پەڕجووی زمان

فیکر 2019-10-19 کۆمێنت 1881 جار بینراوە

نووسینی: محه‌مه‌د جه‌بار



«أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ.»

ئاخۆ کەسێ ئافراندوویە، چۆن نازانێ؟ وردیلەبین و ئاگادار، ھەر خۆیەتی. 

وشەی پەڕجوو لێرەدا زۆرگەورەترە لەوەی بچووک بکرێتەوە لە لێکدان و کۆکردنەوەی دوو ژمارە و، دیاریکردنی سەرۆکی ئاییندەی ئەمریکا، یاخود بینینی شێوەیەک لەسەر ناوی «محمد» لە بێستانێک!

هەروەها بەشێکی عیرفانیش بینینی تیشکدانەوەی نووری خودایییە لە دروستکراوەکانیدا، کاتێکیش مرۆڤ لە دیوە بایۆلۆجییەکەی خۆی قووڵ دەبێتەوە بە ڕوانینێک تێکەڵ لە زانست و هونەر و گەورەییی دروستکەری ئەو خانەیە زیاتر دڕدۆنگ دەبێت و پەڕجووەکانی بە چاوی سەر دەبینێ و بە چاوی دڵیش بەرزتر.

پێداویستییه‌کانیش ئەوەندە زۆر نین؛ تەنیا ئاوەز و ویژدانن! خاوەنی هەردووکیانین هەر لە فیترەتەوە.

ئەمڕۆ بە هۆی ئامێری پشکنینی «MRI » کە ئەگەر بۆ ماوەیەک پشت ئێشەت هەبووبێ حەتمەن دکتۆرەکان بۆیان نووسیویت.

لەو ڤیدیۆیەی لای خوارەوە کە بۆ کەسێکی ئاسایی گیراوە لە کاتی قسەکردن، کە زمانەکانی بە چ شێوەیەیەک دەجووڵێتەوە کە هه‌رگیز تۆ ئەمەت بە خەیاڵ نەهاتووە. پاشان هەبوونی ئەو هەموو بوار و مەودایە بە دیزاینێکی سەرسوڕهێنەر کە وای کردووە بتوانین وشەی لێ دروست بکەین، لە یەکتریش تێ بگەین، کۆمەڵە فۆنیمێک توانیویانه‌ شارستانییەت بگوێزنه‌وه‌، ئەوەیش نیعمەتێکە لە نیعمەتە هەژمارنەکراوەکانی خودا؛ ئاخر ئەو پارچە گۆشتە لە هەموو ئاژەڵەکانی تر هەن بەس جیاوازییەکەیشی ڕوونە و پێویست بە باسکردن ناکات.

 

کارەکانی زمان:-

1. تامکردن

2. قسەکردن

3. جاوین(جوین)ی خۆراک

4. قوتدان

5. پاککردنەوەی ددانەکان

 

 

کارئەندامزانیی زمان

1. لە تامکردن

لای سەرەوەی زمان دەور دراوە بە هەزاران گۆپکەی بچووک پێیان دەوترێت «papillae » کە بە چاو دەبینرێن، لە هەر یەک لەو گۆپکانه‌دا سەدان پشکوتی تامکردن هەن؛ ئەم گۆپکانەش لە هەر یەکیان نزیکەی٥٠-١٠٠ هەستەوەری تامکردن هەیە.

 

ئەم گۆپکانە توانای جیاکردنەوەی تامەکانیان هەیە-ترش، تفت، شرین و سوێر- بە خرۆشانیان بۆ ماددە و توخمی جیاواز و، گەیاندنی بە مێشک، بۆ لێکدانەوەی.

ئەویش بە یارمەتی پرۆتینی «TAS2R38 2»

هەروەها لە مێشک‌سەنتەری «primary gustatory corte » سپێردراوە بە درککردنی تامەکان، ئەویش لە دوو بەش پێکهاتووە «anterior insula و frontal operculum»  کە دەکەونە بەشی پێشەوەی مێشک.

 

پێش ١٧ ساڵ کۆمەڵە توێژەرێک لە «زانکۆی پزیشکیی کۆڵۆمبیا»، جۆرە جیاوازەکانی وەرگرە خانەکانیان دۆزییەوە کە بەرپرسن لە تامکردن. هەربۆیە کار لەسەر ئەوە کراوە کە بتوانن درککردنی ئاژەڵان بە تامەکان بگۆڕن بە تەکنیکێک کە ناسراوە بە «optogenetics»، ئەویش بریتییە لە بەکارهێنانی ڤایرۆسێکی بێزیان بۆ گواستنەوەی کۆدی بۆماوەییی پرۆتینێک کە بە تیشک دەخرۆشێت، بۆ بەشێکی مێشک. لەو تەکنیکە دواتر زانایان بە لایتێکی تایبەت ئه‌و به‌شه‌ی مێشک کە مەبەستە-لێرە بەشی تامکردنە-وەک لە وێنەکەی خوارەوە دیارە کارا ده‌که‌ن.

دواتر دوو ژوور بۆ مشکەکان دانرابوو، یەکێکیان بە لایتی تایبەت بە کاراکردنی تامی تفت، ئەوی دیکه‌یش بۆ شیرین. مشکەکان زۆر بە هەلەکەسەما دەڕۆیشتنە ژووری «تفت»، بەڵام بە ئیسراحەت لە ژوورەکەی تر-شیرینەکە- پاڵ دەکەوتن. هەروەها لە کاتی «لایتە تفتەکە» لەو ئاوەی بۆیان دانرابوو دەتفانەوە و زمانیان پاک ده‌کردەوە و، تێر ئاویان دەخوارده‌وه‌ لە کاتی «لایتە شیرینەکە» وا گومانیان دەبرد شەکری تیا بووبێ.

تەنانەت لەو مشکانەی کە هەرگیز تامی تفت و شیرینیان نەکردووە، بەتەواوی پەرێشان دەبوون بە تامی تفت، ئەمەش ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە هەستی تامکردن لە مێشکە.

سەیرە؛ کە دەبینینن مێشک مانا بە کیمیا دەدات!

 

 

بەشی بەرپرس بە تامی تفتەکان بە سور دەدرەوشێتەوە و بۆ شیرینیش بە سەوز.

Charles S. Zuker, Ph.D./Columbia University Medical Center

 

2. لە قسەکردن

یەکێک لە خەسڵەتەکانی ئەم ماسولکانە ئەوەیە کە جیاواز لە زۆربەی پارچەکانی لەش خاسیەتی خۆگونجاندنیان هەیە، واتا کەسێک دەتوانێ ڕای بهێنێت لەسەر قسەکردن بە عەرەبی و کەسێکی دی بە کوردی، ئەوەیش هارمۆنییەک دروست دەکات لە نێوان مێشک و غەریزە و ژینگە.

سەنتەری قسەکردن لە مێشکدایە و، هەر لە تەمەنەکانی مناڵییەوە دەست بە گەشەکردن دەکات، هەر بۆیە کاتێک کەسێک بە منداڵی نەیتوانی بە شێوەیەکی سانا قسە بکات ئەوا جێی خەمی دایباب و گەورەکانە.

سەنتەری قسەکردن کە ناسراوە بە «Broca's area» لە بەشی پێشەوەی مێشکی مرۆڤدایە، بە ناوی زانای توێکار «پێری پاوڵ برۆکا» ناو نراوە، چونکە سەرەتا ئەو سەرنجی دا لەو نەخۆشانەی کە تووشی پێکانێک بوون لەو بەشەی پێشەوەی مێشک توانای قسەکردنیان لەدەست داوە. هەروەها ئەو نەخۆشانەی لوو لە ئەو بەشەی مێشکیان دۆزراوه‌تەوە، دیسان کێشەی قسەکردنیان بۆ دروست بووە.

هەربۆیە لات نامۆ نەبێت کە نەخۆشێک ببینیت رۆژێک بڵێت «پشیلە من خوارد چۆلەکە! »، کەچی مەبەستیشی ئەوە بووە کە پشیلەیەکی بینیوە چۆلەکەی خواردووە.

بۆیە وریا بە لەوەی زمانت چی دەڵێت، نازدارمان سەلات و سەلامی خوای لێ بێت کە داوای ئەوه‌ی کردووە بۆی زەمانەت بکەین لە بەرانبەردا زەمانەتی بەهەشتی داوەتەوە. لای ئەو بەدیهێنەرەی کە بەو ئاسانییە جڵەوی زمانی بە زەینی خۆت داوە، زۆریش لای ئاسانە لە ڕۆژی پەسڵاندا سەربەخۆ بیکات بە گەواهیدەرێک لەسەرت!

 

جێسەرنج لەگەڵ قورئانی و سوننەت.

 1. «إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ» [ق:17-18].

ئەوێ کاتێ لە لای ڕاست و چەپیشەوە جوتێ فریشتە ڕۆ نیشتوون -بۆی دەنووسن-.*ھەر ورتەی لە دەم دەربچێ، چاودێرێکی لا ھەیە.

 

2. «قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ» [المؤمنون:1-3].

بێ گومانە باوەڕداران، ڕزگارانن.*ئەو کەسانەی لە نوێژاندا خۆیان بەگەورە نازانن؛*ئەوانەیش کە لە قسەی پووچ دووری دەکەن.

 

3. «وَقُل لِّعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلْإِنسَانِ عَدُوًّا مُّبِينًا» [الإسراء:53].

تۆ بە عەبدانی من بێژە چی باشترە ئەوە بێژن؛ چونکە شەیتان سۆدرەیو لە نێودا دەکا. ئەو شەیتانە بە ئاشکرا دوژمنی جسنی ئینسانە.

 

4. «ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيراً أو ليصمت.» الترغيب والترهيب1/118

ئەوەی باوەڕی بە خودا و بە ڕۆژی پەسڵان هەیە، با قسەی خێر بکات یاخود بێدەنگ بێت.

 

5. «ثكلتك أمك يا معاذ. وهل يكب الناس في النار على مناخرهم إلا حصائد ألسنتهم؟» إرواء الغليل2/138

کاتێک موعازی کوڕی جه‌به‌ل پرسیار لە پێغەمبەرمان سەلات و سەلامی خوای لێ بێت دەکات، سەبارەت بەوەی چ کارێک دەیباتە بەهەشتەوە، لەدوای باسکردنێک؛ زمانی موعاز دەگرێت و پێی دەڵێت: ئا ئەمە بوەستێنە، ئەویش دەڵێت پێغەمبەری خودا، ئاخۆ لەسەر ئەوەی دەیڵێین لێپرسراو دەبین؟ نازدارمانیش دەفەرموێت: «دەک لەباری دایکت بچیت هۆ موعاز، ئەگەر بەرهەمی زمانیان نەبێت؛ خەڵکی بەسەر دەموچاویان بۆ جەهەنەم ڕادەکێشرێن؟»

 

7. «ليس المؤمن بالطعان ولا اللعان ولا الفاحش ولا البذيء.» مجموع فتاوى ابن باز356/9

موسوڵمان، نە تانەدەر و نەفرینکەرە، نە کارخراو و دەمپیس.



 

 

 

 

1-Anthea, M., Jean, H., William, M. C., Quon, W. M., David, L., & Jill D, W. (1993). Human Biology

and Health. Englewood Cliffs, New jersey, USA: Prentice Hall .

2-https://goo.gl/XgvF4h (https://goo.gl/XgvF4h )

3-(Marieb, Elaine N.; Hoehn, Katja (2008). Anatomy & Physiology, Third Edition. Boston: Benjamin Cummings/Pearson. pp. 391–395 .)

4-Peng, Y., Gillis-Smith, S., Jin, H., Tränkner, D., Ryba, N. and Zuker, C. (2018). Sweet and bitter taste in the brain of awake behaving animals

5-https://www.asha.org/PRPSpecificTopic.aspx?folderid=8589934663&section=Signs_and_Symptoms (https://www.asha.org/PRPSpecificTopic.aspx?folderid=8589934663&section=Signs_and_Symptoms )

6- تەفسیری ئایەتەکان لە تەفسیری هەژارەوە وەرگیراوە.


تاگەکان    
جەنگی هۆشیاری زانکۆ حەوتەمین کۆڕبەندی هاوسانی خاڵبەندی زمان کورد خوێندنەوە دەربارەی کتێب کۆرۆنا ئیلحاد حزبی ئیسلامی کۆیلایەتی سیاسەت چەواشەکاریی_لۆژیکی گۆرانی
فیکر
2019-10-19 کۆمێنت 1881 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی