ڕەچاوی هەست و سۆزیان بکەن!

نووسینی: ئەیاد قونەیبی وەرگێڕانی: محەمەد جەبار
فیکر 2020-03-07 کۆمێنت 2 خولەک بۆ خوێندنەوە 1434 جار بینراوە

⁃ لەو کاتانەی کە بە پێشی کەسێکی پیر یان خاوەن پێداویستیی تایبەتدا تێدەپەڕیت، ڕەچاوی هەست و سۆزی بکە و هەنێک خۆت هێواش بکەرەوە. خوای گەورە ئەو هێز و چوستوچالاکییەی پێت بەخشیوە، لەوەیە ئەو مامە پیرەیە شەکەتی و کەوانەیی پشتی خۆی بە جەنابت هەڵسەنگێنێت و هەندێک دڵتەنگ بێت.

⁃ "لەوەیە دڵی تەنگ بکات" دەستەواژەیەکی سانا نییە پێغەمبەری نازدار دروودی لەسەر دەفەرموێت: (إذا ى اثْنانِ دُونَ الآخَرِ، حتَّى تَخْتَلِطُوا بالنَّاسِ مِن أجْلِ أنْ يُحْزِنَهُ.) وا جوانترین ڕەوشت لەو فەرموودەیەوە فێر دەبین گەر لە ژیانی ڕۆژانە هەوڵی بەرجەستەکردنی بدەین.

 ⁃ ئەوکاتانەی کە لەگەڵ کەسێکی بێکار قسە دەکەیت کە زۆر بە بێهیوایی و وەک ڕۆتینی هەمیشە بە دڵشکاوی بەرەو ماڵ دەڕواتەوە تۆیش هەوڵ بدە کەمتر ئەو وشانە بەکار بێنیت کە باسی کارەکەتی تێدایە. وەک؛ "ئێستە بەڕێوەم بۆ کارەکەم" و "لە زانکۆ دەگەڕێمەوە" یان "با وەڵامی پەیوەندیی هاوپیشەکەم بدەمەوە، ئێستە قسە دەکەین". تەنانەت گەر ئەو کەسەیش خێر و چاکەیشت بۆ بخوازێت، وەلێ هەر بێکاریی خۆی بە سەرقاڵی تۆوە هەڵدەسەنگێنێت و لەوەیە دڵی تەنگ بکات!

 ⁃ کاتێک دەستگیرانداری و لەوپەڕی کەیفخۆشییت لەگەڵ یاردا، ئاگات لە هەست و سۆزی هاوڕێ سەڵتەکانت بێت، دەربڕینی دڵخۆشیی ڕادەبەدەر و باسی گەشت و قسە و دیارییەکان؛ شتێکی ئەوەندە پێویست نییە چونکە لەوەیە دڵی تەنگ بکات!

⁃ زۆر باسی ماڵەوە و هاوڕێکانت مەکە لای کەسێکی دەربەدەر و ئاوارە، لە خفەت و ناسۆر و کولانەوەی برینی سوودێکی وای پێ ناگەیەنیت، کە تۆ لە پێشی سۆبایەکی گەرمی ئەویش لە ژێر کەپرێکی شڕ هەر نیو سەعات و بە هۆکارێک لە خەو ڕادەبێت یان بە تنۆکی باران یان بە گازی مێشولە. ئەوە تەنیا لە نیعمەتی خوا زیاتر هیچی تر نییە.

⁃ ڕاستە خوای میهرەبان فەرموویەتی: (وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ.) لێ جەنابتیش دەبێت ڕەچاوی ئەوە بکەی کام نیعمەت و لە چ کاتێک کامەی باس دەکەیت وەک دەرخستنی باشە و منەتی خوا بەسەرتەوە نەوەک بیکەیت بە پۆز.

 ⁃ لە کۆتاییدا تەنیا کردەوەکانمان لەگەڵدا دەمێننەوە لە ڕۆژی دواییدا، باشتر وایە نییەتەکانمان پاکتر بکەینەوە.

تاگەکان    
ڕانانی کتێب شیعر ستەم ئەیاد قنێبی بوومەلەرزە ئازادی زانست ڕانانی کتێبب چیرۆک پۆدکاست فەرهەنگ چەواشەکاریی_لۆژیکی پارەی ئیلیکترۆنی نامە کۆرۆنا
فیکر
2020-03-07 کۆمێنت 2 خولەک بۆ خوێندنەوە 1434 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی