عیشق لە نێوان عەقڵ و ئاییندا (پێشەكیی چاپی یەكەم)

فیقهی 2016-01-28 کۆمێنت 3683 جار بینراوە

بە خامەی زانای پایەبەرز مامۆستا سەید ئەحمەد سەید عەبدولوەهاب پێنجوینی

خوێنەری ئازیزم! ئەم كتێبەی بەردەستت هەوڵێكی سەركەوتووانە و باسێكی بابەتییانە و، لەدەرگادانێكی بوێرانەی باس ‌و خواسێكی تاڕاددەیەك نایاب ‌و كەم لەسەرنووسراوە، كە لەلایەن لاوێكی ئیماندار و نیازپاك ‌و پێنووسپاكەوە ئامادەكراوە، كە خۆی لە ناو جەرگەی لاوان ‌و چەقی خوێندنگاكانی كوردستاندا دەژی ‌و ژیاوە و، بە گوێی خۆی زۆر شتی سەیر و سەمەرەی بیستوون و، بە چاوی خۆی زۆرێكی لـێ‌ دیتوون، بۆیە شیاوی ئەوەیە بەوپەڕی نیازپاكی ‌و دڵسۆزییەوە قەڵەمەكەی ڕابدات ‌و لەسەری بدوێ‌ و، ئەم كتێبە بێنێتە بوون ‌و ناو كتێبخانەی كوردی .

كاكە قانع زۆربەی زۆری ناوەڕۆكی ئەم كتێبەی بە خۆی بۆ خوێندمەوە و منیش بێجگە لە گوێ‌ لێگرتنی هەرچیم زانی پێم وت ‌و ئاراستەم كرد .

ئەتوانم بڵێم: ئەم باسە باسێكی تێر و تەسەلە ‌و، چەند بڵێی دادپەروەرانە و بابەتیانە و بەراوردكراوە، بابەتێكی هەمەلایەنە و، بەرەو لایەك یان بۆچوونێك نەیشكاندۆتەوە و لایەنگریی ڕێباز و ڕێرەوێكی تایبەتی نەكردووە، بەڵكو تەنها دوای بەڵگەی شەرعی و عەقڵی كەوتووە و ئەو بەڵگانەی كردوونەتە چاوساغ ‌و پێشەوای خۆی ‌و باسەكەی ‌و، موناقەشەی هەموو دید و بۆچوون ‌و بەڵگەكانی تری كردووە بە شێوەیەكی زانستییانە .

من بزانم تاكو ئێستا بە زمانی شیرینی كوردی باسێكی ئاوا بەراوردكراو و بەڵگەداری گەرم ‌و گوڕ و جێگای مشت‌ومڕ نەنووسراوە، باسێكی ئاوا تاڕاددەیەك هەستیار و بڤە كە لاساییكردنەوەی پێوە دیار نەبێت ‌و نووسەرەكەی تەنها پشتی بە بەڵگەی هەمەچەشن ‌و بەراوردكردن بەستبێ‌ ‌و خاڵی لەسەر هەموو پیتەكان دانابێت لە كتێبخانەی كوردیدا بەرچاو ناكەوێ‌، بەڵام بە شێوەی (عەبەسی)‌و گواستنەوەی دیدی ئیباحییەكان، ئەوە زۆرن لە نامیلكە و باس ‌و بابەتی لاپەڕەكانی گۆڤار و ڕۆژنامەكان، كە ئەوە زیاتر قەیران بۆ كیژ و كوڕانمان دروست ئەكات ‌و ئاراستەیەكی هەڵە و كوشندەیان ئەكات و زیاتر لە جددییەت ‌و مەردایەتی دووریان ئەخاتەوە، بۆیە من بە شانازییەوە گوێم لە كاكە قانعی لاوی پاك ‌و خوێنگەرم گرت ‌و، ئەم پێشەكییەشم بۆ نووسی ‌و داوای سەركەوتنیشی بۆ ئەكەم ‌و چاوەڕوانی هەوڵا ‌و هیممەتی تریم !

بە ڕاستی من بە پێویستی ئەزانم كە خەڵكانی ئیماندار و نیازپاك لەسەر ئەم باسە هەستیار و گرنگانە بنووسن ‌و، وازیان لێ نەهێنن بۆ ئیباحی ‌و قەڵەمە ژەهراوییەكان، كە ئەیانەوێ‌ باسی جنس بكەنە كێشە و مادەگەرایانە بمانخزێننە ناویەوە و دەیان قەیرانی بەرهەمی ئینحرافی جنسیمان بۆ بكەنە دیاری ‌و تووشی نەخۆشییە دەروونی ‌و خێزانی ‌و جنسییەكانی رۆژئاوامان بكەن، لە كاتێكا لە ئایینی ئیسلامدا شتێك نییە بە ناوی كێشەی جنسی -بەم شێوە و جۆرانەی لە جیهانی مادەگەراییا هەیە ‌و هەزاران قەیرانی تری لێ كەوتۆتەوە- بەڵكو بە زەواجی شەرعی ‌و ئاسانكارییە فیقهییەكان ئەم باسە خۆی چارەسەرە و مێژوویش شاهیدە، بەڵام كاتێ‌ كۆمەڵگە لە بەها رەوشتی ‌و شەرعییەكان لادەدات ‌و باوەش ئەكات بە عورف ‌و باوی خێڵەكی و نەفامانەدا و، ئەوانە ئەكاتە یاسا و بەرنامەی ژیانی كۆمەڵایەتی، یان باوەكانی لەدەرەوەهێنراوی كۆنی بەناو تازە و مردووی مرێنەری بەناو زیندوو و پێشكەوتووخوازانە... ئەوە ئیتر شتێكی سروشتییە كە جنس بێتە كێشە و كێشەگەلی تری لێ پەیدا ببێ‌ ‌و سەدان جەنجاڵی ‌و دەرد و سەرقاڵی بۆ لاوان ‌و گەل دروست بكات، كە ئەوەش بۆ خۆی باجی لادانە لە بەها ئەخلاقییەكان ‌و دەرچوونە لە سروشتی خوایی ‌و یاسا شەرعییەكان .

ئەبێ‌ هەموو دەزگا ئایینی ‌و كۆمەڵایەتی ‌و زانستی ‌و راگەیاندنەكان هاوڕا و هاونیاز و هاوسەنگەر بن بۆ پارێزگاریكردن لە بڕبڕەی پشتی میللەتمان كە لاوەكانمانن، لێ نەگەڕێین بە ئاقاری هەڵەدا ببرێن و یاری بە گەنجێتییەكەیان بكرێ‌ ‌و گڕكانی جینس بیانسووتێنێ‌ ‌و پرۆژە ژەهراوییەكانی بێگانە ‌و بێگانەپەرستان بەربادیان بكەن .

جارێكی تر دەستخۆشی لە كاكە قانع ئەكەم بۆ كتێبەكەی ‌و، سەرنجی لاوانمان ڕائەكێشم بۆ چاك خوێندنەوە و بەهرەوەرگرتن لە ناوەڕۆكەكەی. ئیتر هەموو كچان ‌و كوڕانمان پارێزراو بن لە فێڵا ‌و فێڵبازان !

ئەحمەد سەید عەبدولوەهاب

what makes people cheat blog.sharepointgeek.nl why does husbands cheat
discount drug coupons go internet drug coupons
why wife cheat fangstoptimering.dk married men having affairs
promo code for walgreens walgreens pharmacy coupons new prescription coupons for walgreens pharmacy
discount pharmacy blog.cardsapp.com pharmacy cards
drug coupon site prescription discount card
coupons for drugs coupon cialis free prescription drug card
coupon for prescription discount prescription drug cards drug coupon
free prescription cards discount canada drug pharmacy coupon prescription coupon
viagra coupons printable click viagra savings and coupons
can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone
cialis coupons from lilly open free printable cialis coupons
drug coupon card is-aber.net discount prescription drug card
arcoxia tbl arcoxia tablete cijena arcoxia 90 cena
niacin nedir open niacinamide nedir
ataraxia blog.myexpensesonline.co.uk atarax 25 mg
free coupon for cialis bilgecammakina.com coupon prescription
microlite spc sigridw.com microlite pill
average abortion pill cost how does an abortion pill work abortion pill procedures
clomid testosterone blog.bjorback.com clomid tapasztalatok
amitriptylin pris smertehvorvikan.site amitriptylin tinnitus
loperamid ratiopharm loperamid nebenwirkung loperamid 4mg
تاگەکان    
لۆجیک پۆدکاست شەڕ فەلسەفەی ئەخلاق مێژوو گۆرانی چەواشەکاریی_لۆژیکی شیعر ڕەخنە یادەوەری #پیری فیکر بوووژانەوە موناجات حەمەدۆک
فیقهی
2016-01-28 کۆمێنت 3683 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی