه‌مەیش چاكه‌ بۆی، گه‌ر تووشی ناڕه‌حه‌تییش هات، ئارام ده‌گرێت و ئه‌مه‌یش هه‌ر باشه‌ بۆی.) موسلیم گێڕاویه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌ چه‌مكی ژیانی دونیا و ڕۆزی و تاقیكردنه‌وه‌ بگه‌یت و، بزانیت كه‌ ‌دنیا لای خودا ئه‌ندازه‌ی باڵه‌ مێشووله‌یه‌ك ناژی.

هه‌روه‌ها به‌ڵای خودایش له‌ بۆ ئیمانداران ڕه‌حه‌مه‌ته‌ و بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ گوناهـ پاک ببنەوە، سزای دنیایش به‌رامبه‌ر گه‌ردێک له‌ سزای ئاخیره‌تی نییه‌. به‌ڵكو سزای دنیا‌ بۆ كافره‌كەیش ڕه‌حمه‌ته،‌ تا بگه‌ڕیته‌وه‌ بۆ كن خودا. (وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنَ الْعَذَابِ الْأَدْنَىٰ دُونَ الْعَذَابِ الْأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ: سوێند به‌خوا ئێمه له دنیادا تاڵاو ده‌که‌ین به‌گه‌رویاندا، بێجگه له سزای ڕیشه‌که‌نکردنیان، بۆ ئه‌وه‌ی هۆش و بیر بکه‌نه‌وه ‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان.) {السجده‌:21}.

له‌ كۆتاییدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڕایته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی، ئه‌مه‌ بیر خۆت بهینه‌ره‌وه‌: (أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا أَمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ: ئایا خەڵکیی وایانزانیوه‌، وازیان لێده‌هێنرێت و پشتگوێ ده‌خرێن كه بڵێن ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌، له‌کاتێکدا ئه‌وان تاقیی نه‌كراونەتەوە و تووشی سزا و ئازار نەبوون؟){العنكبوت: 2}

خوای گه‌وره‌ به‌ئه‌ندازه‌ی رۆزییه‌كه‌ت تاقییت ده‌كاته‌وه‌، له‌ دامه‌زراندن، هاوسه‌رگری و خوێندن دوا ده‌كه‌ویت، هه‌روه‌ها ده‌گونجێت به‌ ڕزق و ڕۆزیی زۆر و ئاسانكاریی له‌ هه‌موو شتێكدا تاقییت بكاته‌وه‌، زانینی ئه‌مه‌ وات لی ده‌كات كه‌ به‌باشیی خۆت بۆ دواڕۆژ ئاماده ‌بكه‌یت، وات لی ده‌كات كه‌ واتای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌فست بزانیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی: (يَا أَيُّهَا الْإِنسَانُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدْحًا فَمُلَاقِيهِ: ئه‌ی ئینسان به‌ڕاستیی تۆ خۆت زۆر ماندوو ده‌که‌یت، زۆر ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت ده‌کێشیت، سه‌رئه‌نجامیش ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت.) {الإنشقاق: 6}. ڕۆژێک دێت كه‌ له‌سه‌ر ئارامگرتن و كاره‌ چاكه‌كانت پاداشت بدرێیته‌وه‌. (وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَنُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَحْسَنَ الَّذِي كَانُوا يَعْمَلُونَ: ئه‌وانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و كار و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجام داوه‌، به‌ڕاستیی هه‌ڵه و گوناهه‌كانیان ده‌سڕینه‌وه و به‌چاكتر له‌وه‌ی كه ده‌یانكرد، پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه.) {العنكبوت: 7}

حه‌زره‌ت سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: (گه‌وره‌یی پاداشت، به‌ ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی به‌ڵاكه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ هه‌ر کۆمەڵێکی خۆش بوێت، به‌ڵایان بۆ ڕه‌وانه‌ ده‌كات، هه‌ر كه‌سیک پێی ڕازیی بێت، ڕه‌زامه‌ندیی خودا به‌ده‌ست ده‌هێنێت، هه‌ر کەسێکیش ناڕازیی بێت، تووڕه‌یی خودا به‌شیه‌تی.) ترمزی به‌ حه‌سه‌نی داناوه‌.
تاگەکان    
بووژانەوە نیشتیمان زمان تەلارسازی زانکۆ ئەیاد قنێبی سیاسەت ڕەزا بابایی وەچەخستنەوە چیرۆک کتێبی هاوسانی کرێکار ئاوی زەمزەم گفتوگۆ کورد
فیکر
2022-02-01 کۆمێنت 8 خولەک بۆ خوێندنەوە 998 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی