کەرەنتینەکردن، داھێنانی زانایەکی مسوڵمان

وەرگێڕانی: چەمەن عەلی
زانست 2020-04-11 کۆمێنت 2909 جار بینراوە
زانای موسوڵمانی پزیشکی، ئیبن سینا (٩٨٠-١٠٣٧)، گومانی ئەوەی برد کە هەندێ نەخۆشی لە ڕێگەی زیندەوەری مایکرۆسکۆپییەوە دەگوازرێنەوە، بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەیان و تووشبوونی مرۆڤێک لە مرۆڤێکی ترەوە، ڕێگەی «دابڕان»ی خەڵکی لەیەکتر بۆ ماوەی چل ڕۆژ، داھێنا.
ئەم شێواز و پەیڕەوەی ناو نا چلی (الأربعینية)
بازرگانانی ڤییەنا گوێبیستی ئەم پەیڕەوە سەرکەوتووە بوون و، ئەم زانستەیان گواستەوە بۆ ئیتاڵیای سەردەم. ئەوان بەم شێوازەیان دەوت کوارەنتینا (Quarantena)، لە زمانی ئیتاڵیدا کوارەنتا (quaranta) بە واتای چل دێت.
لە مەوە وشەی کوارەنتین (quarantine) سەرچاوەی گرتووە.
ڕەگ و ڕیشەی ئەم پەیڕەوە کە لە ئێستادا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا بەکار دەهێنرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتا جیهانییەکان، لە جیهانی ئیسلامییەوە سەرچاوەی گرتووە.
خودا لە قورئاندا ئەفەرموێت: «هەر کەسێک ژیانی مرۆڤێک ڕزگار بکات، وەکو ئەوە وایە هەموو مرۆڤایەتیی ڕزگار کردبێت»  (المائدة: ٣٢)
تەنانەت ئەمڕۆیش ئەم  پەیڕەوەی ئیبن سینایە هەزاران و بەڵکو ملیۆنان ژیان ڕزگار دەکات.
ماشەڵڵا! ئەوەیش میراتێکی پڕ بەرەکەتی دیکەیە!

تێبینی: ئیبن سینا ناوی تەواوی «ابو علی الحسین ابن عبدالله ابن سینا» بوو.
تاگەکان    
قودس عیرفان 4 خولەک وەچەخستنەوە قەدەر دیزاینی زیرەک یاسا ئیسرائیل خاڵبەندی باران شەڕ مۆدێرنە حەوتەمین کۆڕبەندی هاوسانی پارەی ئیلیکترۆنی یاری
زانست
2020-04-11 کۆمێنت 2909 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2025 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی