پیرەژن و خودا

ئەدەب 2016-11-13 کۆمێنت 5766 جار بینراوە

وەرگێڕنی لە فارسییەوە:

 دڵشاد ابراهیم

پیرەژنێ لە خەودا، خودای بینی و پێی وت: خودایا، من زۆر تەنهام، دەبیتە میوانی ماڵم؟ خودا ڕازی بوو و، وتی بەیانی دێمە ماڵت.

پیرەژن خەبەری بوویەوە و دەستی کرد بەماڵ پاککردنەوە، خۆشترین خواردنێک کە دەیزانی دروستیکرد، پاشان دانیشت و چاوەڕوانی دەکرد . پاش چەند دەقیقەیەک لە دەرگا درا. پیرەژن بە پەلە دەرگای کردەوە و پیرەپیاوێکی هەژاری بینی، داوای خواردنی کرد. پیرەژن بە توڕەییەوە دەرگاکەی بەسەر هەژارەکەدا داخست.

دوای نیو کاتژمێر لە قاپی درایەوە. دیسان دەرگای کردەوە و، ئەمجارەیان منداڵێکی بینی لە سەرمان هەڵدەلەرزی، داوای لێکرد پەنای بدات. پیرەژن بە بێزاری و بۆڵەبۆڵەوە دەرگای داخست و چویەوە ماڵەوە.

نزیکی ڕۆژئاوا بوون جاریکی تر لە دەرگایاندا. ئەمجارەشیان پیرەژنێکی هەژار بوو، داوای چەند دینارێکی لێ کرد، تا بۆ منداڵەکانی بیدات بە نان. پیرەژن کە زۆر توڕە بوو، بە هات و هاوار ئەم هەژارەشی ڕاونا.

شەو هات و پیرەژن نائومێد بوو، چووە سەرجێگا و خەوی لێکەوت، دیسان خودای بینی و لێی پرسی: مەگەر تۆ پەیمانت پێنەدام ببیتە میوانم؟

خودا وەڵامی دایەوە : بەڵێ، ئەمڕۆ سێ جار هاتم، دەرگات داخست بەسەرمدا !

تاگەکان    
ئاوی زەمزەم ڕەزا بابایی قوتابخانەکانی نوور موناجات ڕەخنە کتێبی هاوسانی فەلسەفە یاری مۆدێرنیتە نامە دەربارەی کتێب گەڕان ئازادی زانست کوردستان
ئەدەب
2016-11-13 کۆمێنت 5766 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2025 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی