په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقيعدا (پێنجه‌م)

فیقهی 2016-02-26 کۆمێنت 3085 جار بینراوە

نوسینی: ڕێناس احمد

وێنه‌ی گیاندار و بێ گیان، له‌ حوكمدا هاوتان:

  ڕه‌نگه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی حه‌رامكردنی وێنه‌ی گیاندار لای زۆرینه‌ی زانایان هه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی ئیبن عباس بێت كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی خۆی ڕیوایه‌تی كردووه‌، ده‌ریبڕیوه‌، كاتێك پیاوێك پرسیاری وێنه‌ی لێ ده‌كات:

"أتاه رجل فقال: یا أبا عباس! إنی إنسان إنما معیشتی من صنعه‌ یدی، وإنی أصنع هذه التياویر. فقال ابن عباس: لا أحدثك إلا ما سمعت رسول الله صلى الله علیه وسلم یقول، سمعته یقول: "من صور صوره‌ فإن الله معذبه حتى ینفخ فیها الروح ولیس بنافخ فیها أبدا". فربا الرجل ربوه‌ شدیده واصفر وجهه، فقال: ویحك إن أبیت إلا أن تصنع فعلیك بهذا الشجر وكل شیء لیس فیه روح"1. واته‌: پیاوێك هاته‌ لای ئیبن عه‌بباس و پێی فه‌رموو: من مرۆڤێكم كارو پیشه‌م له‌ دروستكردنی ده‌ستیدایه‌ و، ئه‌م وێنانه‌ دروست ده‌كه‌م. ئیبن عه‌باسیش پێی وت: هیچ شتێكت پێ ناڵێم مه‌گه‌ر گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ر(ص) بووبێت فه‌رمووبێتی، گوێم لێی بوو فه‌رمووی: هه‌ركه‌سێك وێنه‌یه‌ك دروستبكات، خودا _ڕۆژی دوایی_ سزای ده‌دات تاكو ڕووح ده‌كاته‌ به‌ریا، هه‌رگیزیش ناتوانێ ئه‌وه‌ بكات)، پیاوه‌كه‌ ترسێكی توند دایگرت و ڕووی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا! ئینجا ئیبن عه‌باس فه‌رمووی: قورت به‌سه‌ر، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌ته‌وێت خه‌ریكی دروستكردنی وێنه‌بیت، ئه‌توانی وێنه‌ی دره‌خت یان هه‌رشتێك ڕووحی تێدا نه‌بێت دروستبكه‌یت.

ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ر مانای ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌: "إن أشد الناس عذابا عند الله یوم القیامه‌ المصورون". -واته‌: وێنه‌گران له‌ توندترین و به‌سوێترین سزادان لای خوا له‌ ڕۆژی دواییدا- ده‌دات، چون ئه‌ویش هه‌رباسی به‌رده‌وامی سزادانی وێنه‌كێش ده‌كات، كه‌ باس له‌م فه‌رمووده‌یه‌شدا ئه‌وانه‌ن وا خۆیان به‌ خودا ده‌چوێنن و، به‌ كێشانی وێنه‌كانیان له‌ خۆیان بایی ده‌بن، یان په‌یكه‌ر بۆ خه‌ڵكی دروست ده‌كه‌ن تاوه‌كو خه‌ڵكی به‌ خوای خۆیانی بزانن، وه‌ك ئازه‌ری باوكی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم، كه‌ دواتر له‌ باسی به‌ڵگه‌كانی دروستیی وێنه‌دا ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ وێنه‌ له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (ص)به‌كارهێنراوه‌ و ترسی ئه‌وه‌شیان نه‌بووه‌ كه‌ له‌ قیامه‌تدا داوای ڕووح به‌به‌راكردنیان لێبكرێت، چون نییه‌تیان پاك بووه‌.

ئه‌وه‌ی جێی قسه‌یه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، ئایا جیاوازی هه‌یه‌ له‌ نێوان كێشانی وێنه‌ی بێگیان و گیانداردا؟! له‌ ڕاكه‌ی ئیبن عه‌بباسه‌وه‌ زۆرێك له‌ زانایان جیاوازیان كردووه‌ له‌ نێوان ئه‌و دووجۆره‌ وێنه‌یه‌دا، به‌لام له‌ ڕاستیدا هیچ جیاوازییه‌كی ڕوون له‌ نێوان ئه‌و دووه‌دا به‌دی ناكرێ.

ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئیبن عه‌باس ڕیوایه‌تی كردووه‌ باسی وێنه‌ی گیانله‌به‌ر و سزای ڕۆژی دوایی وێنه‌گره‌كانیان ده‌كات و، هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه‌ بۆ وێنه‌ی بێگیان، چونكه‌ باسی ڕووح ده‌كات، كه‌ له‌ دارو به‌رددا نییه‌! ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ نییه‌ وێنه‌ی بێگیان دروست بێت و گیاندار نادروست.

جگه‌ له‌مه‌، ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه‌شمان هه‌یه‌:

1)       نافع له‌ عه‌بدولاى كوڕی عومه‌ره‌وه‌ ده‌گێرێته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ پێغه‌مبه‌ر(ص)ی بیستووه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: "إن الذین یصنعون هذه الصور یعذبون یوم القیامة‌ یقال لهم أحیوا ما خلقتم"3. واته‌: ئه‌وانه‌ی ئه‌م وینانه‌ دروستده‌كه‌ن، ڕۆژی دوایی سزا ده‌درێن و پێیان ده‌وترێت ئه‌وه‌ی دروستتان كردووه‌ زیندووی بكه‌نه‌وه‌.

2)       "ومن أظلم ممن ذهب یخلق كخلقی فلیخلقوا حبه‌ ولیخلقوا ذره‌". واته‌: كێ له‌وه‌ سته‌مكارتره‌ كه‌ ده‌چێت وه‌ك دروستكراوه‌كانی من دروست ده‌كات، ده‌با بچێت دانه‌وێله‌یه‌ك یان مێروویه‌ك دروست بكات (وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك).

سه‌ره‌تا، ئێمه‌ ته‌نها حه‌یاتی ئینسانیمان نییه‌، به‌ڵكو حه‌یاتی حه‌یوانی و نه‌باتی (ڕووه‌كی)شمان هه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: [فانظر إلى آثار رحمة‌ الله كیف یحیی الأرض بعد موتها إن ذلك لمحیی الموتى وهو على كل شیء قدیر (50)]_الروم_. واته‌: سه‌رنجی ئاسه‌واری ڕه‌حمه‌تی خودا بده‌ كه‌ چۆن زه‌وی دوای مردنی زیندوو ده‌كاته‌وه‌، بێگومان ئه‌و زاته‌ مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه‌ و، توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكیشدا ده‌شكێت.

ئایه‌ته‌كه‌ به‌ ڕوونی باسی ژیان و حه‌یاتی بێگیانێكی وه‌كو زه‌وی ده‌كات، كه‌ ڕووه‌ك ڕواندنی مانای ژیانی وییه‌!

ئه‌م مانایه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی دووه‌میشدا دیاره‌ كاتێك خودا ده‌ڵیت _ئه‌ڵبه‌ت فه‌رمووده‌كه‌ قودسییه‌_: ده‌با دانه‌وێڵه‌یه‌ك یان مێشوله‌یه‌ك دروست بكات، ده‌بینی فه‌رمووده‌كه‌ نموونه‌ی گیاندارێك و بێگیانێكی هێناوه‌، ڕووی ته‌حه‌داكردن له‌ مێشوله‌كه‌دا دیاره‌، كه‌ هیچ مرۆڤێك ناتوانێت ئه‌وه‌ بكات، به‌لام به‌نیسبه‌ت دانه‌وێڵه‌كه‌وه‌، ئه‌مه‌یان دروستده‌كرێت_ به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مڕۆدا_ به‌لام سه‌وز نابێت، بۆیه‌ ڕووی ته‌حه‌داكردنه‌كه‌ له‌ سه‌وزكردنه‌كه‌یدایه‌، ئه‌كرێ هه‌رئه‌مه‌ش مانای ئه‌و: (أحیوا ما خلقتم)ه‌ بێت كه‌ له‌ قیامه‌تدا پێیان ده‌گوترێت، چون وتمان حه‌یاتی نه‌باتیشمان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ هه‌ر ئه‌و حه‌یاته‌ ڕووه‌كییه‌یه‌ كه‌ خودا داوای ده‌كات له‌ كه‌سێك وێنه‌ی دره‌ختێك یان دانه‌وێڵه‌یه‌ك بكێشێت.2

پاشانیش خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: [لخلق السماوات والأرض أكبر من خلق الناس ولكن أكثر الناس لا یعلمون] (غافر: 57)، واته‌: (دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ دروستكردنی مرۆڤه‌كان گه‌وره‌تره‌، به‌لام زۆرینه‌ی خه‌ڵك نازانن)! ئه‌گه‌ر وابێت وێنه‌گرتنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی حه‌رامتره‌!

له‌ ڕووی خۆچواندن به‌ خودایشه‌وه‌، وێنه‌ی بێگیان زیاتر ڕووی خۆچواندنه‌كه‌ی تیا ده‌رده‌كه‌وێت، چون لای بابای په‌یكه‌رتاش وێنه‌كه‌ی ئه‌و و دروستكراوه‌كه‌ی خوا هه‌ر یه‌ك شتن و شتێكیش نییه‌ جیایان بكاته‌وه‌، به‌لام گیانله‌به‌ره‌كه‌ وا نییه‌، پێویستی به‌ ڕووحه‌ و په‌یكه‌رتاشیش ئه‌مه‌ی پێ ناكرێت!

بۆیه‌ جیاوازی نییه‌ له‌ نێوان وێنه‌ی گیاندار و بێگیاندا_ ڕایه‌كه‌ی ئیبن عه‌بباسیش به‌ سه‌رچاومان، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌م تێگه‌یشتنه‌دا یه‌ك نایه‌ته‌وه‌_، ئیتر ئه‌بێت یان هه‌موو وێنه‌یه‌ك حه‌رام بێت، یان هه‌موو وێنه‌یه‌ك چ گیاندار و چ بێگیان دروست بێت، به‌ مه‌رجێك نییه‌تێكی خراپی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، وه‌ك خۆبه‌خواچواندن (الذین یضاهون بخلق الله)، كه‌ وا ده‌زانم هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری حه‌رامكردنه‌كه‌یه‌، به‌لاچوونیشی حوكمه‌كه‌ش لاده‌چێت!

++++++++++++++++++++++++++++++++

1-صحيح البخاري، باب بيع التصاوير التي ليس فيها روح وما يكره من ذلك، برقم: 2111، و رواه مسلم.

2-وه‌ك له‌ پێشه‌كییه‌كه‌یشدا گوتم، بڕوام وایه‌ مرۆڤ ڕێى لێ نه‌گیراوه‌ و لێشى ده‌وه‌شێته‌وه‌ ڕۆژێك ژیان بكاته‌ به‌ر په‌یكه‌ره‌كانیشیدا، ئه‌ڵبه‌ت ژیانێكى وه‌رگیراو و ده‌سته‌دوو, ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ موتوربه‌كردنى دوو جۆر میوه‌ میوه‌یه‌كى نوێ و تازه‌بابه‌ت ده‌خولقێنێت؟ یان ده‌ستیان بۆ كۆپیكردنى مرۆیى بردووه‌! من واى ده‌بینم ڕووى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ بۆ مرۆڤ و ده‌سته‌وسان نیشاندانى له‌ خولقاندنى بێ نموونه‌دایه‌، یانێ شتێك له‌ هێك ڕا بێنێته‌ بوون، ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌، وه‌ك ده‌گوترێت بۆ دروستكردنى خانه‌یه‌كى زیندوو چه‌ندین ملیۆن سالا پێویسته‌! (قانع خورشید).


به‌شه‌كانی تر
پێشه‌كيی كتێبی (په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا)
پێشه‌كیی نووسه‌ر: كتێبی (پەیكه‌ر و وێنه‌ له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا) (دووه‌م)
په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقيعدا (سێیه‌م)
په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقيعدا (چواره‌م)

vibramycin 100mg viagra 200mg celebrex 200mg
coupons viagra read viagra coupons from pfizer
discount prescription drug card new prescription coupons drug coupon
can i take atenolol with lisinopril canitake.net can i take atenolol with lisinopril
can i take adcirca and amoxicillin same time canitake.net can i take adcirca and amoxicillin same time
can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone
cialis generic coupons link cialis coupon
coupon for cialis new prescription coupons manufacturer coupons for prescription drugs
drug discount coupons sporturfintl.com cialis coupons and discounts
drug coupon card is-aber.net discount prescription drug card
augmentin vidal augmentin et soleil augmentin
nizoral tabletti site nizoral
dipyridamole stroke link dipyridamole stroke
triatec read triatec torrino
dexamethason blog ogvinbruger.site dexamethason revlimid
تاگەکان    
چەواشەکاریی لۆژیکی سۆفیگەری ئیلحاد وەلی ئەمر شیرک بوومەلەرزە جنۆکە گۆرانی ئایا سۆفیا موناجات گێڕانەوە یاسا پۆدکاست #پیری چەواشەکاریی_لۆژیکی
فیقهی
2016-02-26 کۆمێنت 3085 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی