پۆدکاست؛ میدیایەک کورد لێی بێبەشە!

نووسینی: محەمەد جەبار
زانست 2020-02-09 کۆمێنت 2972 جار بینراوە

لەسەرهەڵدانی ئینتەرنێت و بەرەوپێشچوونی میدیا، جۆرەیلێکی نوێ لە میدیا داهێنراون بۆ ئاگاداربوونی زیاتر لە دەورووبەر. 
پۆدکاست جۆرێکی میدیایە کە وەک ڕادیۆیەکی ئینتەرنێتی، لە شێوەی زنجیرەی تۆمار کراوە کە بە خۆڕایی پەخش دەکرێت. بەڵام دەتوانرێت داببەزێنرێت و لە هەرکاتێک کە پێویستت بێت دەتوانیت گوێبیستی بیت. 

   پۆدکاست وشەیەکە لە یەکگرتنی هەردوو وشەی ئای پۆد (i-pod) و برۆدکاست (broadcast) دروست بووە. لەبەرئەوەی زۆربەی برۆدکاست(پەخشە)کان بە ئامێری ئای پۆدی ئەپڵ وەردەگیران و خەڵکی گوێبیستی دەبوون. 
بۆ دروستکردنی دەزگایەکی پەخشی پۆدکاست، ئەوەی گرنگە تەنیا بوونی کۆمپیوتەر و مایکێکە، پاشان بڵاوکردنەوەی پەخشەکە لە پڕۆگرامێکی تایبەتمەند بە پۆدکاست. بە نموونە:
گۆگڵ پۆدکاست (google podcast)
ساونکلاود (soundcloud)
ئەپڵ پۆدکاست (apple podcast)
ئانکە (anchor)
   هەندێک جار پەخشەرەکان بە شێوەی ڤیدیۆیی پۆدکاستەکانیان لە یوتیوب بڵاو دەکەنەوە. بەداخەوە کلتوری کوردی لە سەرەتای ئاشنابوونیەتی بەم جۆرە میدیایە و هێشتا لە سەرەتاکانیەتی. گرنگیی پۆدکاست لەوەیە کە لەکاتی نەبوونی کاتی تەواو بۆ بینینی تەلەڤیزیۆن یان پێڕانەگەشتن بە ڕادیۆ، دەتوانیت بەئاسودەیی پۆدکاستەکانت بە بێبەرانبەر دابەزێنیت.

نموونەی هەندێک پۆدکاست:

١. KITN: کەی ئایتی ئێن یەکێکە لە پۆدکاستە سەرکەوتووەکانی بواری تەکنەلۆژیا کە بە زمانی کوردی بابەتە تەکنەلۆژییەکان پێشکەشی گوێگرانی دەکات، بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵی تەکنەلۆژییەکان، نەوە نوێیەکانی مۆبایل و کۆنفرانسە تەکنەلۆژییەکان، باشترین ڕێگە گوێبیستبوونە بۆ KITN. 

٢. چاوگ (Chawg): چاوگ پۆدکاستێکی تری تەکنەلۆژیی کوردییە، لە بەشی (دەربارە)ی ماڵپەڕەکەیان بەم شێوازە خۆیان ناساندووە: پۆدکاستێکی زانستی و ئایتیی تایبەتە پەخشی ڕادیۆیی یان پۆدکاستی چاوگ. بەرنامەیەکی دەنگیی زانستیی بەردەوامە لەسەر دواهەمین هەواڵەکانی ئایتی، یاری، فیلم و دراماکان.
٣. کەشکۆڵ (بودکاست الکشکول) : پۆدکاستێکی عەرەبییە؛ گرووپێکی گەنجن هەر جارێک لەسەر بابەتێکی ئەنیمی، فیلم و تەکنەلۆجی گفتوگۆ دەکەن.
٤. زنجیرە پۆدکاستەکانی زە ڤێرج The Verge)): کۆمەڵە پۆدکاستێکی سەر بە گرووپی زە ڤێرجین کە تایبەتمەندن بە تەکنەلۆجیا و نوێترین و گرنگترین بابەتەکان لێرە گفتوگۆ دەکرێن.
٥. ڕمووز (Rumooz): یەکێکە لەو پۆدکاستانەی کە بە پڕۆفیشناڵانەترین ڕێگە بە کەسایەتییە گرنگەکانی مێژووت دەناسێنێ لەسەر شێوەی گفتوگۆیەک لە نێوان کەسە مێژووییەکە و هاوەڵێکی یان خزمەتکارێکی، ئەم پۆدکاستە سەر بە زنجیرە پۆدکاستەکانی دەزگای میدیایی ئەلجەزیرەیە.
٦. گەر بە دوای بابەتی زانستییەوەیت کە چێژێکی کۆمیدیی تێدا بێ و بە شێوەی تەنزئامێز بابەتەکان باسکرابن ئەوا (Startalk Radio) کە فیزیاناس (نیڵ د. تایسن) هەرجارەو کۆمەڵێک کەسایەتیی زانستی و ئەکتەر و کەسە بەناوبانگەکان دەهێنێت. پۆدکاستی هاوشێوەی ستار تۆک لە کلتوری ڕۆژئاوا زۆرە و بەناوبانگ ترینیان
 (The Joe Rogan)ە کە بە دووقۆڵی لەگەڵ زۆربەی زانا و کەسایەتییە بەناوبانگەکان زنجیرەی تۆمار کردووە. لە کاتی گوێگرتن لە هەندێک لە پۆدکاستەکانی هەندێک زانیاریی ناڕاست یان تەنزئامێز و بەگاڵتەمامەڵەکردن لەگەڵ بابەتی دینداریدا دەبیستیت.

٧. سایویر (sciware): باشترین پۆدکاستی زانستی و ئەکادیمییە لە لایەن دوکتۆر محەمەد قاسمەوە پێشکەش دەکرێ و هەر جارێک بابەتێکی زانستی بەوپەڕی ئاسانی و ڕوونییەوە دەخاتە بەرگوێی بیسەرانی.
٨. ڕادیکاڵ ئیمپەسی ( (radical empathy: ئەم پۆدکاستە وەک بە ناوەکەیدا دیارە، دەربڕینی هەست و سۆزە بۆ کەسانێک کە لە دیدی ئێمە لە بەرەی دژەوەن، سوودی ئەوەت پێ
دەگەیەنێ کە شێوازی بیرکردنەوەی کەسانی خاوەن بیروڕای جیاواز بزانیت و لە هەڵسوکەوتەکانیان تێبگەی، لەگەڵ کەسانی خاوەن بیرۆکەی (زەویی تەخت) یان کەسانی هاوڕەگەزویست زنجیرەیان تۆمار کردووە و تێڕوانینی ئەوان (کە دژی ئێمەن) دەگەیەنن، پۆدکاستەکە سەر بە دەزگای میدیایی  (jubilee)یە کە لە یوتیوب ڤیدیۆی هاوشێوەی هەیە تەنانەت لەسەر کێشەی فەلەستین-ئیسڕائیلیش ڤیدیۆیان تۆمار کردووە و کێشەکان ڕوون دەکەنەوە لە شێوەی گفتوگۆی هاوبیران و نەیارانی بابەتەکە.

٩. دەستگای هەواڵی جیهانیABC  چەندان زنجیرە پۆدکاستی هەیە لە بابەتە جیاوازەکانی وەک زانست، فەلسەفە، پزیشکی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی، لە گرنگترینەکانی ئەمانەی خوارەوەن.
 ١. Future tense
 ٢. Health report
 ٣. All in the mind
 ٤. Science friction

٩- گۆڤاری زانستیی بەناوبانگ (scientific american) ی سەر بە گۆڤاری زانستیی نەیچە، زۆربەی هەواڵە زانستییەکان کە لە ژمارە نوێیەکانی گۆڤارەکەی دەردەچێت، لەگەڵ نووسەرەکانی لە پۆدکاستەکەیان گفتوگۆ دەکەن.

دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرانەوە ئەپی خزمەتگوزاریی پۆدکاست بۆ مۆبایلەکانتان دامەزرێنن.

بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس:
 
 

بۆ سیستمی ئەندرۆید:
 
 

تاگەکان    
کۆمه‌ڵه‌ بەڵگه‌یه‌ک که‌ له‌ شوێنی خۆیاندا نین ژیانی پێغەمبەر وەرزش چەواشەکاریی لۆژیکی ڕانانی کتێبب باران سۆفیگەری فەلەستین زانکۆ کتێبی هاوسانی وەچەخستنەوە ئەیاد قنێبی سایکس-بیکۆ نائومێدی ئاوی زەمزەم
زانست
2020-02-09 کۆمێنت 2972 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی