چەواشەکارییە لۆژیکییەکان: سوورەماسی

نووسینی: محەمەد جەبار
فیکر 2020-07-04 کۆمێنت 1196 جار بینراوە
چەواشەیەکی لۆژیکییە بۆ بەلاڕێدابردنی بابەتی گەنگەشە. بابەتەکە لە کەسی بەرانبەر دەشێوێنرێت بە بابەتێکی دیکە کە هیچ پەیوەندییەکی پێوەی نییە. تەنیا بۆ لابردنی تەرکیزی بەرانبەرە لە گەنگەشەکەدا، وەک بیانوویەکیش دەهێنرێتەوە بۆ ڕێپێدان بە ئەنجامدانی کاری هەڵە.

   لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی «red herring» بەکار دێت کە بە مانای «سورەماسی» دێت، هۆکاری ناونانی بە سوورەماسی، دەگەڕێتەوە بۆ ڕاوکەران. لە کاتی ڕاهێنان بە سەگەل بۆ ڕاوکردن، لە مەیدانی ڕاهێنانەکەدا ڕاوکەران ئەنجامەکە دادەنێن و هەندێک لە نموونەکەی بۆ سەگەکان دەهێنن تا بیانناسنەوە بە بۆنکردن و بەخێرایی ڕاوی بکەن، بۆ ئەوەی بەجوانی ڕاهێنان بە سەگەکان بکەن و تەرکیزیان زیاد بکەن، هەندێک ماسی و زچاوەکەی لەسەر ڕێڕەوەکەیان دەڕژێنن، بەمەیش بۆنی دڕنێک دروست دەبێت کە تەرکیزی سەگەل لەسەر ئامانجەکان دەشێوێنێت.

   وەک چۆن لەو پیشەیەدا ماسی بەکار هاتووە و بە بۆنەکەی ڕێڕەوەکەیان پێ گۆڕیوە، لە کاتی گەنگەشەکردن بە نموونە و بابەتی ناپەیوەند، ڕێڕەوی گفتوگۆکە دەگۆڕدرێت.

نموونە:

کەسێک یاساکانی هاتوچۆ دەشکێنێت و بەپێچەوانەی ئاراستەی شەقامەوە لێدەخوڕێت، دواتریش گەر لێی بپرسیت بۆ واتکردووە، بابەتەکە دەگۆڕێت و دەڵێت، «ئەی ئەگەر پۆلیسی هاتوچۆی لێ بوایا دەبوایا ئەوان قسەیان بکردایە و ئەمە شتێکی هەڵە نییە کە کردوومە، من دەبوایە زوو بۆ سەر کارەکەم بڕۆشتایەم.»
   لەم نموونەیەدا کەسی چەواشەکار ناهێڵێت بیخەینە ژێر پرسیارەوە و لە هەمان کاتدا هەوڵی ئەوەیش دەدات بابەتەکەی خۆی بگۆڕێت و پاساوێکی بۆ درووست دەکات.

٢.  پۆلیس تاوانبارێکی بە مادەی هۆشبەرەوە گرتووە و لێی دەپرسێت کە بۆچی تلیاکت پێیە؟ تاوانبارەکەیش بەگریانەوە دەڵێت، «هەفتەیەک نابێت لە زیندان بەربووم، تکایە مەمنێرەوە زیندان، من لەپێناو بژێویدا ئەم کارەم کرد.»
تاگەکان    
ئەنیمی تەلارسازی نیشتیمان قوتابخانەکانی نوور سایکس-بیکۆ بوونەوەری ئاسمانی شەڕ شیعر قودس عەبدولکەریم سرووش چەواشەکاریی_لۆژیکی فەڵەستین ئازادی کوردستان فەرهەنگ
فیکر
2020-07-04 کۆمێنت 1196 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی