پێشه‌كیی نووسه‌ر: كتێبی (پەیكه‌ر و وێنه‌ له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا) (دووه‌م)

فیقهی 2016-01-06 کۆمێنت 4095 جار بینراوە

پێشه‌كی:

 إن الحمد لله نحمده ونستعینه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا وسیئات أعمالنا، من یهده الله فلا مضل له، ومن یضلل فلا هادی له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شریك له، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله.

له‌پاش سوپاس و ستایش بۆ خودای وێنه‌كێش (المصور)ی كارساز، سه‌لام و دروود ئه‌نێرین بۆ په‌یامبه‌ری دونیانه‌ویستی خۆپارێزی خواویست...

وێنه‌گرتن و وێنه‌كێشان، به‌درێژایی مێژوو هه‌بووه‌ و هه‌رده‌بێت، ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تای نووسینیش هێما بووه‌1 و، له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانی سه‌ده‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه‌ به‌كارهێنراوه‌، تابلۆكانی نێو ئه‌شكه‌وته‌ كۆنه‌كانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن...

 حه‌زی وێنەكێشان شتێكه‌ له‌ ناخی مرۆڤه‌كاندا كێشراوه‌، هه‌روه‌ك پابلۆ بیكاسۆ -وێنه‌كێش و په‌یكه‌رتاشی ئیسپانی- ده‌ڵێت: هه‌موو منداڵێك هونه‌رمه‌نده‌، به‌ڵام كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن به‌ هونه‌رمه‌ندی ده‌مێنێته‌وه‌ كاتێك گه‌وره‌ ده‌بێت. مرۆڤ هه‌رچی ویستبێت وێنه‌ی كێشاوه‌، ته‌نانه‌ت وێنه‌ی خوداشی كێشاوه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی، چون مرۆڤ له‌ چاوی خۆیه‌وه‌ له‌ شته‌كانی ڕوانیوه‌، هه‌روه‌ك ئه‌كزنۆفنس دڵێت: "ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵانیش ده‌ستی وێنه‌كێشانیان هه‌با، خودایان له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆیان ده‌كێشا!"، چون ئه‌وانیش وه‌ك مرۆڤ له‌ چاوی خۆیانه‌وه‌ له‌ شته‌كان ده‌ڕوانن، به‌ڵام ئاژه‌ڵان ده‌ستی وێنه‌كێشانیان نییه‌ و، وێنه‌كێشان موڵكی خودایه‌ و، خودا ئه‌و توانایه‌ی ته‌نیا به‌ مرۆڤ به‌خشیوه‌.

 وێنه‌كێشان وه‌ك هه‌ر سیفه‌تێکى تری فیترى، مرۆڤ توانیویه‌تی سوودی باش و خراپیشی لێ وه‌ربگرێت، تاكو ئه‌و كاتانه‌ی بێداركه‌ره‌وه‌یه‌كی خوایی به‌ به‌رده‌وامی چاوی به‌سه‌ریانه‌وه‌ هه‌بووه‌ ئه‌وان له‌لایه‌نی خراپی وێنه‌كێشان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌، بەڵام هه‌ركات ئه‌م بێداركه‌ره‌وه‌یه‌ نه‌ما، یه‌كسه‌ر شه‌یتان و نه‌فسیان به‌ره‌و خراپبه‌كارهێنانی وێنه‌ په‌لکێشى كردوون و، به‌ وێنه‌ خۆیان به‌ خودا چواندووه‌ و وێنه‌ی خواشیان نه‌خشاندووه‌، نه‌ك یه‌ك خوا بەڵکو ده‌یانیان پێ دروستكردووه‌!

له‌ دوای ئه‌مه‌ كه‌ بێداركه‌ره‌وه‌یه‌كی تر دێت، دیسانه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك وێنه‌یان لێ بشارێته‌وه‌ و به‌ هه‌موو جۆرێك ڕێگرییان لێ بكات، تاوه‌كو ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ڕاسته‌شه‌قامی یه‌كخواپه‌رستی، له‌ دوای ئه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ ڕێگه‌یان پێده‌درێته‌وه‌ سوود له‌ وێنه‌ وه‌ك هه‌ر شتێكی تر وه‌ربگرن و، ده‌یانگێڕێته‌وه‌ سه‌ر سروشتی فیتـریى خۆیان.

  بابه‌تی دروستی و نادروستیی وێنه‌ له‌ بیرمدا گه‌ڵاڵەبووبوو و، به‌ دووی ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕام تا وردتر لێی بنواڕم، وه‌لێ هه‌ر نه‌ڕه‌خسا، تاوه‌كو جارێكیان نامیلكه‌ی (وێنه‌ و په‌یكه‌ری)ی (م.حه‌سه‌ن پێنجوێنی)م به‌رچاوكه‌وت، زۆرم لا جوان بوو، به‌ڵام له‌ چه‌ند جێگایه‌كدا ڕای مامۆستام به‌دڵ نه‌بوو و كۆمه‌ڵێک شتیش كه‌ پێویستبوو گوتبای، نه‌یگوتبوو! ئه‌مه‌ سه‌ره‌تا وه‌ك تۆوێكی گچكه‌ له‌بیرمدا ڕووا، جارێكی كه‌ش له‌ به‌رنامه‌ی ڕازه‌كاندا -كه‌ ئه‌حمه‌د شوقه‌یری پێشكه‌شی ده‌كات، له‌ وه‌رزی شه‌شه‌م، له‌ ئەڵقەی: قومره‌ت پێیە- باسی وێنه‌گرتنم به‌رگوێ كه‌وت به‌ شێوازێكی جیا له‌وه‌ی كه‌ پێشتر بیستبووم، ڕاستی به‌مه‌ی ئه‌حمه‌د شوقه‌یری زیاتر سه‌رسام بووم تاوه‌كو ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ فیقهییانه‌ی له‌و بواره‌دا كرابوون، چون ئه‌میان باسكردنی حوكمێكی فیقهی بوو به‌ زمانی سه‌رده‌م، بۆیه‌ هه‌ر پێم خۆشبوو ئه‌مه‌ی خۆشم هه‌ر درێژكراوه‌ی ئه‌و شێوازه‌ نوێیه‌ بێت، بەڵام دوای جگێک تێفكرین، ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وت كه‌ زۆر له‌وانه‌ی وێنه‌یان لا ناڕه‌وایه‌ و، فكری وانیش نیشانی تیری مه‌یه‌، زیاتر ئاره‌زووی لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كان به‌ تێروته‌سه‌لی ده‌كه‌ن و، ئه‌و جۆره‌ نووسینانه‌ش ئامانج ده‌پێكێ لای وان. ئیتر به‌زوویی خوا بیری تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی خسته‌ سه‌رمه‌وه‌، تاوه‌كو ئه‌وانه‌ی حه‌زیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فیقهی په‌تی هه‌یه‌ لێی سوودمه‌ند بن و ئه‌وانه‌شی كه‌ حه‌زیان به‌ دواندنێكی سه‌رده‌مییانه‌ هه‌یه‌ دیسان په‌راوێز نه‌خرێن، هه‌رچه‌ند ئه‌م لایه‌نه‌یان پشكێكی كه‌متری به‌ركه‌وتووه‌.

له‌م لێكۆڵینه‌وه‌ماندا، هه‌وڵمانداوه‌ به‌ته‌واوی ڕای ناته‌باكانیشمان وه‌ربگرین و، تا توانیبێتیشمان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی وانمان فه‌رامۆش نه‌كردووه‌، به‌ڵكو له‌ جێگای خۆیدا هێناومانه‌ و دواتر وه‌ڵاممان داوه‌ته‌وه‌.

به‌زۆری گرنگیمان داوه‌ته‌ ده‌قه‌كان نه‌وه‌ك ڕای زانایان، چون به‌ڵگه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ بۆ ئێمه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌موو لێکدانه‌وه‌یه‌ك به‌ سنگێكی فراوانه‌وه‌ وه‌ربگره‌.

شتانێك كه‌ جێی مشتومڕ نیین و كاریش له‌ ڕێڕه‌وی باسه‌كه‌ ناكه‌ن، لێره‌دا گرنگییان پێ نه‌دراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ لێره‌دا ئه‌مانه‌ بزانه‌: (الرسم) یانی وێنەى كێشراو، (النحت)یانی په‌یكه‌رتاشین، به‌ هه‌مان شێوه‌ (تمثال)یش بۆ په‌یكه‌ر به‌كاردێت، هه‌رچه‌نده‌ به‌ وێنه‌ی نه‌خشێنراویش ده‌وترێت -دواتر باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین-، (صورة‌)ش به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌وترێت.

ته‌نها ئه‌مانه‌ت به‌سه‌ بیزانی، ئیتر پێویستت به‌ لێكدانه‌وه‌ی زمانه‌وانی و زاراوه‌یی ئه‌و وشانه‌ نییه‌، چون هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بۆ ئێمه‌ پێویسته‌، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ شوێنی خۆیشیدا پێویستی كردبێت كه‌مته‌رخه‌میمان نه‌نواندووه‌، سوپاس بۆ خودا.

جێی خۆیه‌تی لێره‌شدا ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستای فێركارم؛ م. قانع خورشید بكه‌م، كه‌ به‌ بڕیاری ئه‌و ده‌ستم پێ كرد و هاریكارێكی باشیشم بوو، له‌ خوا ئه‌خوازم پاداشتی به‌خێری بداته‌وه‌، چون له‌به‌رانبه‌ر چاكه‌كانی ئه‌ودا من هیچم پێ ناكرێت، مه‌گه‌ر بیده‌مه‌ ده‌ست خودا!

له‌ كۆتاییدا داواكارم خودا ئه‌م كاره‌ی لێ وه‌رگرتبێتین و ئامانجی سه‌ره‌كیشمان نیشاندانی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئایینه‌كه‌ی ئه‌و بێت و، له‌ ڕییا و هه‌وه‌سیش دووری خستبێتینه‌وه‌... ئامین!

ڕێناس ئه‌حمه‌د - سلێمانى/ به‌شى ناوخۆیى

هه‌ینى - 1/ 3/ 2013
..........................................................................................

ئه‌م باسه‌ پڕقسه‌یه‌ و به‌ته‌واوییش یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌ و، ئێره‌ش جێی ئه‌وه‌ نییه‌ له‌و باسوخواسه‌ ورد ببینه‌وه‌، وه‌لێ به‌س ئه‌وه‌نده‌ بزانین كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ له‌وحه‌ و دیواری ئه‌شكه‌وته‌كاندا دۆزراوه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌تای نووسین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ هێماوشه‌ لای سۆمه‌رییه‌كان -هه‌رچه‌نده‌ باسی كۆنتریش ده‌كرێت- كه‌ وێنه‌ی شته‌كانیان وه‌كو هێمایه‌ك له‌بری ئه‌و وشه‌یه‌ی ئێمه‌ به‌كاری دێنین، به‌كارهێناوه‌.

.............................................................................................
لینکى بەشەکانى ترى ئەم کتێبە:
پێشه‌كيی كتێبی (په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا)
په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقيعدا (سێیه‌م)



how to install cell phone spy software click free android spy software
drug coupon link prescription discount card
deltasone blog.phmglobal.com levaquin 750mg
cordarone loading click cordarone marevan
nizoral tabletti site nizoral
triatec read triatec torrino
dexamethason blog dexamethason crh test dexamethason revlimid
amitriptylin pris amitriptylin psychedelia amitriptylin tinnitus
تاگەکان    
بوووژانەوە #پیری عەبدولکەریم سرووش دەربارەی کتێب حەوتەمین کۆڕبەندی هاوسانی دەروونناسی فەڵەستین نیشتیمان یاری گەنجان کۆرۆنا تەوبە بۆ ئەوانەی وەكو خۆمن سۆفیگەری خێوەتگە
فیقهی
2016-01-06 کۆمێنت 4095 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی