بەجێماو

ئەدەب 2018-03-18 کۆمێنت 1385 جار بینراوە

نووسینی: عەباس مەعرووفی

وەرگێڕانی: یەحیا خەلیل

بێگانەیەک، بە تەنیشتی باژێڕێکەوە تێدەپەڕی. لە سەر تەپۆڵکەیەکی سەربڵندی دڵگرتەی ئەو شارۆچکەیە لێی دانیشت، سفرەی ڕاخست تا نان بخوات. زۆری برسی بوو و نانی سەر سفرەیش بەشی پێویستی پێشان نەدەدا، سەیری دووکەڵکێشەکانی دەکرد و ئاخی هەڵدەکێشا. هەر لەو کاتەدا، زەویلەرزەیەک بە گوڕی هەشت پۆینت هەشتی پلەی ڕێختەر، باژێڕی وە جووڵە و هەژان خست و دواتریش سووتان و وێرانیی بە دووی خۆیدا هێنا. ئەو بە ئارامی و پشوودرێژییەوە چاوی لێ دەکرد. سەعاتێک پاشتر و کاتێک دڵنیا بووەوە هیچ گیاندارێک بە زیندوویی نەماوەتەوە، ڕووەو شارۆچکەی نەماو کەوتە ڕێ. هێندێک وەرسووڕا و، بان و خواری باژێڕی هەڵسەنگاند و پاشان لەسەر ڕووی دیواری باخ و خانوویێکی گەورە کە چەشنی شاری (لووط) ژێرەوژوور بووبوو، لە نێو خۆڵەکەدا دانیشت. سەر و ڕووی ئاڵۆسکاند و خۆی لەگەڵ خاکەکەدا ئاوێزان کرد. پاشنیوەڕۆ، وەختێک تیمی هاریکاری گەییشتن، بەرەو لای ڕۆییشتن و لاواندیانەوە و لە هامێزیان گرت. ئەو بە گریانەوە هاواری دەکرد: (ماڵم سووتا، مەڕەکانم مردن، بێچارە بووم ...!) ئەوانیش گوتیان: (نیگەران مەبە، خانووت دیسانەوە بۆ چێ دەکەین، مەڕوماڵاتت لەبۆ دێنین، باخیشت بۆ ئاوەدان دەکەینەوە، بەو پێیەی تۆ تاقه بەجێماوی ئەم شارۆچکەیەی.)

تاگەکان    
زانست حزبی ئیسلامی دیمانە چەواشەکاریی_لۆژیکی لۆجیک بۆ ئەوانەی وەكو خۆمن بوووژانەوە فیلم بووژانەوە مێژوو هاوڕەگەزخوازی پۆرن نامە سەرفیترە بوونەوەری ئاسمانی
ئەدەب
2018-03-18 کۆمێنت 1385 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی