توخمە نوێیەکانی کیمیا-بەشی پێنجەم

زانست 2020-01-23 کۆمێنت 2083 جار بینراوە
ئەحمەد محەمەد نەققاش


تەنەسین-TS


(تەنەسین-Tennessine)، توخمێکی ڕادیۆئەکتیڤی دەستکردە، گەردیلەژمارەکەی (١١٧)ەیە. وا پێشبینی دەکرێ لە دۆخی ڕەقیدا بێ، بەڵام پۆلێن کردنەکەی دیار نییە و زانیاریی لەسەری نییە. یەکێکە لە توخمەکانی گرووپی هالۆجینەکان.
ناوی پێشووتری بریتی بووە لە، (ئەنەنسێپتیوم-Ununseptium)، ناوێکی جێگرەوەیە، لە لاتینیدا بە مانای (یەک. یەک. حەوت) دێت. لە نۆڤەمبەری ٢٠١٦دا ناوەکەی پێ درا لە لایەن دەزگای (IUPAC).
توخمی١١٧، لە ساڵی ٢٠١٠دا دۆزراوەتەوە و، لە مانگی ٥ی هەمان ساڵ پێشکەش بە زانست کرا، لە لایەن پەیمانگای (جۆینت)ی ڕووسی و، زاناکانی تاقیگەی (لاورێنس لیڤەرمۆر) لە کالیفۆڕنیا.
دوو ئایزۆتۆپی هەیە لەگەڵ نیوەتەمەنە زانراوەکان. جێگیرترینیان Ts294، نیوەتەمەنەکەی ٨٠ مللیچرکەیە. بە کەمبوونی ئەلفایی -کردەیەکە، بەسەر توخمە ناجێگیرەکاندا دێت، بۆ ئەوەی جێگیرتر بن، لەم کردەیەدا، ناوکی گەردیلە دوو پڕۆتۆن و دوو نیوتڕۆن لەناو قوتوویەكدا زەخیرە دەکات، زاناکان پێی دەڵێن (تەنۆلکەی ئەلفا-Alpha Particle) لەو کاتەی گەردیلە لە کاتی کەمبوونی ئەلفاییدا، دوو پڕۆتۆن لەدەست دەدات، توخمەکە دەگۆڕێ بۆ توخمێکی تر، نموونەیش ئەو توخمەیە کە باسەکەمانی لەسەرە.- کەم دەکات. لەبەرئەوەی ئەمەیش توخمێکی (دوای یۆرانیۆم-Trasnuranuim)ی دەستکردی مرۆڤە، بارستەگەردیلەکەی بەستراوە بە ئایزۆتۆپەکەیەوە، ئەم توخمەیش دوو ئایزۆتۆپی هەیە، بۆیە لە داهاتوودا بارستەگەردیلەی نوێی بۆ دروست دەبێ.
تەنەسین، بە لێکدانی گەردیلەکانی (بەرکیلیوم- Berkelium) لەگەڵ ئایۆنەکانی (کالسیۆم-Calcium)دا دروست دەبێت.
لەبەرئەوەی چەند گەردیلەیەکی کەمی بەردەستە تاوەکو ئێستا هیچ تایبەتمەندییەک لە ڕووی بەکارهێنانییەوە نییە و ئەوەی هەیە لەژێر خوێندندایە.
***

سەرچاوەکان:
١. https://www.livescience.com/41459-facts-about-ununseptium.html 
٢. http://periodic.lanl.gov/index.shtml 
٣. http://education.jlab.org/itselemental

تاگەکان    
#پیری بوونەوەری ئاسمانی نامە چیرۆک قەدەر فەڵەستین گفتوگۆ ڕۆژاوا زانست دیزاینی زیرەک ڕەخنە فیلم لۆجیک قودس قوتابخانەکانی نوور
زانست
2020-01-23 کۆمێنت 2083 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی