تەواوی سەرنج

نووسینی: ڕەزا بابایی وەرگێڕانی: عەلی حسێن
ئەدەب 2020-04-17 کۆمێنت 1355 جار بینراوە

چاوەڕوان مەبە وشکەساڵی دوایی بێت.

چاوەڕوان مەبە حیسابی بانکییەکەت پڕ ببێت.

چاوەڕوان مەبە تێلیڤزیۆن ئەو بەرنامانە پێشکێش بکات کە تۆ کەیفت پێیان دێت.

چاوەڕوان مەبە هاوسێ و هاوسەر و هاوکار و هاوڕێکەت بێنە سەر ڕێڕەوی حەزی تۆ.

چاوەڕوان مەبە هەواڵە خۆشەکان بە پیریمانەوە بێن.

چاوەڕوان مەبە دنیا لەپڕ ببێتە بەهەشت.

چاوەڕوان مەبە شیاوترین ڕێژیمی ڕامیارانەی جیهان لە وڵاتەکەتدا دەسەڵات بە دەست بگرێت و بەئاوەزترین پیاوانی ڕۆژگار ببنە کاربەدەست.

چاوەڕوان مەبە خوا لە ئاسمانەوە بێتە سەر زەوی و تاقمێک کلیل بۆ هەموو قوفڵەکانی ژیانت بهێنێت.

چاوەڕوان مەبە نەزانان عاقڵ ببن.

چاوەڕوان مەبە سەردەمی ترەمپەکان و داعشەکان بە کۆتا بگات.

چاوەڕوان مەبە لە ئاسمانەوە ڤیان و ویژدانت بەسەردا داکات.

چاوەڕوان مەبە پرسیارەکانت بەرۆکت بەر بدەن.

چاوەڕوان مەبە دابی دڵڕەقی بسوێت.

چاوەڕوان مەبە کەشوهەوای شار وای لێ بێت، بتهێنێتە جۆشوخرۆش.

چاوەڕوان مەبە ئاشتی بەسەر جەنگدا سەر بکەوێت.

چاوەڕوان مەبە حیزبەکەت لە هەڵبژاردندا بیباتەوە.

چاوەڕوان مەبە داهاتووی وڵاتەکەت، وەک ئاوێنە بێخەوش و ڕوون بێت.

چاوەڕوان مەبە بازنە ببێتە چوارگۆشە.

هیچ کەس و هیچ شتێک چاوەڕێی تۆ نییە؛ تۆیش چاوەڕوانی هیچ کەس و هیچ ڕووداوێک مەبە. چاوەڕوانی، دوژمنی ئێستایە. تەواوی سەرنجت بخەرە سەر ئێستا و بە تیلەی چاو لە داهاتوو بنواڕە، نەک بە پێچەوانەوە.

چو گل گر خُردەای داری، خدا را صرف اکنون کن
کە قارون را غلط‌ها داد سودای زراندوزی 

(گەر وەک گوڵ دەستمایەیەکی کەمت هەیە، بۆ خاتری خوا ئێستا خەرجی بکە، چون خەیاڵی پووچی ماڵکۆکردنەوە، سەری لە قاروون شێواند.)

تاگەکان    
تەنیایی دەربارەی کتێب دیزاینی زیرەک وەلی ئەمر کتێبی هاوسانی یاسا جەنگی هۆشیاری کۆیلایەتی پۆرن کۆمه‌ڵه‌ بەڵگه‌یه‌ک که‌ له‌ شوێنی خۆیاندا نین لۆجیک #پیری پارەی ئیلیکترۆنی فیکر کونە ڕەشەکان
ئەدەب
2020-04-17 کۆمێنت 1355 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی