توخمە نوێیه‌کانی کیمیا-بەشی یەکەم

زانست 2019-12-27 کۆمێنت 3059 جار بینراوە

نووسینی: ئەحمەد محەمەد نەقاش
[email protected]


نیهۆنیۆم-Nh

 
زانست و کات؛ ڕاستەوانە هاوڕێژەن، ئەمەیش وایکردووە هەموو کات شتی تازە بدۆزرێتەوە. زانستی کیمیا زانستی ماددەیە، لە شێوەکەی، بۆچی کارلێک دەکات، پێکهاتەکەی چییە؟ بۆچی کارلێك لەگەڵ ماددەی تر بۆ پێکهێنانی شتی نوێ ده‌کات، دەکۆڵێتەوە. زۆر لە خەڵکی وا تێگەیشتوون، کیمیا بریتییە لەوەی کۆمەڵە شلەیەك لەیەک بدەیت و ڕەنگی بگۆڕێ و شتی نوێ دروست بکەی، بەڵام ئێمە خۆمان کیمیاین!
لە زانستی کیمیادا خشتەیەك هەیە بە ناوی (خشتەی خولی-Periodic Table)، ئەم خشتەیە گشت توخمە کیمیاییەکان لە خۆ دەگرێ، بەڵام ئەوەی تا ئێستا دۆزراوەتەوە، ئێستا لەم خشتەیەدا (١١٨)توخم و زیاد لە (٥ ملیۆن) ئاوێتەمان هەیە، بەڵام لە ئێستادا لەوانەیە زیاتر ببێ. 
لە سەرەتای سەدەی بیستویه‌که‌وه ‌دەستکراوە بە دۆزینەوەی توخمی نوێ، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دەست کراوە بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لەبارەیانه‌وه‌، تا ئێستا شه‌ش توخمی نوێ دۆزراونەتەوە، بە پشتیوانیی پەروەرێن ئێمەیش یەك بە یەك باسیان لێوە دەکەین. 


توخمی یەکەم، نیهۆنیۆم-Nihonium:

 سەڕەرای ئەوەی زانیارییەکی کەمی لەبارەوه‌ دەزانرێت، به‌ڵام بە کانزا پۆلێن دەکرێت و، لە ڕوانگەی دۆخەکەیشییەوە وای بۆ دەڕۆن کە لە پلەی گەرمیی ژووردا دەبێت بە ڕەق، توخمی ١١٣ (نیهۆنیۆم)، لە پێشتردا ناوی (یونیتریۆم-Unitrium)بوو، ناوێکی جێگرەوەیە، لە لاتینیدا بە مانای (یەك. یەك. سێ)دێت. لە نۆڤەمبەری ٢٠١٦دا ناوەکەی کرا بە (نیهۆنیۆم) لە لایەن دەزگای(IUPAC). هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە، تاکە ڕێگا بۆ ئەوەی لە یابان ناوی (یابان) بهێنرێ بریتییە لە (نیهۆن)، لەبەر ئەوەی ئەم توخمە لە وڵاتی یابان دۆزراوەتەوە، بۆیه‌ ئەم ناوەیان لێ ناوە، نیهۆنیۆم بە (Nh) هێما دەکرێ.
کۆسوکێ مۆریتا لەگەڵ کاربەدەستەکەی، لە (١٢ی ئۆگه‌ستی ٢٠١٢)دا توخمێکی نامۆیان دروست کرد، به‌ لێکدانی گەردیلەی(زینك یان زەرنیخ-Zn) لە بۆڕییەکی باریكی توخمی (بیسموثBi)، وەکو هەر توخمێکی قورس، دوای ئەوەی دروست کرا، بەرەبەرە بەرەو کەمکردن دەڕۆیشت، لە ١١٣ەوە، بۆ ، ١٠٠،١١١،١١٢،١١٣ و له‌ کۆتاییدا تا بووە ١٠١. 
نیهۆنیۆم شەش ئایزۆتۆپی هەیە، لەگەڵ نیوە تەمەنە زانراوەکانی، جێگیرترینیان لە دوورگەی جێگیری، Nh286ە، نیوەتەمەنەکەیشی ٢٠چرکەیە.
بارستە گەردیلەی هەر توخمێكی -پاش یۆڕانیۆم-Transuranium- دەستکردی مرۆڤ بێت، بەندە لەسەر درێژترین تەمەنی ئایزۆتۆپەکەی، بۆیە بە دۆزینەوەی ئایزۆتۆتۆپی خاوەن نیوەتەمەنی نوێ، بارستە گەردیلەی دەگۆڕێ.
بۆ ئەوەی نیهۆنیۆم دروست بکرێ، دەبێ یەکەم جار توخمی ١٥٥(مۆسکۆڤیۆمMc) –لە ڤیدیۆکانی داهاتوودا لەسەری دەدوێین-، دروست بکرێ. گەردیلەکانی (ئەمەریسیومAm)  لەگەڵ ئایۆنەکانی (کالسیۆمCa) لەناو (سیکلۆترۆن-Cyclotron: ئامێرێکە بە کار دێت بۆ شکاندنی ناوکی گەردیلە) لەیەك دەدرێن، دوای ئەوە، گەردیلەژمارەی کەم دەکات، له‌ 115ه‌وه‌ ده‌بێته‌ 113، لە ئەنجامدا توخمی نیهۆنیۆممان بۆ دروست دەبێ.
ناتوانین بەتەواوی باس لە بەکارهێنانەکانی بکەین، چوون ئێمە چەند گەردیلەیەکی کەممان لێی هەیە و، ئێستایش تەنیا لەژێر خوێندنەودان.


سەرچاوەکان:

١.  https://www.livescience.com/45986-what-is-chemistry.html

٢.  https://www.livescience.com/57050-4-new-superheavy-elements-names-approved.html

٣.  https://www.livescience.com/57050-4-new-superheavy-elements-names-approved.html

٤.  https://www.britannica.com/science/transuranium-element




تاگەکان    
پۆدکاست وەرزش دەروونناسی حزبی ئیسلامی شیرک پۆرن دیزاینی زیرەک فیکر حەمەدۆک ئایین مانا بوونەوەری ئاسمانی فەرهەنگ فەڵەستین دوعا
زانست
2019-12-27 کۆمێنت 3059 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی