درۆی نیسان

فیکر 2019-03-31 کۆمێنت 2004 جار بینراوە

نووسینی: شاڵاو جەلال



مێژووی سەرهەڵدانی درۆی نیسان دەگەڕێتەوە بۆ...

دەی با ئێمەش تووشی درۆیەک نەبین بۆ سەرەتای سەرهەڵدانی مێژووی درۆی نیسان، چوون هەرکەی بێت گرنگ نییە.

ئاخر ناوەڕۆکی بابەتەکە مێژووەکەی نییە، بەڵکو بریتییە لەو سیفەتە ناشرینە جوانکراوە کە بووە بە دیاردە!

لە زۆربەی وڵاتاندا لە یه‌کی نیسان، سەرەتای مانگی نیسان بەناوی یادکردنەوەی ئەو یادەوە درۆی شاخدار و نەبیستراو لە لایەن خەڵکییەوە بەرانبەر خزم و کەس و کار و هاوڕێیانیان بەناوی گەمەو یارییەوە ئەنجام دەدەن.

لە ئاینی ئیسلامدا درۆکردن یەکێکە لە سیفەتە هەرە ناشیرینەکان و بەردەوام داوا لە باوەڕداران کراوە کە خۆیانی لێ بەدوور بگرن، خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا نزیکەی 200 جار باسی سیفەتی ناشرینی و نزمیی ئەو ڕەوشتە دەکات و لەیەکێک لە ئایەتەکاندا دەفەرموێت (قتل الخراصون) واتە "نەفرەت لە درۆزنەکان".

وە پێغەمبەریش (دروودی خوای لەسەر بێت ) پێش هاتنی سرووش، لە ناو خەڵکیدا بە سیفەتی (صادق الأمين) ناسرابوو.

بۆیە لە دوای بوون بە پێغەمبەریش بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە هەموو تاکێک و بەتایبەت تاکی موسوڵمان لە سیفەتە ناشرینەکان دابماڵێت و لە جێگەی ئەوە خاوەنی بەرزترین و جوانترین بەها ئەخلاقییەکان بن.

بۆیە لە چەندین فەرموودەدا باسی  ناشرینیی درۆکردنی کردووە و بە سیفەتێکی دزێو و دوور لە ئەخلاقی وەسفی کردووە.

لە یەکێک لە فەرمودەکانیدا دەفەرموێت ( نیشانەی مرۆڤی دووڕوو سیانن، یەکەم: کاتێک قسەی کرد درۆ دەکات. دووەم: ئەگەر بەڵێنی دا نایباتە سەر. سێیەم: کاتێک ئەمانەتی پێ سپێردرا خیانەتی لێ دەکات.)

لە هەردوو وڵاتی ئیسپانیا و ئەڵمانیا ڕەوا نییە درۆ بکرێ بەتایبەت لەو ڕۆژەدا، لەکاتێکدا لە تەواوی جیهاندا بە وڵاتە موسوڵمانەکانیشەوە ڕەوایە درۆکردن لەو ڕۆژەدا. لە ئیسپانیا، لە ڕووی ئایینییەوە یەکی نیسان ڕۆژێکی پیرۆزە، لە وڵاتی ئەڵمانیاش هاوکاتە لەگەڵ لەدایکبوونی سەرکردە "بسمارک".

لە سەدەی هه‌ژده‌یەمی زایینیدا یەکێک لە ڕۆژنامەکانی بەریتانیا هەواڵێکی بڵاو کردەوە کە لە یه‌کی نیسانی نمایشێکی گەورەی گوێدرێژ بەڕێوە دەچێت، خەڵکی لەکاتی دیاریکراودا لەوێ ئامادە بوون، بەڵام هیچ نمایشێک و تەنانەت هیچ گوێدرێژێکیش نەدەبینرا! بۆیە بۆیان دەرکەوت خۆیان بوون بە گوێدرێژ بەوەی بڕوایان بە هەواڵێکی درۆی نیسان کردووە.

بۆیه هاوڕێیانم لە هەموو کات و ساتێکدا درۆ سیفاتێکی ناشرینە، تکایە با خۆمانی لێ بەدوور بگرین.



تاگەکان    
#پیری ڕۆژاوا مانا جنۆکە کۆمەڵکوژیی بۆسنە حزبی ئیسلامی کرێکار زانست خوێندنەوە ئەنیمی زانکۆ گەڕان چەواشەکاریی_لۆژیکی دەربارەی کتێب دوعا
فیکر
2019-03-31 کۆمێنت 2004 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی