خشتەی خولیی کیمیا چییە؟

زانست 2019-12-24 کۆمێنت 14342 جار بینراوە
نووسینی: ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نه‌قاش
[email protected]


هەر کە باس بووە باسی کیمیا، ئەگەر خۆمان بە کیمیادۆست دانا، دەبێ لە خشتەی خولی بزانین، تا ئێستا دیوتە مۆسیقاژەن ناوی ئامێرە مۆسیقییەکەی خۆی نەزانێ! ئەو خشتە خولییەی ئیمڕۆکە دەیانبینی، لە دیواری فێرگەکان هەڵواسراوه‌، بە چەقەنەیەك نەگەیشتۆتە ئەم ئاستەی، بەڵکو بە چەندان گۆڕانکاریی زۆر ورد ئەم شکڵەی ئەوڕۆی وەرگرتووە. بە دەیان زانا ژیانی خۆیان لەسەر ئەم خشتە داناوە، لێ ئەم خشتەیە ئەوە نییە شتێکی ستاندارد بێت، بەڵکو  شایه‌نی گۆڕانە، بۆ وێنە، کۆتا توخمی خولی حه‌وتەممان هەیە، ئەگەر بێتوو توخمی (١١٧) بدۆزینەوە، دەبێ هەموو سیستمه‌کانی خوێندن بگۆڕێن، چونکه‌ خولی (٨) زیاد دەبێ! 
پێش دەستپێکی بابەت، خوێندەوارانی ئازیزم پێویستە ئەم شتانە بزانین:

١. گەردیلەژمارە-Atomic Number:
گەردیلەژمارە(بەرانبەرە بە نیشانەی(Z))ی توخمێ، بریتییە لە ژمارەی پڕۆتۆنەکان لە ناوکی هەر گەردیلەیەکی توخمێك. 

٢. بارستەژمارە-Mass Number:
بارستەژمارە(بەرانبەرە بە نیشانەی(A))ی توخمێ، بەوە پێناسە دەکرێ، کە بریتییە لە ژمارەی گشتیی پڕۆتۆن و نیوتڕۆنی گەردیلەیەك.

٣. سمبولی گەردیلەیی-Atomic Symbol:
سمبولی گەردیلەیی(توخمی) ئەو هێمایانەن، کەوا دەدرێن بە توخمەکان، بۆ ئەوەی پێوەی بناسرێن، هەندێ جاریش لە دەرەوەی پێشبینییەکانە، بۆ وێنە (tungsten) هێماکەی (W)ە، چونکە نێوێکی تری هه‌یه‌ ئەویش(Wolfram)ە.



مێژووی خشتەی خولیی کۆن:

١. ئەرستۆ تاڵیس(٣٣٠پ.ز):

بیردۆزی چوارەتوخم:

١. خاک(زەوی)    2. ئاگر   3.ئاو       4. با(هه‌وا)

٢. ئەنتۆنی لاڤۆسیێر(١٧٧٠-١٧٨٩):

- یەکەم لیستی توخمەکانی نووسیی، پێكهاتبوون لە (٣٣)توخم.

- کانزا و ناکانزاکانی جیا کردەوە.

٣. جۆنس جەیکۆب بارزێلیوس:

- خشتەیەکی بارستەژمارەیی دروست کرد.

- پیتەکانی بەکار هێنا بۆ ئاماژەدان بە توخمەکان.

٤. لۆثار مایەر:

- خشتەیەکی خولی بۆ ٥٦ توخم دروست کرد، کە بەند بوو بە تایبەتمەندی و هەندێ جاریش بەپێی بارستەگەردیلە.

مێژووی خشتەی خولیی مۆدێرن:

١. دمیتری مەندەلیڤ:

خشتەی خولیی دامەزراند بە بەندبوونی بە بارستەگەردیلە.




٢. ولیام ڕامزەی:
گازە خانەدانەکانی دۆزییەوە.






٣. هێنری مۆزلێی:
گەردیلەژمارەی گشت توخمەکانی دۆزییەوە.
٤. گڵێن سیبۆڕگ:
توخمە گەیەنەرەکانی دۆزییەوە، دامەزرێنەری بیردۆزی ”دوورگەی جێگیرە“ ساڵی ١٩٦٠، لە سەدەی ٢١ کاری پێ دەکرێ!
ڕای کاڕڵ سەیگەن:
“The chemistry of an atom depends only on the number of electrons, which equals the number of protons and is called the atomic number. ” 
”کیمیای هەر گەردیلەیەك، تەنیا وابەستەیە و بەندە بە ژمارەی ئەلیکترۆنەکانی و، یەکسانیشە بە ژمارەی پڕۆتۆنەکان و بە گەردیلەژمارە ناوزەندی دەکەن.“

گوزەرێ بە نێو خشتەی خولی:
١. پێك دێت لە ٧ خول و ١٨ کۆمەڵە.
٢. لە ١١٨ توخم پێك دێت، هاوکات زیاد لە ٥ ملیۆن ئاوێتە.
٣. توخمەکان پۆلێن دەکرێن بۆ کانزا، ناکانزا و نیمچەکانزا.
٤. توخمەکان بەپێی دۆخی فیزیایی دەبنە شل، گاز و ڕەق.
سیستمی خولی-Periodic system:
١. یاسای دۆبرەینەر:
توخمەکان بەپێی سیفەتە کیمیاییەکانیان بە گرووپی سێ-سێیی پۆلێن دەکرێن، بەم شێوەیە:
Li, Na, K
لەم گرووپانەدا ئەو توخمەی لە ناوەڕاستدایه‌، بارستەگەردیلەکەی یەکسانە بە کۆکردنەوەی بارستەگەردیلەی ئەو توخمانەی دەکەونە ئەملاو ئەولای، پاشان دابەشی دوو.

بۆ وێنە:
شیکارەکە بەم شێوەیەیە:
زانراو/
١. بارستەگەردیلەی پۆتاسیۆم = 39
٢. بارستەگەردیلەی لیثیۆم = 7
نەزانراو/
بارستەگەردیلەی سۆدیۆم = ؟
ناوەڕاست توخمی بارستایی=(یەکەم توخمی بارستایی+دووەم توخمی بارستایی)/٢     
(39+7)/2 = 23g



٢. یاسای نیوڵاند:
دەڵێت، ئەگەر توخمەکان، بەپێی بارستەگەردیلەکانیان ڕیز بکەین، ئەوا توخمی هه‌شته‌م، لەگەڵ توخمی یه‌کەمدا و، توخمی نۆیه‌م، لەگەڵ توخمی دووه‌مدا، هەمان بارستەگەردیلەیان دەبێت، ئەمەیش دەکرێ وێنا بکرێ وەک نۆته‌ی پیانۆ.




٣. یاسای مایەر:

. سیستمی مەندەلیڤ:
بەپێی بارستەگەردیلە دایڕشت.















توخمەکان بەپێی سیفەتەکان
گازە خانەدانەکان:
١. لە گرووپی (A8)دان.
٢. پلەی شلبوون و کوڵانی زۆر نزمە، توخمەکان لە سەرەوە بۆ خوارەوە پلەی شلبوون و کوڵانیان زیاد دەکات.
٣. تاکە گەردیلە و گازی بێڕەنگن.
٤. وزەی ئایۆناندنیان زۆرترینە.

هالۆجینەکان:
١. هەموویان بەڕەنگن.
٢. ژەهراوی و مەترسیدارن.
٣. لە حاڵەتی توخمیدا خاوەنی دوو گەردیلەن.
٤. لە گرووپی (A7)دان.

کانزا ئەلکالییەکان:

١. لە گرووپی A1) )دان.

٢. زۆر نەرمن، دەکرێ بە چەقۆ ببڕدرێن.

٣. کارەبا و گەرمی بەباشی دەگەیەنن.

٤. لە سروشتدا تەنیا بە شێوەی بەیەکەوەنووساو دەدۆزرێنەوە.

کانزا ئەلکالییە زەمینییەکان:

١. لە گرووپی(A2 )دان.

٢. گەرمی و کارەبا بەباشی دەگەیەنن.

٣. قورستر و توندترن لە کانزا ئەلکالییەکان.

٤. هێزی ئایۆناندنیان لە هیی ئەلکالییەکان زیاترە.



تاگەکان    
شیعر تەوبە مۆدێرنیتە نوێژ نیشتیمان مۆدێرنە حەمەدۆک شەڕ ئایا سۆفیا کرێکار ئیسرائیل گێڕانەوە کونە ڕەشەکان بۆ ئەوانەی وەكو خۆمن پارەی ئیلیکترۆنی
زانست
2019-12-24 کۆمێنت 14342 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی