پەیامبەر

فیکر 2018-11-24 کۆمێنت 2624 جار بینراوە

نووسینی: ڕەزا بابایی

وەرگێڕانی: قانع خورشید

لەنێو هەموو سیفەت و نازناوەکانی حەزرەتی موحەممەددا صلی الله علیه وسلم، هیچیان ڕێزی وشەی پەیامبەریان نییە. ئەو بۆ ئێمە پەیامێکی هێنا؛ پەیامێکی کە هاوچەشنیمان لە زوبانی دانایان و فەیلەسووفان و سیاسەتمەدارانەوە نەژنەفتووە. پەیامی ئەو ڕوون، سادە و تەنانەت دووبارەیش بوو: ئەوەندە سەرگەرمی بازاڕ و خانوو و خاک مەبن کە ئەودیو نەبینن.

قورئان، چەندین جار پێغەمبەری بە یادهێنەرەوە (مذَّکِّر) ناو بردووە، یانی کەسێک کە تۆزی فەرامۆشی لە ڕووی حەقیقەت دەماڵێت. پەیامی ئەو هەر ئەو بیرهێنانەوەیەیە؛ بیرهێنانەوەی ئەم حەقیقەتە کە ئەی مرۆڤ، پەرستنی خاک و بەرد و دار و کار و سەرمایە شایستەی تۆ نییە. پەیامی ئەو لەمە زیاتر نەبوو و چی هەیە لەمە زیاتر؟ چ دەستێک لەو دەستە پیرۆزتر لەو دەستەی مرۆڤ لە خەوی هەرڕۆژەیی خەبەردار دەکاتەوە، یا لە چاڵی بێئاگایی دەریدەهێنێت؟ داخەکەم، کە بانگەشەکەرانی پێڕۆیی لەو دووبارە چاوانی خەڵکیان بەرەو هەرڕۆژەییەکان گێڕاندەوە و گوتیان ئەو هاتبوو تا زەوی ئاوەدان بکاتەوە و ئێمە فێری کڕین و فرۆشتن بکات و حوکوومەت بنیات بنێت و وانەی تۆڵە و سزا بڵێتەوە. ئەوانەی ئاوەها وێنایەکیان بۆ پێغەمبەرایەتی هەیە، نازانن کە خەڵکانی تریش دەتوانن زەوی ئاوەدان بکەنەوە و شان و شکۆی پێغەمبەرایەتی فێرکردنی مامەڵە و ڕێکخستنی بازاڕ نییە و پەیامی ئەوپیاوە خواییانە، فەرمانڕەوایی بەسەر جەستە خاکییەکاندا نەبوو؟

مرۆڤی دوێنی کە گرفتاری نەفامی بووبوو و مرۆڤی ئەمڕۆ کە تووشی فراوانخوازی تا سنووری مەرگ بووە، ئاتاجی دەنگێکە کە جارجارێک چاوی لە زەمین پێ هەڵبڕێت و بەرەو ئاسمانی مانای ببات؛ دەنگێکی لە گەرووی بازرگانی و سیاسەتەوە دەرنایەت. هونەر و پەیامی پێغەمبەران ئەمە بوو و، کامە هونەر، لەم هونەرە شەریفتر و سوودبەخشتر؟

عشق می‌ورزم و امید کە این فن شریف

چون هنرهای دگر موجب حرمان نشود

"عاشق دەبم و هیوام وەها ئەم هونەرە شەریفە، وەک هونەرەکانی تر نەبێتە مایەی بێبەشیم"


تاگەکان    
بووژانەوە زانایان مۆدێرنە ئەدەبیاتی فارسی ئیسرائیل نامە حزبی ئیسلامی كتێب تەوبە کوردستان وەچەخستنەوە حەوتەمین کۆڕبەندی هاوسانی کۆرۆرنا دوعا کونە ڕەشەکان
فیکر
2018-11-24 کۆمێنت 2624 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی