توخمە نوێیەکانی کیمیا-بەشی چوارەم

زانست 2020-01-13 کۆمێنت 1719 جار بینراوە
ئەحمەد محەمەد نەقاش
[email protected]


فلەرۆڤیوم-Fl


(فلەرۆڤیوم-Flerovium) توخمێکی ڕادیۆئەکتیڤی دەستکردە. بە کانزا پۆلێن دەکرێت، پێشبینی دەکرێ لە پلەی گەرمیی ژووردا ڕەق بێت. یەکێکە لە توخمە بیردۆزە دانراوەکانی دوورگەی (جێگیری-Island Of Stability.)

بە ناوی زانای فیزیایی ڕووسی (جۆرجی فلیۆرۆڤ) دامەزرێنەری پەیمانگای (جۆینت بۆ توێژینەوەی ناوەکی-Joint Institute Of Nuclear Research) لە شاری دوبنە لە وڵاتی ڕووسیا. 
لە ساڵی ١٩٩٨دا دۆزرایەوە و، لەساڵی ١٩٩٩دا لەلایەن پەیمانگای (جۆینت بۆ توێژینەوەی ناوەکی-Joint Institute Of Nuclear Research) پێشکەش بە زانست کرا. یەک گەردیلەیان لێی دروست کرد.
پێنج ئایزۆتۆپی هەیە لەگەڵ نیوەتەمەنە زانراوەکانیان.
لەبەرئەوەی ئەمەیش توخمێکی (دوای یۆرانیۆم-Trasnuranuim)ی دەستکردی مرۆڤە، بارستەگەردیلەکەی بەستراوە بە ئایزۆتۆپەکەی، ئەم توخمەیش چوار ئایزۆتۆپی هەیە، بۆیە لە داهاتوودا بارستەگەردیلەی نوێی بۆ دروست دەبێ.
بە لێکدانی گەردیلەکانی (پلوتۆنیۆم-Plutoniumتوخمی ٩٤) لەگەڵ ئایۆنەکانی (کالسیۆم-Calcium توخمی ٢٠)  وەکو تریشقەیەك دەردەکەوێ.
لەبەرئەوەی چەند گەردیلەیەکی کەمی بەردەستە تاوەکو ئێستا هیچ تایبەتمەندییەکی لە ڕووی بەکارهێنانەوە نییە و ئەوەی هەیە لەژێر خوێندندایە.




سەرچاوەکان:
١. https://www.livescience.com/41420-facts-about-flerovium.html
٢. http://education.jlab.org/itselemental 
٣. http://periodic.lanl.gov/index.shtml

تاگەکان    
پۆدکاست شەڕ ڕانانی کتێب ڕەزا بابایی حەمەدۆک شیرک سۆفیگەری گێڕانەوە ئەنیمی ئازادی نائومێدی جەنگی هۆشیاری تەنیایی تەلارسازی بوونەوەری ئاسمانی
زانست
2020-01-13 کۆمێنت 1719 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی