جەنگ و نەتەوە بچووکەکان

ئەدەب 2018-01-17 کۆمێنت 1569 جار بینراوە

نووسینی: جوبران خەلیل جوبران
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: عەلی حسێن حەسەن

    هەڵۆیەک بەسەر ئاسمانی مێرگێکەوە، کە مەڕ و بەرخێکی تێدا دەلەوەڕان، دەسووڕایەوە و برسییانە چاوی بڕیبوویە بەرخەکە. کاتێک خەریکبوو بنیشێتەوە و نێچیرەکەی ڕاو بکات، هەڵۆیەکی دیکە دەرکەوت و ئەویش بە هەمان مەبەستەوە، دەستی بە خولانەوە بەسەر مەڕ و بەرخەکەدا کرد. پاشان دوو کێبەرکێکارەکە، دەستیان بە شەڕ کرد و دەنگ و هاواریان ئاسمانی تەنی.

     مەڕەکە سەیرێکی ئاسمانی کرد و زۆر سەری سوڕما، ئینجا ڕووی لە بەرخەکە کرد و گوتی: کوڕم، چەند سەیرە ئەو دوو باڵندە بەڕێزە، ئاوا پەلاماری یەکدی دەدەن. ئاخۆ ئەو ئاسمانە پان و بەرینە، بەشی هەردووکیان ناکات؟ نزا بکە، ناسکۆڵەکەم، لە دڵەوە داوا بکە خوای گەورە دوو برا باڵدارەکەت ئاشت بکاتەوە.

     بەرخەکەش لە دڵەوە نزای کرد. 


تاگەکان    
ڕانانی کتێب مۆدێرنیتە ئایا سۆفیا فەرهەنگ پەروەردە موناجات کۆرۆرنا کونە ڕەشەکان بوومەلەرزە بوونەوەری ئاسمانی تەکنۆلۆژیا قودس ئازادی یاری شەڕ
ئەدەب
2018-01-17 کۆمێنت 1569 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2025 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی