په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقيعدا (سێیه‌م)

فیقهی 2016-01-16 کۆمێنت 3373 جار بینراوە


نوسینی: ڕێناس احمد

دوای پێشه‌
كی:

پێش ئه‌وه‌ی بۆ نێو باسه‌كه‌ ڕۆچین، پێویسته‌ ئه‌م چوار خاڵه‌ بزانین:

1) سه‌رده‌مانی پێش پێغه‌مبه‌ر (ص) و هاتنه‌ دونیای ئه‌و، سه‌رده‌مانێك بوون پڕ له‌ شیرك و بتپه‌رستی، عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م تاكو ئه‌ژنۆیان، به‌ڵكو تاكو ناقڕه‌یان له‌ زه‌لكاوی بتپه‌رستیدا نقوم بووبوو. ئه‌وان به‌ ده‌ستی خۆیان بتیان دروست ده‌كرد و پاشان له‌سه‌ر چۆك له‌به‌رده‌میدا ده‌كه‌وتن و، كه‌عبه‌ی پیرۆزیش ئه‌ووه‌خت 360 خوای درۆیینه‌ی به‌ شێوه‌ی په‌یكه‌ر تێدا بوو. قورتوبی ئێژێت: خه‌ڵكی ئه‌وكاته‌ له‌ خورما بتیان دروست ده‌كرد و له‌ كاتی برسێتیشدا ده‌یانخوارد! ئه‌مه‌ سیمای ئه‌وكاته‌ بوو...

2) وێنه‌ و په‌یكه‌ر له‌ ئایینه‌كانی پێش خۆماندا دروست بووه‌ و هیچ شتێكیش ڕێگری نه‌بووه‌، ئه‌وه‌تا خودا كه‌ باسی كاركردنی جنه‌كان ده‌كات بۆ پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان (علیه‌ السلام) ده‌فه‌رموێت: [يعملون له ما يشاء من محاريب وتماثيل وجفان كالجواب]. واته‌: (سوله‌یمان هه‌رچی بویستایه‌ جنۆكه‌كان بۆیان دروست ده‌كرد، له‌ میحراب و مزگه‌وت و، په‌یكه‌ر و، قاپ و كاسه‌ی وه‌ك حه‌وزی گه‌وره‌...). جا زه‌مه‌خشه‌ری و ئیبن حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی و سه‌یید ته‌نتاوی و به‌غه‌وی و چه‌ندین زانای تریش پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ شه‌ریعه‌تی ئه‌وانه‌وه‌ و له‌و شه‌ریعه‌ته‌دا ڕێگه‌پێدراو بووه‌.

3) هیچ جیاوازییه‌ك نییه‌ له‌ نێوان وێنه‌ی بێ سێبه‌ر (ڕه‌سم) و وێنه‌ی سێبه‌ردار (په‌یكه‌ر) دا، هه‌رچه‌ند زۆرێك له‌ زانایان جیاوازی ده‌خه‌نه‌ نێوانیانه‌وه‌، به‌ بەڵگەی ئه‌و فه‌رمووده‌ قودسییه‌ی كه‌ ده‌فه‌رموێت: " ومن أظلم ممن ذهب يخلق كخلقي "1 و فه‌رمووده‌ى: " الذين يضاهون بخلق الله "2. واته‌: (كێ له‌وه‌ سته‌مكارتره‌ كه‌ دروستكراوێكی وه‌كو دروستكراوه‌كانی من دروستبكات؟) و (ئه‌وانه‌ی لاسایى دروستكراوه‌كانى خوا ده‌كه‌نه‌وه‌)! ئه‌و زانایانه‌ ده‌ڵێن دروستكراوی خودا سێبه‌رداره‌ نه‌ك بێ سێبه‌ر، بۆیه‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ باس له‌ حه‌رامیی په‌یكه‌ر ده‌كه‌ن نه‌ك وێنه‌ی بێ سێبه‌ر، وه‌ك ئیمامی ته‌حاوی و پێشه‌وا قه‌ره‌زاوی و چه‌ندینى تر وتوویانه‌... به‌ڵام له‌ ڕاستیدا وا نییه‌، چون وێنه‌كردنی شتێك هه‌وڵدانه‌ بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ و كێشانی شێوه‌ و ڕووخساری ئه‌و شته‌ی وێنه‌ ده‌كێشرێت، ئیتر با سێبه‌ری هه‌بێت یان نه‌یبێت، ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌شی بۆ وێنەی بێ سێبه‌ر به‌كارهێناوه‌ بۆ نموونه‌: عائیشه‌ (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: " قدم رسول الله صلى الله عليه وسلم من سفر وقد سترت بقرام لى على سهوة لي فيها تماثيل فلما راه رسول الله صلى الله عليه وسلم هتكه وقال: "اشد الناس عذابا يوم القيامة الذين يضاهون بخلق الله". قالت:فجعلناه وسادة او وسادتين "3. واته‌: پێغه‌مبه‌ر له‌ سه‌فه‌ر گه‌ڕایه‌وه‌ و منیش په‌رده‌یه‌كم دابووه‌ سه‌ر ڕه‌فه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌ی تێدا بوو، كه‌ پێغه‌مبه‌ر بینی دڕاندی و، فه‌رمووی: ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆیان به‌ خودا به‌راورد ده‌كه‌ن و لاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ دروستكردندا، له‌ توندترین و به‌سوێترین سزادان له‌ ڕۆژی دواییدا، عائیشه‌ ده‌ڵێت: جا ئێمه‌ش كردمانه‌ پاڵشتێك یان دووان. جا ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی (الذين يضاهون بخلق الله) مانای وێنه‌ی سێبه‌رداری له‌خۆ بگرتایه‌، پێغه‌مبه‌ر (ص) بۆ وێنه‌ی نێو په‌رده‌_ كه‌ وێنه‌ی بێ سێبه‌ره‌_ به‌كاری نه‌ده‌هێنا؟

وا ده‌زانم ڕوون دیاره‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا به‌و مانایه‌ به‌كاری نه‌هێناوه‌ كه‌ ئه‌و زانایانه‌ باسیان كردووه‌ و لێكیانداوه‌ته‌وه‌.

یان له‌ یه‌كێك له‌ ڕیوایه‌ته‌كاندا كه‌ له‌ باره‌ی په‌رده‌كه‌ی ماڵی عائیشه‌وه‌ هاتووه‌، پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێت: "اميطي عنا قرامك هذا، فانه لا تزال تصاويره تعرض في صلاتي". واته‌: ئه‌م په‌رده‌یه‌ت لاده‌، چون به‌رده‌وام وێنه‌كانی له‌ نوێژدا مه‌ژغوڵم ده‌كات. له‌م دوو فه‌رمووده‌یه‌دا هه‌ردوو وشه‌ی (تمثال و تصویر) بۆ وێنه‌ی ناو په‌رده‌ و بێ سێبه‌ریش به‌كارهاتوون، ئیتر پێویست ناكات بڵێین ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌ په‌یكه‌ر و، وێنه‌ی بێ سێبه‌ر ناگرێته‌وه‌.

دیسان له‌ زمانی عه‌ره‌بیشدا (تصویر و صورة) به‌ هه‌ردوو واتاكه‌ هاتوون، بۆ وێنه‌ی بێ جه‌سته‌ و وێنه‌ی به‌رجه‌سته‌ش، " التصوير: صنع الصورة. وصورة الشىء هي هيئته الخاصة التي يتميز بها عن غيره. وفي اسمائه تعالى: المصوير، ومعناه: الذي صور جميع الموجودات ورتبها، فاعطى كل شىء منها صورته الخاصة وههيئته المفردة، على اختلافها وكثرتها "4. واته‌: (تصویر) یانى دروستكردنی وێنه‌ و، وێنه‌ی شتێكیش شێوه‌ و ڕووخساری تایبه‌تییه‌تى كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ شتی تر جیاده‌كرێته‌وه‌. یه‌كێك له‌ ناوه‌ پیرۆزه‌كانی خوداش (وێنه‌كێشه‌)، واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ی وێنه‌ی هه‌موو دروستكراوه‌كان ده‌كێشێت و ڕێكیانده‌خات، ئیتر، سه‌ره‌ڕاى جیاوازى و فره‌ییان، وێنه‌ و شێوه‌یه‌كی تاك و تایبه‌تیش ده‌به‌خشێته‌ هه‌موو شتێك).

" والتصوير أيضا: صنع الصورة التي هي تماثلا لشىء، أي: ما يماثل الشىء ويحكي هيئته التي هو عليها، سواء أكانت الصورة مجسمة أو غير مجسمة، أو كما يعبر بعض الفقهاء: ذات ظل أو غير ذات ظل "5. واته‌:  (هه‌روه‌ك (تصویر): دروستكردنی ئه‌و وێنه‌یه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی شته‌كه‌یه‌، یانى: ئه‌وه‌ى به‌ شته‌كه‌ ده‌چێت و ئه‌و شێوه‌یه‌ ده‌رده‌خات كه‌ له‌سه‌ریه‌تی، ئیتر وێنه‌كه‌ بێ جه‌سته‌ بێت یان جه‌سته‌دار، یان وه‌ك هه‌ندێ له‌ زانا ده‌ڵێن: سێبه‌ردار یان بێ سێبه‌ر, فه‌رقێكى نییه‌)(تمثال) یش هه‌ر به‌ مانای (تصویر) دێت و، ئه‌ویش بۆ سێبه‌ردار و بێ سێبه‌ر به‌كاردێت.

4) پێویسته‌ به‌ درێژایی ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌كه‌ی ئیمامی ته‌حاوی بخه‌ینه‌ پێش چاوی خۆمان كه‌ ده‌ڵێ: " انما نهى الشارع عن الصورة كلها، وان كانت رقما، لانهم كانوا حديثي عهد بعبادة الصور، فنهى عن ذلك جملة، ثم لما تقرر نهيه عن ذلك أباح ما كان رقما في ثوب، للضرورة إِلى اتخاذ الثياب، وأباح ما يمتهن لانه يأمن على الجاهل تعظيم ما يمتهن، و بقى النهي فیما لا يمتهن "6. واتە (یه‌كه‌مجار خودا ڕێگه‌ی له‌ هه‌موو وێنه‌یه‌ك گرت، با نه‌خشابێتیش، چون سه‌رده‌مه‌كه‌ نزیك بوو له‌ وێنه‌په‌رستییه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ گشتی وێنه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگرییه‌ له‌ ناو خه‌ڵكدا جێگیر بوو، ڕێگه‌ درا به‌ به‌كارهێنانی نه‌خشی ناو جل، وه‌ك پێویستییه‌كی جل و، ڕێگه‌شی دا ئه‌و وێنانه‌ به‌كاربهێنرێن كه‌ سووك ده‌كرێن، چون ترسی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌سانی نه‌فام وێنه‌ی بێڕێز به‌ گه‌وره‌ بزانن، به‌لام نه‌هییه‌كه‌ بۆ ئه‌و وێنانه‌ هه‌ر مایه‌وه‌ كه‌ بێڕێز ناكرێن).
.................................................................
پەراوێز:

  1.   متفق عليه
  2.   رواه البخاري. دواتر باسى ئەم فه‌رموودانه‌ ده‌كه‌ين.
  3.   رواه البخاري و مسلم
  4.  الموسوعة الفقهية الكويتية، في (تصوير)، كە به‌ زۆرى له‌ (لسان العرب)ى (ابن منظور)ه‌وه‌ وه‌ريگرتووه‌.
  5.  هه‌مان سه‌رچاوه‌.
  6.  الحلال و الحرام ص 102، ئه‌ويش له‌ (الجواب الشافي)ى (محمد بخيت)ه‌وه‌ وه‌ريگرتووه‌.
.....................................................
به‌شەکانى ترى ئەم کتێبە:
پێشه‌كيی كتێبی (په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا)
پێشه‌كیی نووسه‌ر: كتێبی (پەیكه‌ر و وێنه‌ له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا) (دووه‌م)

discount coupons for prescription drugs coupon for medication printable coupons free
avodart 0.5mg twodrunkmoms.com neurontin 600mg
viagra coupons free liberitutti.info viagra coupons 2016
coupons for prescriptions mha.dk cialis coupon 2015
voltaren emulgél link voltaren emulgél
paroxetine ervaring paroxetine fk paroxetine eg
triatec read triatec torrino
تاگەکان    
مێژوو قودس گێڕانەوە مردن کۆمه‌ڵه‌ بەڵگه‌یه‌ک که‌ له‌ شوێنی خۆیاندا نین سەرفیترە وەلی ئەمر نوێژ دیزاینی زیرەک نائومێدی کونە ڕەشەکان ڕەخنە ڕانانی کتێبب وەچەخستنەوە مۆدێرنیتە
فیقهی
2016-01-16 کۆمێنت 3373 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی