دەردی هاوبەش

نووسینی: ئەحمەد شاملوو وەرگێڕانی: یەحیا خەلیل
ئەدەب 2020-03-25 کۆمێنت 2456 جار بینراوە
فرمێسک ڕازێکە
بزە ڕازێکە
ئیشق ڕازێکە
فرمێسکی ئەوێ شەوێ بزەی ئیشقم بوو.
حەکایەت نیم تا بمگێڕیەوە
ستران نیم تا بمچڕی
دەنگ نیم تا بمژنەفی
یا شتێکی وەها کە بیبینی
یا شتێکی وەها کە بیزانی
ئەز دەردی هاوبەشم
هاوارم بکە!
درەخت لەگەڵ دارستاندا دەپەیڤێت
گژوگیا لەگەڵ سارادا
ئەستێرە لێل کاکێشاندا و
منیش لەتەک تۆ،
نێوتم پێ بڵێ
دەستانتم پێ بدە
گفتتم پێ بڵێ
دڵتم پێ بسپێرە
من پەیم بە ڕیشەت بردووە.
بە لێوەکانت، بۆ سەرپاکی لێوەکان دواوم،
دەستانت بە دەستانی من ئاشنان.
لە خەڵوەتی ڕووناکدا
لەبەر یادی زیندووان،
پێکڤە گریاوین.
لە گۆڕستانی تاریکدا بەیەکەوە
جوانترین سروودەکانمان چڕیون،
چون مردووانی ئەم ساڵە؛
ئەویندارترینی زیندووان بوون.
دستانتم پێ بدە
دەستانی تۆ بە من ئاشنان.
ئەی درەنگ پەیدا بوو، دەگەڵ تۆ قسان دەکەم!
هەر وەک هەور لەگەڵ ڕەشەبادا
چەشنی گژوگیا لەگەڵ سارادا
مینا باران لەگەڵ دەریادا
وەکوو باڵندە لەتەک بەهاردا
بەوێنەی درەخت کە لەگەڵ دارستاندا دەپەیڤێت
چونکە من پەیم بە ڕیشەت بردووە،
چون دەنگی من
 لەگەڵ دەنگی تۆدا ئاشنان.
تاگەکان    
نیشتیمان ئایین دەربارەی کتێب دوعا شیعر گەڕان ڕۆژاوا مۆدێرنیتە ئیلحاد فێمینیزم دەروون ڕانانی کتێبب کۆرۆنا قەدەر لۆجیک
ئەدەب
2020-03-25 کۆمێنت 2456 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی