(با)

ئەدەب 2018-01-03 کۆمێنت 1818 جار بینراوە

نووسینی: ئاواز نه‌جم

ئـەی مەرکانەی ڕازی گەردوون

ئەی وجودی بێ ڕەنگ و بۆ

 ئەی باخەڵـی ڕازی بێناز

ئەی ڕێبواری بێ نیشتیمـان

هۆ میـوانــی هەمیشە لەسەر ڕێ

 هێور هەڵکە و نـەرم بدوێ

دەنکە هەڵاڵەی

 ئـەو هەموو چپەیەت لە مشتە،

خەرمانێ حیکایەتی سوورت لە کۆشـە

 تـارمێ لە هەناسـەی سـارد و

خورپە و هەنسکی بیمارت لە ئامێزە!

تو خاتری ئـەم هەموو بریـنە

 پەلە مەکە، بـە وریایی بە ڕێ کـەوە

خۆت شاهید بـە، ئەو غایانە

بـە فرمێسکەوە ئـەسپاردەی تۆ کراون

لە بێکەسـیدا

بـە نادیارییت سپێردراون

توبیت و خودا، ئەی موریدی بێ تەریقەت

ئـەی نـامەبـەری  بێ نەوا

 بە خۆشـەویستییەوە هەڵیـان بگرە

بـە نیـانی پێماڵـیان کـە

بـە سۆزەوە دگەڵ خۆتیان بەرە

بـاری قورسی ئـەو هەموو ژانـە!

تاگەکان    
مۆدێرنیتە جوانی تەنیایی ژیانی پێغەمبەر ئەنیمی تەلارسازی وەرزش ئەدەبیاتی فارسی خوێندنەوە چەواشەکاریی_لۆژیکی کورد فەلسەفە تەکنۆلۆژیا فەلسەفەی ئەخلاق نوێژ
ئەدەب
2018-01-03 کۆمێنت 1818 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2026 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی