بەکتریاکان لە ئەستێرەکانی ئاسمان زۆرترن و 90%ی خانەکانی لەشمان پێک دەهێنن!

زانست 2019-07-29 کۆمێنت 1725 جار بینراوە

ئاماده‌کردنی: محه‌مه‌د جه‌بار



پێشباس:

1. بەهۆی سەیریی زانیارییەکانی، پێم باشە لە سەرەتاوە ئاماژە بە سەرچاوەی ئەم بابەتە بکەم. ئەم بابەتە پارچە نووسینێکی تێکستبووکی بەناوبانگی بواری مایکرۆبایۆلۆجی «jawetz»ە. کە لە زۆربەی زانینگه‌کانی بواری پزیشکی و زیندەزانی، وەکو مەنهەج چەند بەشێکی لێ  دەخوێنرێت. 

BROOKS, G. F., JAWETZ, E., MELNICK, J. L., & ADELBERG, E. A. (2010). Jawetz, Melnick, & Adelberg's medical microbiology. New York, McGraw Hill Medical.

2. ئەم زانیارییانە بۆ ئەوە نییە بحه‌په‌سێین و له‌ یادی بکه‌ین، یان وەک بڕگەی "ئایا دەزانی؟" لەبەری بکەین. گرنگ زانیارییەکان نییە، بەڵکو ئەوەی گرنگە فراوانبوونی بیر و پەیبردنە بە گەورەییی ئەم جیهانە و چیتر بەسادەیی لەم دروستکراوانە بیر نه‌نۆڕین.




  مایکرۆبایۆلۆجی، زانستی وردبینەزیندەوەرە؛ زیندەوەری وردی بەچاونەبينراوە، واتە لە ئاستی بەکتریا، پێشەنگی و زیندەوەرە تاکخانەکانن لەگەڵ ڤایرۆس. ڤایرۆسەکان بە زیندەوەر دانانرێن، بەڵام وردبینن و هەر بەم زانستەوە پەیوەستن.
کاریگەریی وردبینەزیندەوەرەکان لەسەر ژیان و باڵانسی ژینگەیی و پەیدابوونی کەشی لەبار بۆ ژیان لەسەر زەوی هەر بە وییەوە بەندە! کارلێکی توخمە گرنگەکان کە بڕبڕەی ژیانن وەک کاربۆن، ترشی ئەمینی، نایترۆجین و ئۆکسجین؛ ئەرکی سەرەتاییی ئەم زیندەوەرانەیە، بە ڕادەیەک کە زیاتر لە ڕووەک ئۆکسجینی زه‌پۆش(ئه‌تمۆسفیر)ی زەوی پێک دەهێنێت.

هەندێک زانیاری لەسەر وردبینەزیندەوەرەکان:

1. ژمارەی بەکتریاکانی نێو زەریاکان 10*107 جار، زیاترە لە ژمارەی ئەستێرەکان! 
بەکتریای نێو زەریاکان نزیکەی 13*1028 دانە دەبن.
2. رێژەی تووشبوونە ڤایرۆسییەکان و لەناوبردنی بەکتریاکان دەکاتە 10*1022 توشبوون لە یەک چرکەدا.
3. ئەو ڕێژەیە دەبێتە هۆی لە ناوبردنی 20- 40 %ی هەموو بەکتریاکانی نێو زەریا هەموو ڕۆژێک، بەڵام بەهۆی زوو دابەشبوونی ناتوخمی و تەشەنەسەندنیان هەمیشە زەریاکان پڕ دەبنەوە.
4. وا هەژمار کراوە کە نزیکەی 5*1030 وردبینەزیندەوەر لە زەویدا هەبن.
5. زیاد لە 90%ی خانەکانی لەشمان وردبینە زیندەوەرن(واتا خانەی خۆمان نین بەڵکو بەکتریا و ڤایرۆسن)
6. نزیکەی یەک کیلۆگرام بەکتریا تەنیا لە ڕێڕەوی هەرسی مرۆڤدا هەیە، ئەم ژمارەیەش ترسێنەرە، چون کێشی بەکتریاکان زۆر زۆر کەمن، بەو ڕادەیەی کە بەکتریای E. Coli  نزیکەی 0.95*10-15 کیلۆگرام دەبن.
7. مرۆڤ، بە نزیکەیی کێشی هەموو لەشی، بەکتریا ده‌رده‌دات لە ڕێی پاشەڕۆوه‌، واتە ئەگەر  کەسێک کێشی لەشی 70 کیلۆگرام بێت ئەوا لە ماوەی ساڵێکدا نزیکی 70 کیلۆگرام وردبینە زیندەوەر دەکاتە دەرەوە.

تاگەکان    
کونە ڕەشەکان شیرک شەڕ زانایان گێڕانەوە ئاوی زەمزەم کرێکار بۆ ئەوانەی وەكو خۆمن پۆرن ڕەزا بابایی فەلسەفەی ئەخلاق ئەیاد قنێبی ستەم بوووژانەوە چەواشەکاریی_لۆژیکی
زانست
2019-07-29 کۆمێنت 1725 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی