مه‌ڵێ ناتوانم

فیکر 2019-08-17 کۆمێنت 2720 جار بینراوە

نووسینی: ڕاستی فارووق


یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەکەمان کە هەمیشە چەقی لە بیر و خەیاڵماندا بەستووە، "ٚناتوانمە. هۆکارێک کە تووشی بێهیوایی و بێئیرادەییمان دەکات ئەوەیە؛ کاتێک دەست دەدەینە کارێک، دەمانەوێت سەر بکەوین. هەر لەبەر ئەمەیشە جۆش و خرۆش دەمانگرێت،  و وشەی "ناتوانم" نەک لە بیر و هۆشماندا، بەڵکو لە ژیانمان دەریدەکەین. ئەی چی ڕوو دەدات گەر تووشی شکست بووین؟ خۆمان بە دەستە دەدەین بۆ "من ناتوانم".

بەجۆرێک کە بێزاری ڕوومان تێ دەکات، وا دەزانین ئەمە کۆتاییی ژیانە! بیرکردنەوەی نەرێنیمان زیاد دەکات. بەردەوام گوشارمان لەسەرە و ناڕەحەتین.

 پێویستە چی بکەین، بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە بەسەرکەوتوویی تێ بپەڕێنین؟  تاک، دەبێت لەم کاتەدا بەردەوامی و کۆڵنەدان بکاتە دروشمی و، سەرکەوتن ئامانجی سەرەکیی بێت. پێویسەتە تاک کەسێکی ئەرێنی بێت. کەسی ئەرێنی؛ خاوەنی ویست، نەسبەرزی، کۆڵنەدان، ئارامگری و پشوودرێژییە و بێهیوا نابێت، نازانێت هیلاکی چییە.

گەر توانیت خۆت قەناعەت بە خۆت بهێنیت و بڵێیت "ناتوانم" ناناسم، ئەو کاتە توانیوتە شێوازی بیرکردنەوەت بگۆڕیت، کاتێک ئەو گۆڕا، پێویستی بە کردارێکی هەمیشەیییە.

نابێت مرۆڤ بەرەو لوتکەی هیوا بڕوات، بۆ ئەنجامدانی کارێک یان بۆ هێنانەدی ئاواتێک هەنگاو بنێت یان بیەوێت شتێک بە دەست بهێنێت و، نەیەوێت ماندو ببێت و ئارەقە بڕێژێت! ئەگەر مرۆڤ بیەوێت پڵەبڵندی وە دەست بێنێت، دەبێت شەونخونی بکات. پێویستە ئەوە بزانین بۆ گەیشتن بە خەونەکانمان ، پێویستمان بە ماندووبوون، ئارامگرتن و هەوڵدانە. ورەبەرزی بڕوابەخۆ بوونمان گەرەکە. ئاواتەکان هیچ کات بەبێ دەردەسەری  ماندووبوون نایەنە دی. هیواکان گەر کرداردیان لەگەڵدا نەبێت، هەرگیز چرۆ ناکەن.چرۆکانیشبەبێ بەردەوامی هەر زوو وشک دەبن و هەڵدەوەرێن.

گەر دەتەوێت ببیە ئەو کەسەی دەتەوێت، هەوڵدان، ماندووبوون و بەردەوامی بکە بە دروشمت و جێجەبێیان بکە و، هەرگیز مەڵێ"ناتوانم".


تاگەکان    
وەرزش نامە عێڕاق قوتابخانەکانی نوور فیلم پارەی ئیلیکترۆنی گێڕانەوە تەنیایی نائومێدی تەلارسازی سیاسەت وەلی ئەمر کۆمەڵکوژیی بۆسنە موناجات خاڵبەندی
فیکر
2019-08-17 کۆمێنت 2720 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی