یەکەم و دوایەم ئامۆژگاری

ئەدەب 2019-05-27 کۆمێنت 915 جار بینراوە

نووسینی: ڕەزا بابایی

وەرگێڕانی: عەلی حسێن


ئەمڕۆ، (٢٢ی ئایاری ٢٠١٩)، من پێم نایە پەنجا و پێنج ساڵییەوە. هەواڵێکی گرنگ نییە؛ بەڵام گرنگە هاوڕێیانم بزانن، ئەم پیاوە پەنجا و پێنج ساڵانە، بە ژمارەی ئەو کتێبانەی نەیخوێندوونەوە، خەفەتبارە؛ بارتەقای ئەو دەستانەی نەیگوشیون، پەشیمانە و بە ئەندازەی ئەو دلۆڤانییانەی نەینواندوون، دڵی بەئێشە. ڕۆژگاری تیژتێپەڕی فریودەر، هەڵیفریواند و داهاتووی وا پانوپۆڕ پیشان دا، هەموو شتێکی هەواڵەی ئەوێ کرد. لە ماڵەکەیدا کۆمەڵێک کتێب هەن، ساڵانی ساڵ چاویان لە دەستی بڕیبوو تا لە ڕەفەی کتێبخانەیان دەربهێنێت و لەسەر مێزی خوێندنەوە، پرشنگیان بەر چاوی بکەوێت؛ بەڵام ئەو هەمیشە بەڵێنی سبەینێی دەدانێ؛ سبەینێیەک، هیچ تایبەتمەندییەکی نەبوو و هیچی لە ئەمڕۆ و دوێنێ زیاتر نەبوو. ئەگەر ئێستاکە لەم پیاوە لەجێداکەوتووە بپرسرێت، تاقە ئامۆژگاریت بۆ لاوان و کەسانی تەمەنناوەندی و تەنانەت بەساڵداچووان و نەخۆشان چییە، دەڵێت، بخوێننەوە و بخوێننەوە و بخوێننەوە. کێشەی ئێمە نەزانی نییە؛ دەردی خۆمان، خۆبەزانازانی و بێمەیلییە بۆ زانین و خوێندنەوە. کتێب تاقانە گەنجینەی دنیایە لە هەناوی زەویدا نەبێت و بە بەرچاومانەوە بێت، کەچی ئێمەمانان نایبینین.


تاگەکان    
سایکس-بیکۆ چیرۆک دەربارەی کتێب پۆدکاست خێوەتگە نائومێدی شەڕ ژیانی پێغەمبەر ڕانانی کتێبب ڕەخنە #پیری جنۆکە دیمانە تەنیایی جوانی
ئەدەب
2019-05-27 کۆمێنت 915 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی