تابلۆكه‌ی داڤينچی

ئەدەب 2018-06-29 کۆمێنت 5981 جار بینراوە
له‌ فارسییه‌وه‌: هێمن خورشید لیۆناردۆ داڤینچی، سەروەختی کێشانی تابلۆی (دوا شام)، ڕووبەڕووی گرفتێکی گەورە بوویەوە، ئەو دەبوا (چاکە) لەسەر شێوەی (عیسا) و (خراپە)یش لەسەر شێوەی (یەهوودا) -یەکێک لە یارانی عیسا، کە لە وەختی خواردنی نانی ئێوارەدا بڕیاری دا خیانەتی لێ بکات-، بکێشێت.
داڤینچی ئیشەکەی بە نیوەناچڵی بەجێهێشت، تا نموونەی ئایدیاڵی خۆی، بدۆزێتەوە.
ڕۆژێک لە بۆنەیەکی گۆرانیچڕینی بەکۆمەڵدا، وێنەی پوخت و پڕی مەسیحی، لە ڕوخساری گەنجێکی نێو تیپی سترانەکەدا بەدیکرد، بۆیە لاوەکەی بانگهێشتی تابلۆگاکەی کرد و لە ڕوخساری، نموونەی ویستراوی خۆی وەرگرت. تابلۆی (دوا شام) لە تەواوبوون نزیک بووبوویەوە، لێ داڤینچی هێشتا نموونەیەکی گونجاوی بۆ وێنەی یەهوودا پەیدا نەکردبوو.
کاردیناڵی بەرپرسی کڵێساکە، وردە وردە فشاری زیاتری لێ دەکرد، کە هەرچی زووە تابلۆی سەر دیواری کڵێساکە تەواو بکات.
تابلۆکێش دوای چەندین ڕۆژ گەڕان، لاوێکی پەرپووت و شەپڕێوی، لەناو جۆگەلەیەکدا بینییەوە، تکای لە هاوکارەکانی کرد، هەرچۆنێک بووبێت ئەو لاوەی بۆ بگەیەننە کڵیساکە، چون کاتێکی ئەوتۆی بۆ نموونەوەرگرتن، بە دەستەوە نەمابوو. لاوەی گەدایان، لە کاتێکدا ئاگای لە خۆی نەبوو، هێنایە وێندەر. بەزۆر ڕایانگرت و داڤینچییش، دەستی کرد بە کێشانی هێڵەکانی لەخوانەترسی، گوناح و خۆپەرستی، کە بە ڕوونی بە ڕوویەوە دیار بوون.
وەختێ ئیشەکەی تەواو بوو، گەنجەکە کەمێک مەستی بەریدابوو، چاوەکانی کردەوە و تابلۆکەی بەردەمی بینی، خەمبارانە و حەپەساوانە وتی؛ "من ئەم تابلۆیەم، پێشتر بینیوە!" داڤینچییش بەسەرسوڕمانەوە پرسی؛ کەی؟ لاوەی گەدا وتی؛ سێ ساڵ لەمەوپێش، بەر لەوەی هەرچی دارونەدارمە لەدەستی بدەم، ئەو کاتانەی لە گرۆیەکی هونەریدا گۆرانیم دەچڕی، ژیانێکی تەژی لە خەون و ئاواتم هەبوو. ئەو وەخت هونەرمەندێکی تابلۆکێش بانگهێشتی کردم، تا ببمە نموونەی مەسیح و لە ڕوخساری من، شێوەی ڕووی مەسیح بکێشێت!
سەرچاوە: تێلیگرام، پەڕەی جهان باستان
٭ دەتوانین بێژین چاکە و خراپە هەمان ڕوخساریان هەیە، هەموو شتێک بەوەوە بەندە، داخۆ هەرکام لەوان کەی و لە کوێ، دێنە سەر ڕێی بنیادەم.

تاگەکان    
لۆجیک ئیلحاد فەلسەفەی ئەخلاق فەرهەنگ کتێبی هاوسانی گێڕانەوە مۆدێرنە بووژانەوە #پیری شیعر حەوتەمین کۆڕبەندی هاوسانی دیزاینی زیرەک قەدەر قودس کۆرۆنا
ئەدەب
2018-06-29 کۆمێنت 5981 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی