توخمە نوێیەکانی کیمیا-بەشی شەشەم(کۆتایی)

زانست 2020-02-12 کۆمێنت 2383 جار بینراوە

نووسینی: ئەحمەد محەمەد نەقاش



(مۆسکۆڤیوم-Moscovium) توخمێکی ڕادیۆئەکتیڤی دەستکردە، گەردیلەژمارەکەی (١١٥)ەیە، بە کانزا پۆلێن کراوە، لەپلەی گەرمی ژووردا وا پێشبینی دەکرێ لە دۆخی ڕەقیدا بێت. بەخێرایی کەم دەبێتەوە و دەبێتە توخمێکی تر، بۆ نموونە (نیهۆنیوم-Nihonium). ناوی پێشووتری بریتی بوو لە (ئەنەنپێنتیوم-Ununpentiu)، ناوێکی جێگرەوەیە، لە لاتینیدا بە مانای (یەك. یەك. پێنج) دێت. لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٦دا ناوی (مۆسکۆڤیوم)ی پێ درا، لەلایەن دەزگای (IUPAC). مۆسکۆڤیوم، لە ساڵی ٢٠٠٣دا دۆزراوە، لە فێبریوەری ساڵی ٢٠٠٤دا پێشکەش بە زانست کرا. لەلایەن زاناکانی پەیمانگەی (جۆینت)ەوە دروست کرا.

چوار ئایزۆتۆپی هەیە لەگەڵ نیوەتەمەنە زانراوەکانی، جێگیرترینیان Mc289 نیوەتەمەنەکەی ٢٢٠ مللیچرکەیە. ئەمەیش توخمێکی (دوای یۆرانیۆم-Trasnuranui)ی دەستکردی مرۆڤە، بارستەگەردیلەکەی بەستراوە بە ئایزۆتۆپەکەی، ئەم توخمەیش چوار ئایزۆتۆپی هەیە، بۆیە لە داهاتوودا بارستەگەردیلەی نوێی بۆ دروست دەبێ.

زاناکان، بە لێکدانی گەردیلەکانی (ئەمێرسیوم-amercium) لەگەڵ ئایۆنەکانی (کالسیۆم-Calcium) لەناو سیلیکتڕۆن -ئامێرێکە بەکار دێت بۆ شکاندنی ناوکی گەردیلە-، چوار گەردیلەی مۆسکۆڤیومیان دروست کرد.

لەبەرئەوەی چەند گەردیلەیەکی کەمی بەردەستە تاوەکو ئێستا هیچ تایبەتمەندییەکی لە ڕووی بەکارهێنانی نییە و ئەوەی هەیە لەژێر خوێندندایە.


سەرچاوەکان:

١. https://www.livescience.com/41424-facts-about-ununpentium.html

٢.  http://periodic.lanl.gov/index.shtml

٣.  http://education.jlab.org/itselemental

تاگەکان    
كتێب مۆدێرنیتە قودس بووژانەوە ئیسرائیل جوانی پۆرن حەمەدۆک چیرۆک یاسا ڕانانی کتێب کۆمەڵکوژیی بۆسنە تەکنۆلۆژیا ئایا سۆفیا گۆرانی
زانست
2020-02-12 کۆمێنت 2383 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی