خەیاڵ؛ وەک گولاجی خەمڕەوێن

ئەدەب 2019-09-28 کۆمێنت 2119 جار بینراوە
نووسینی: ڕێناس ئەحمەد


ژیان هەندێ کات خنکێنەرە، هەمیشە بۆ من سەروبەندی خەولێکەوتن ئەوەندەم خەم هەیە کە زۆرجاران خەوم بزڕێنن، تا ئەو دەمەیش خۆمی ڕادەست بکەم و تاڵەکانی شیتاڵ شیتاڵ بکەم، لە کاتی خەوم دەبەم و، تووشی دەستەویەخەبوونێکی قوورس دێم لەگەڵ خەودا و ئەویش تا بێت خۆیم زیاتر لێ ون دەکات بە جۆرێک دەڵێم جارێکی تر نایبینمەوە.


خەم و خەو وەکو هەور و با، ڕووناکی و تاریکی، دەنگەدەنگ و کپی وان، کە یەکێکیان هاتن، ئەوی دی دەڕوات.


هەموومان پێویستمان بە چیرۆکێکی شادیئامێز، ئومێدێکی خۆشیهێن و، یادگارییەکی شیرین هەیە کە هەمیشە بە زیندوویەتی لە خەیاڵدانماندا بمێننەوە و، هێندە ڕووحیان وەبەردا بکەین کە هێزی زاڵبوونیان بەسەر خەمەکانماندا هەبێت و، هەرکات خەم هێرشی بۆ هێناین ڕاستەوخۆ پەنا ببەینە بەر خەڵوەتگەی خەیاڵی شیرین و خۆمانیان ڕادەست بکەین، تا لەگەڵ خۆیاندا بۆ نێو خەونێکی شیرین بمانفڕێنن.


خەیاڵ، لانکە و ماڵی بێپەنایان و، جێداڵدە و خەڵوەتگەی بێنەوایان و، مانگێکی گەشی نێو ئاسمانێکی ڕەشە.


چیرۆکی ئەوین پڕ وزەیە، دەتوانێت ناخی بەردین هەڵکۆڵێت و، پەردەی کات و تەمەن بدڕێنێت و، بەدرێژاییی تەمەن لە دڵێکی سەنگیندا بمێنێتەوە. دەکرێت ئەوین ئەو چیرۆکە بێت کە بەرەنگاری خەم ببێتەوە و، ئاوێزانی شادمانیمان بکات، ئەگەرچی کاتییش بێت.
تاگەکان    
سەرفیترە مردن عیرفان دیمانە دەربارەی کتێب عێڕاق کونە ڕەشەکان حەوتەمین کۆڕبەندی هاوسانی فیکر ڕانانی کتێبب سایکس-بیکۆ کوردستان زانایان ڕانانی کتێب ڕۆژاوا
ئەدەب
2019-09-28 کۆمێنت 2119 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی