دەنگی خودا
نووسینی: زانا لاهووری
ئەدەب
2020-12-23
کۆمێنت
2366 جار بینراوە
شه‌وێکی ساردی زستان بوو،
به‌په‌له ده‌رگای ماڵه‌وه‌م کرده‌وه و به‌ره‌و شوێنێک ده‌چووم. له‌و کاته‌یدا که
خه‌ریکی کڵۆمدانی ده‌رگاکه بووم، گوێم له پشیله‌یه‌ک بوو ده‌یمیاواند، که‌مێک سه‌رم
بادا و به‌رچاوم نه‌که‌وت. به‌له‌ز چووم و دره‌نگانێکی شه‌و گه‌ڕامه‌وه. کاتێ
هاتمه‌وه بینیم پشیله‌که هه‌مان ده‌نگی لێوه دێ، ئه‌و جار سه‌یر ده‌که‌م ڕاست
له پێش ده‌رکه‌ی ماڵمانه، که لێی ورد بوومه‌وه، ده‌بینم به‌زۆر نووزه‌ی لێوه
دێ و له‌به‌ر سه‌رما هه‌ڵتروشکاوه، به‌په‌له ڕاخهرێکم بۆ هێنا و بە جوانییش
دامپۆشى. دواتر ویستم بڕێک خواردنى بدەمێ، به‌ڵام هیچی نه‌خوارد. گه‌لێک ماندوو و ده‌رده‌دار
دیار بوو، سه‌رمای زستان گاڵته نییه.
دوای ئه‌وه‌ی خستمه ناو نوێنه‌وه و ئاو و نانم له پێش دانا، هاتمه ماڵه‌وه.
له‌و کاته‌دا هه‌ستم ده‌کرد ویژدانم ئازارم ده‌دات، بۆیه دووباره چوومه‌وه بۆ
لای و هێنامه ماڵه‌وه. ئه‌وجا باشتر دامپۆشی و که‌مێک ڕاوه‌ستام به‌دیاریه‌وه. گهرمکهرهوهیهکم
هێنا و گه‌رمم کرده‌وه. پشه‌ی سه‌رمابرده‌ڵه، به‌هێواشی ده‌یمیاواند و دڵم خه‌ریک
ده‌بوو به ئاو. به‌و شێوه‌یه جێم هێشت. تاکو خه‌وم لێ که‌وت، هه‌ر بیرم لای
بوو. شه‌وێ هه‌ندێ خه‌وم دیت، ته‌نیا یه‌ک دانه‌یانم له یاد ماوه. له خه‌ومدا
پاڵ که‌وتووم و گیاندارێکیان له ته‌نیشتمه‌وه سه‌رده‌بڕی، ڕووی سه‌ری له من بوو
له کاتی سهربڕینهکهیدا. بۆیه کاتێ سه‌ریان له لاشه‌ی جیا کرده‌وه، خوێنه‌که‌ی
پرژا به ده‌موچاو و گیانی مندا. چه‌ندی هاوارم کرد مه‌یکه‌ن به گیانی مندا، به‌ڵام
سوودی نه‌بوو، به‌ڵکو پێم پێده‌که‌نین.
به‌یانیی زوو به‌خه‌به‌ر هاتمه‌وه، به‌خێرایی
چووم بۆ لای پشیله‌که، ده‌بینم که‌مێک ده‌می کردووه‌ته‌وه و ڕه‌ق هه‌ڵهاتووه.
بڕێک مێرووچهیش لێیان دابوو. کاتێ ده‌ستم لێ دا، ده‌بینم جه‌سته‌ی وشک بووه و
گیانی تیادا نه‌ماوه. فرمێسک به‌رچاوی گرتم، دیمه‌نێکی دڵپڕوکێنی هه‌بوو. به‌ڵێ،
ئه‌و زوو بانگی کردم، به‌ڵام من گوێم پێ نەدا و به‌جێم هێشت. دره‌نگ هاتمه‌وه و
ئیتر کات نه‌مابوو. له‌و کاته‌دا که به‌دیاریه‌وه بووم، بیرم په‌رێشان بوو، نه‌مده‌توانی
ژماره‌ی ئه‌و هه‌ژارانه‌ی ڕۆژانه بانگمان ده‌که‌ن و گوێمان لێ نییه، بژمێرم و وه
پێش چاومی خه‌م.
به‌ڵێ، له سه‌رده‌مێکداین، ده‌نگی مرۆڤه‌کان
هێنده به‌رزه، ئیتر ده‌نگی خودا به ئاسان نابیستین1. باش
ده‌زانم، ده‌نگی پشیله‌که، ده‌نگی خودا بوو!
1. به‌ختیار عه‌لی له کتێبی (ئاوڕه‌که‌ی ئۆرفیۆس)دا وته‌یه‌کی (کیرکگارد)ى نزیک له‌م شێوه‌یه‌ی هێناوه و منیش له‌وم وه‌رگرتووه.