سەپاندنی یاساكانی دەوڵەتی ئیسلامی بەسەر كەمایەتییە ئاینییەكان و بێبەشكردنیان لە مافە سەرەتاییەكان

فیقهی 2015-08-11 کۆمێنت 4336 جار بینراوە

نووسينى: د. يووسف قه‌ره‌زاوی
وه‌رگێڕانی: عه‌بدوڵڵا مه‌جید
بەشی یەكەم (به‌شێكه‌ له‌ بابه‌تێكی نێو كتێبی -فتاوی معاصرة-)

پرسیار:

بەڕێز "الشیخ الدكتور یوسف القرضاوي" سڵاوی خواتان لێبێت.

یەكێك لەو پرسە هەنووكەیی و باسوخواسە گەرمانەی كە خەڵكانی بەناو عەلمانی و مۆدێرنە، هەردەم لە هەوڵی هێنانە بەرباس و ورووژاندنی دان، مەسەلەی دەستوور و مەرجەعییەتی دەوڵەتی ئیسلامییە. وان كەسان باوەڕیان وایە، گەر دەوڵەتی ئیسلامی دابمەزرێ‌ و بنەماكانی ئاینی ئیسلام بكرێنە سەرچاوەی یاسادانان و لە دەستووری وڵاتدا بچەسپێندرێن ئەوا كەمایەتییەكانی دی دەكەونە بەر ستەم لێكردن و ماف پێشێلكردن. بە تایبەت پەیڕەوانی ئاینەكانی - مەسیحییەت و یەهودیەت -.

نەیاران و دژگۆیانی دەستووری ئیسلامی لایان وایە، پراكتیزەكردنی یاسا و بڕیارەكانی شەریعەتی ئیسلامی بەسەر كۆمەڵگادا، دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكانی بێ‌ باوەڕ بە بنەماكانی ئاینی ئیسلام بە نایەكسانی و نادادی بەرخوردیان دەگەڵ بكرێت. هەروەك دەشڵێن فەرمانڕەوایانی موسڵمان خەڵكانی نێو كەمایەتییەكان لە كاروبارى دامەزراوە فەرمەیەكانی حكومەت بێبەش دەكەن.

بۆیە ئێمە داواكارین لە بەڕێزتان كەرەم بفەرموون بە وەڵامدانەوەی پرسیارەكان و ڕەواندنەوەی گومانەكان. لە خوداش دەپاڕێينەوە پاداشتی بەخێری جەنابتان باتەوە. (ولید أبوالجنا، لێكۆڵەر لە زانستە ئیسلامییەكان)

وەڵام:

1ــ سەپاندنی یاسا ئاینییەكان:

بۆ قسەكردن لە بارەی سەپاندنی یاسا ئاینییەكان بەسەر كەسانی ناموسڵمان لە كۆمەڵگا ئیسلامییەكاندا، پێویست دەكا ڕوون لەو بارەیەوە بدوێین و بە تەواوی شەن و كەوی بابەتەكە بكەین:

یەكەم:- بە هیچ شێوەیەك ناكرێت یاسا ئیسلامییەكان بەسەر كەسانێك بسەپێنین كە پەیڕەوی لە ئاینێكی دی دەكەن. هەروەها ئەو حوكم و بڕیارانەش كە پەیوەستن بە خودی مرۆڤەوە بەتایبەت پەرستشەكانی وەك "نوێژ و ڕۆژوو و زەكات و حەج و تاد..." ناكرێت بەسەر وان كەساندا فەرز بكرێت كە ئەسڵەن باوەڕیان بە ئیسلام نییە. تەنانەت ناكرێت زەكاتیشیان بە زۆر لێ وەربگیرێ! چون لە چێوەی پەرستشەكان و مافە داراییەكانە، بۆیە دەبێت ئازارنەدانی هەست و شعوری ئەو كەسانە ڕەچاو بكرێت.

بەندە لەم بارەیەوە بۆچوونێكم هەس: كە هیچ ڕێگرییەك نییە كە لە جێی زەكات، باجێك لەو كەسانە وەربگیرێ بە ناوی (باجی هاوڵاتیبوون) ئەمەش لە پێناو یەكخستنی مامەڵەی ئابوری لە نێوان هاوڵاتیاندا . لەم بارەیەوە لە كتێبی (فقه الزكاة)دا بە بەڵگەی تەواو ڕوونكردنەوەم داوە.

دووەم:- دیسان لەو یاسا ئاینییانەی كە پەیوەستن بە باری كەسێتی لە نموونەی "هاوسەرگیری و تەڵاق و میرات و تاد..." مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم چەمكانەدا پەیوەندییەكی تەواوی بە بیروباوەڕی دینییەوە هەیە و دەبێت لێ گەڕێین تا كەسانی ناموسڵمان و شوێنكەوتەی ئاینەكانی دی ئازادی خۆیان وەربگرن بۆ دانان و ڕێكخستنی ئەو یاسایانە بە شێوەیەك كە لەگەل باوەڕیاندا یەكدێتەوە. هەروەك لە ئیسلامدا فەرمانمان پێكراوە نەبینە كۆسپ لە هەمبەر وان كەسان تا بە ئاسودەییەوە باوەڕ و دینی خۆیان ئەزمون بكەن. لە مێژووی ئیسلامیشدا هاتووە كە لە دەوڵەتی ئیسلامیدا مەسیحییەكان خودان دادگای تایبەت بە خۆیان بوونە و دادوەر لە خۆیان بووە و، بە پێی یاسا و نەریت و باوەڕی خۆیان كێشەكانیان یەكلاكردۆتەوە.

سیێەم:- بەڵام یاسای تاوانەكان و یاسا مەدەنییەكان و ئەوانی تر، دەبێت بەسەر زۆرینە و كەمینە و پەیڕەوانی گشت ئاین و ئاینزاكان بێ‌ جوداوازی بە جێ‌ بێت و چ كەسی لێ‌ نەبوردرێ‌، ئەمەش لە پێناو پاراستی دادگەری لە وڵات و كۆمەڵگادا. بەو واتایەی هەرچی بەسەر موسڵماناندا جێبەجێ‌ دەكرێ‌، بەهەمان شێوە بەسەر ئەوانیشدا جێبەجێ‌ دەكرێت.

دەبێت ئەوە بزانین لەم بارەدا بڕیار بڕیاری زۆرینەیە و، ئەمەش یەكێكە لە پرنسیپەكانی دیموكراسی. بەڵام بەو مەرجەی نەبێتە هۆی پێشێلكردنی مافی كەمایەتییەكان.

بڕوام وایە كە گەڕانەوەی مەسیحییەكان، بۆ ژێر چەتری یاسا ئیسلامییەكان كە لە لایەن موسڵمانانی زۆرینەوە دانراون لەگەڵ هیچ چەمكێكی بیروباوەڕیاندا بەرخورد دروست ناكات و چ كێشە و ئاریشەیەك ناهێنێتە ئاراوە، بەتایبەت كە خودی مەسیحییەت پابەند نیە بە دەستوورێكی دیاریكراو. بۆیە ئیتر دەستووری ناپلیۆنی یان موحەمەدی لای ئەوان چ جیاوازییەكی نییە. بۆخۆم وای دەبینم لەسەر ئەرزی واقیع یاساكانی "موحەمەد" لە یاساكانی "ناپلیۆن" زۆر لێیانەوە نزیكترە، بۆ ئەمەش دوو هۆكار هەنە:ــــ

یەكەم: لە یاساكانی موحەمەد (یاسا ئیسلامییەكان) دا ڕەچاوی -بەها ئەخلاقییەكان و نموونەی باڵا و ئاكار و ڕەوتاری تەندروست- كراوە هەروەك پەیامبەرانی تریش جەختیان لەسەر ئەم چەمكانە كردۆتەوە و پەیامە ئاسمانییەكان بە پەیامی مەسیحییەتیشەوە داوای دەست پێوەگرتن و پێوەپابەندبوونیان كردوون. لە كاتێكدا یاسای ناپلیۆنی ڕەچاوی فاكتەرەكانی سوودگەرایی و مادیگەرایی ودنیایی دەكات.

دووەم: یاسا ئیسلامییەكان یاساگەلێكن كە هەڵقوڵاوی نێو هەمان ژینگەن و زمانحاڵی خواست و پێویستییەكانین. چارەدۆز و چارەكاری كێشەكانین. چون هەر لە خۆیەتی و بۆ خۆیەتی.

بەڵام یاسای ناپلیۆنی (یاسا فەڕەنسییەكان) بە جوداواز لە یاسای "موحەمەد د.خ" نامۆیە بەو ژینگەیەی كە تێیدا پەیڕەو دەكرێ‌ و، زادەی بێگانانە و، لە نێوان یاساكان لەگەڵ ڕۆشنفیكری و شارستانی و كلتور و فەرهەنگی ناوچەكەیدا، چ ئامێتەبوونێك بە دی ناكرێ‌.!

لە پایاندا ماوەتەوە بێژم: بەرژەوەندی كەمایەتییە ئاینییەكان لەوەدایە، كە موسڵمانانی هاووڵات و هاونیشتمانیان پەیڕەوی شەریعەتی ئیسلام بكەن و، ملكەچ و گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاریان بن. بەم چەشنە مافەكانی خەڵك پێشێل ناكرێن و سنوورەكانی خوداش دەپارێزرێن. هەركات ئەمەش بەدیهات ئەوا كەمایەتییە ئاینییەكان یاساكانی ئیسلام وەك هەر یاسایەكی تر بە ئاسایی وەردەگرن. هەروەها بۆ پەیڕەوانی ئیسلام و شوێنكەوتەكانی موحەمەدی پەیامبەر د.خ بەرجەستەكردنی شەریعەت و بە جێهێنانی داواكانی پەروەرێنیان بە دی دێت. ئەمەش بەرژەوەندی هەموو لایەكی تێدایە و، مافی هاووڵاتیان بەرجەستە دەبێ‌ و سەقامگیری وڵاتیش پارێزراو.

تێبینییەكی گرنگ ماوە كە ئاژەی پێ بدەم ئەویش وەیە، كە هەندێ‌ لە یاساكانی تاوان كۆمەڵێك سزای تێدایە كە تەواو پەیوەندی بە لایەنی دینییەوە هەیە و، ئەمەش ناكرێت بەسەر غەیرە موسڵماندا بسەپێندرێ‌، وەك سزای "خواردنەوەی مەی" چون لە دینی واندا قەدەغە نییە. هەرچەند ڕاجیایی هەیە لە بارەی هەندێ‌ حوكمی ئیسلامی بە سەر كەسانی ناموسڵماندا بەڵام من ڕام وایە كە تاكو بكرێت و لە توانادا بێ‌ فراوانتر لێی بڕوانرێ و ئاسانكاری هەبێ‌.
تێبینی: وێنه‌كه‌ هێرشه‌كانی داعشه‌ بۆ سه‌ر ئێزیدییه‌كانی چیای شه‌نگال!

will my wife cheat again wife who cheated why most women cheat
adult baby girl stories malayalam pdf sex stories adult dog sex stories
lesbian sex stories solveit.openjive.com free online intimate sex stories
walgreens photo coupon printable walgreens photo printing coupons discount card for pharmacy
coupon for prescriptions read new prescription coupon
women will cheat insight.nestingen.com how often do women cheat on their husbands
drug coupon rx drug coupons prescription discount card
copay cards for prescription drugs prescription drug discount cards viagra discount coupon
viagra coupons from pfizer go coupons for drugs
free prescription discount cards go cialis coupon card
kamagra vélemények wrightcontractingsi.com kamagra vélemények
viagra torta viagra torta viagra hat?s
arcoxia tbl arcoxia tablete cijena arcoxia 90 cena
ataraxia open atarax 25 mg
target sinergie site target price unicredit
tenormin efectos secundarios link tenormin 50
motilium pediatrico driverblog.suddath.com motilium comprimidos
feldene gel precio feldene ampolla feldene d
تاگەکان    
ئەنیمی ڕانانی کتێبب تەکنۆلۆژیا مانا بوومەلەرزە کونە ڕەشەکان حەمەدۆک كتێب پۆرن ڕەخنە کۆیلایەتی ئابورریی ئیسلامی ئایین هاوڕەگەزخوازی کرێکار
فیقهی
2015-08-11 کۆمێنت 4336 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی