کتێبی (بنکەنکردنی دیوارێکی لەرزۆک)

فیکر 2019-01-14 کۆمێنت 1053 جار بینراوە


نووسینی: هۆشیار جەمال

  ئەم کتێبەی نووسەر زانا سەلام، لە چەند گفتوگۆیەک و وتاری ڕەخنەییی ورد لەباره‌ی ئیلحادەوە پێکدێت. نووسەر لە کتێبەکەیدا باس لە پەیوەندیی زانست و ئیلحاد، ئەخلاق و ئیلحاد و، ئیلحاد و هۆش دەکات.

  لەسەرەتادا تیشک دەخاتە سەر ئەو جۆرە ئیلحادەی کە لە ئێسته‌دا و لە پاش چارەکەسەدەیەک لە حوکم و باڵادەستیی هێزە سیکیۆلار و ناسیونالیسەکانی هەرێمی کوردستان هه‌یه‌، ئاماژە بەوە دەکات ئەم جۆرە لە ئیلحاد بێ سەروبەرییەکی زۆری پێوە دیارە، لە کوردستان مامەڵەکردن لەگەڵیدا زۆر ئەستەمە و خۆیشیان لە لێکەوتەکانی تێناگەن.

  لەم کتێبەدا چەندین بابەتی گرینگ دەخرێنە بەر باس وەک ئایا زانست خودی خۆی چییە؟ زانست سنووری هەیە؟ ئیشی زانست ململانێی خودا و ئایینه‌؟ ئەخلاق لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ ئایا دەکرێت لە دەرەوەی خوداوە شتێك بە ناوی ئەخلاق هەبێت؟

  نووسەر سەبارەت بەوەی زانست کۆتاییی بە ئایین هێناوە دەڵێت "ئەم پرسیارە لە بنەڕەتدا هەڵەیە چونکە زانست و ئایین دوو بواری لێک جیاوازن، بەڵام لای موسوڵمانان دەکرێت هەردووکیان نیعمەتی خودایی بن، بەڵام لە دوو بواری جیاوزادا، چونكه‌ زانست وەڵامی پرسیاری (چۆن) دەداتەوە بەڵام ئایین وەڵامی (بۆچی) دەداتەوە!"

  نووسەر ئەم پرسە وردتر شی دەکاتەوە و باس لەوە دەکات تیمێکی توێژەر جۆرە ڕووه‌کێکیان دۆزییەوە بۆ چارەسەرکردنی وەرەمی شێرپەنجەیی، واتا بە پرۆسەیەکی زانستیدا تێپەڕی، لێرەدا دەتوانین بە ڕێگه‌ی زانستی بزانین چۆن چارەسەری ئەو نەخۆشییە دەکات بەڵام ئایا کەس دەزانێت هۆکار و پاڵنەری ئەم دوکتۆرە چی بوو بۆ ئەوەی بە دوای ئەم چارەسەرەدا بگەڕێت؟ لەزاری دوکتۆرەکەوە دەکرێت بڵێین کە بەهۆی ئەوەی کەسی زۆر گرینگ و نزیکی کە دایک و باوک و خوشکەکەیەتی بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە، زۆر خەمی خواردووە بۆیە بەدوای چارەسەردا گەڕاوە، کەواتە ئەوە دوکتۆرە وەڵامی (بۆچی) دەداتەوە نەک زانست.

ئایا زانستی سروشتی سنووری هەیە؟ نووسەر ئاماژە بەوە دەکات کە ئیلحاد باوەڕی بەوە نییە زانست سنووری هەبێت، بەڵام ئەم شرۆڤەی سنوورداریی زانست دەکات بەوەی زانست دەستەوەستانە بەرانبەر بوون و نه‌بوونی‌ خودا؟ ڕووح هەیە یان نا؟ بەڵکو دەڵێت ئەمانە لە دەرەوەی پرۆسەی زانستن.

ئایا زانست دەتوانێت خۆشەویستی، بەزەیی و سۆز ڕوون بکاتەوە؟ نووسەر دەڵێت نەخێر نە لە دوور و نه‌ له‌ نزیکەوە ناتوانێت، بە نموونەی ئەوەی پیرەمێردێک کە جەستەی بکەیتە بەردەم ئاگرێک جەستەی دەکشێت، زانست دەڵیت با بکشێت گرینگ نییە مرۆڤە یان نا بەڵام هەڵسەنگاندن بۆ بە هاکان ناکات و بەهامان ناداتێ، مادەم شتەکان زانستین ئیتر ئەخلاقین یان نا گرینگ نین!


تاگەکان    
کورد گفتوگۆ تەکنۆلۆژیا دیمانە ئایا سۆفیا باران مێژوو زانکۆ دەروونناسی کۆمه‌ڵه‌ بەڵگه‌یه‌ک که‌ له‌ شوێنی خۆیاندا نین گێڕانەوە ئەنیمی تەلارسازی قودس حزبی ئیسلامی
فیکر
2019-01-14 کۆمێنت 1053 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی