پەستانی هەوا و پێستی مرۆڤ

نووسینی: ئیبراهیم ئەحمەد
زانست 2022-06-30 کۆمێنت 2 خولەک بۆ خوێندنەوە 3433 جار بینراوە

هەوا ماددەیە و مادەیش شوێن داگیر دەکات، ئەگەر دەبەیەکی بەتاڵی ئاو بهێنیت و سەرەکەی دابخەیت و هەوڵی ئەوە بدەیت کە پەستانی بخەیتە سەر ئەوا شێوەکەی بەتەواوی ناچێتەوە یەک چونکە هەواکە لەناویدا ماوەتەوە، بەڵام ئەگەر سەرەکەی بکەیتەوە و پەستانی بخەیتە سەر بێگومان شێوەکەی دەگۆڕێت چونکە هەواکەی ناوی دەچێتە دەرەوە. ئەمە پێی دەوترێت پەستانی هەوا و تێگەیشتن لێی و کارپێکردنی کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لە داهێنانە زانستی و پێشکەوتنەکانی مرۆڤایەتیدا.

کاتێک لە باخچەیەکدا پیاسەیەک دەکەیت پەستانی هەوا لە سەرەوە بۆ خوارەوەیە و پەستان دەخاتە سەرت بە هەموو ئاڕاستەکان. تاوەکو لە ئاستی ڕووی دەریا بەرز ببینەوە پەستانی هەوا کەم دەکات و چەندێک نزمتر ببینەوە لە ئاستی ڕووی دەریا ئەوا پەستانی هەوا زیاد دەبێت و پەیوەندییەکە پێچەوانە دەگۆڕێت، جیاوازی هەیە لە نێوان پەستانی هەوای سەر چیایەک لەگەڵ دامێنی چیاکە و پەستانی هەوای سەر چیاکە کەمترێکە بەراورد بە دامێنی چیاکە. پەرداخێکی بەتاڵی ئاو، پڕیەتی لە هەوا و پەستانی هەیە بە هەموو ئاڕاستەکانی پەرداخەکەدا بۆ دەرەوە و لە هەمان کاتدا لە دەرەوەی پەرداخەکەیشەوە بە هەمان بڕ و بە ئاڕاستەی پێچەوانەوە پەستانی هەوا هەیە لەسەر پەرداخەکە، ئەگەر بتوانیت هەوای ناو پەرداخەکە بەتاڵ بکەیت ئەوا پەرداخەکە دەشکێت؛ چونکە هەوای دەرەوە پەستانێکی زۆری دەخاتە سەر! ئەمەیش بە ئامێری هەڵمژینی هەوا دەکرێت لە تاقیگەکاندا بۆ تێگەیاندنی خوێندکاران.

ئەگەر مێزێکی یەک مەتر بە یەک مەتری دارمان هەبێت (١ مەتر X ١ مەتر) ئەوا ئەو پەستانی هەوایەی کە لەسەری دروستبووە گەورەترە لە سەد هەزار پاسکاڵ (١٠٠,٠٠٠ پاسکاڵ) ئەمەش وەک ئەوەیە کە دە ئۆتۆمبێل لەسەر ئەو یەک مەتر مێزە بێت، کەواتە بۆچی مێزەکە ناشکێت و هیچی لێ نایەت؟ چونکە پەستانی هەوا بە هەمان بڕ و بە ئاڕاستەی پێچەوانە لە ژێر مێزەکەمان هەیە.

پێش ئەوەی پەیوەندیی نێوان پەستانی هەواو و پێستی مرۆڤ باس بکەین با بزانین کە پەستانی هەوای کەش لە ئاستی ڕووی دەریادا چەندە. پەستانی هەوای کەش لە ئاستی ڕووی دەریادا دەکاتە: 
 
14.7 psi  
1.013 * 10^5 pa  
101.3  kpa 
101.3  KN/m^2 
 
واتە هەر مەتر دووجایەک لە ڕووی پێستی جەستەمان 101.3 KN کیلۆ نیوتن پەستانی هەوای لەسەرە و پەستان دەخاتە سەر ڕووی پێستی جەستەمان بۆ ناوەوە، ئێمەیش هەست بەوە ناکەین چونکە هەوا لە ناوەوەی جەستەمان پەستانی هەیە بە هەمان بڕ بۆ دەرەوەی جەستەمان.

خوای گەورە دەفەرموێت:- لَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ فِىٓ أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ. سورة التين - اية 4.

واتە: به‌ڕاستی ئێمه‌ مرۆڤمان له‌ جوانترین شێوه‌ و ڕێکوپێکترین شێوازدا دروست کردووه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌کەوە.

پەیوەندیی نێوان پەستانی هەوای کەش و پلەی گەرمی پەیوەندییەکی ڕاستەوانەیە. بە زیادبوونی پلەی گەرمی هەوا و گەرمبوونی؛ پەستانی هەوا بەرز دەبێتەوە، بە نزمبوونەوەی پلەی گەرمی هەوا و ساردبوونی؛ پەستانی هەوا کەم دەبێتەوە. کەواتە پەیوەندییەکە ڕاستەوانە دەگۆڕێت.

ئەگەر بۆ نموونە دەستمان بە ئاسۆیی گرتبێت هەوا پەستان دەخاتە سەری لە خوارەوە بۆ سەرەوە و بە پێچەوانەیشەوە، بەڵام ئەگەر بۆ نموونە هەوای سەر دەستمان نەمێنێت یان نەبێت، ئەوا هەوای ژێر دەستمان پەستان دەخاتە سەر دەستمان بۆ سەرەوە و ناتوانین دەستمان بەو شێوەیە ڕاگرین.

هەمان شت لە فڕۆکەدا ڕوودەدات کاتێک جام یان دەرگایەکی  دەشکێت یان هەر شتێکی تر، پەستانی دەرەوە زۆر بچووکتر دەبێتەوە لە پەستانی ناوەوە، پەستانی ناوەوە پاڵ بە تۆوە دەنێت بۆ دەرەوە و هیچ شتێکیش ناتوانێت ئەوە بوەستێنێت. واتە پەستانی دەرەوە تۆ هەڵنامژێت، بەڵکو پەستانی ناوەوە پاڵ بە تۆوە دەنێت بۆ دەرەوە.

 

ئیبراهیم ئەحمەد || ئەندازیاری میکانیک

تاگەکان    
مێژوو فێمینیزم زانایان زانست ئەدەبیاتی فارسی جەنگی هۆشیاری یاسا پۆدکاست کۆمه‌ڵه‌ بەڵگه‌یه‌ک که‌ له‌ شوێنی خۆیاندا نین ئیسرائیل ڕانانی کتێب جوانی عەبدولکەریم سرووش بوومەلەرزە بوونەوەری ئاسمانی
زانست
2022-06-30 کۆمێنت 2 خولەک بۆ خوێندنەوە 3433 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی