ئۆومواموا(Oumuamua)

زانست 2019-03-24 کۆمێنت 1866 جار بینراوە

نووسینی: ئەحمەد موحەممەد عەبدولڕەزاق(نەقاش)


یەکەم تەنی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆرە کە تێبینی کرابێ.

هەموو شتێ لە (هوایی) دەستی پێکرد، کاتێ کە  لە بەرزایی ٣٠٠م لە ئاستی دەریا گڕکانی هێلاکالا، لە لووتکەکەیدا تەلیسکۆپی(PAN-STARRS )ی هەیە، یەك لەو کارانەی کە ئەم تەلیسکۆپە دەیکات بریتییە لە تێبینیکردنی ئەو تەنانەی کە  بەنزیک زەویدا دەڕۆن.

لە بەرواری (١٩-١٠-٢٠١٧)دا، هەستا بە تێبینیکردنی ئەو تەنە، بەڵام پاش ڕۆژێك چونکە ئەم تەنە بەخێراییەکی ئێجگار زۆر دەجووڵا و بەشێوەیەك کە نەدەکرا لە کۆمەڵەی خۆری ئێمە بێت، ئەو تەنە بەخێرایی (٥٧،٠٠٠مایڵ\ کاتژمێر) واتە(٩٢،٠٠٠کلم\کاتژمێر)دەڕۆیشت.

کەواتە، ئەمە چییە؟

یەکەم جار کەوا ئەم تەنە دۆزرایەوە، بە نەیزەك لەقەڵەم درا، بەڵام ئەوەی کە دەیبینین لەو کاتانەی کە وا نەیزەك دەڕوات،  خێراییەکەی زیاد دەکات بەهۆی ئەو گەرمیەی کە وا وەریدەگرێ لە خۆر، هاوکات لە دواوەوەی وەك کلکێ دەردەکەوێ، بەڵام ئۆومواموا بەم شێوەیە نەبوو، خێراییەکەی زیادی دەکرد بەڵام ئەم کلکەی لێ دروست نەدەبوو، باشە نەیزەکی بێ کلك دەکرێ بوونی هەبێ؟ بێگومان نەخێر، بۆیە ئەم جارە وتیان کە هەسارۆکەیەکی بەردینە، بەڵام هەسارۆکە ناتوانرێ خێراییەکەی زیاد بکات، هاوکات بریقەداریییەکەی لە ١ەوە بۆ٣ زیاد دەکات، هەرگیز وەك ئۆومواموا لە١ەوە بۆ ١٠ زیاد ناکات، بۆیە لەدەرئەنجامدا وتیان کە وا ئەمە تەنێکی دروستکراوی دەرەوەی گەلەئەستێرەکەی ئێمەیە، باشە ئەی هۆکاری ئەو خێراییەی ک ەئەم هەیەتی، چییە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە کە ئەم خێراییە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پەستانی ئەو تیشکە ڕادیۆسۆنەی کە وا لە خۆرەوە دەردەچێ.

ئەگەر بێتو ئەم تەنە دەستکرد بێ، ئەوا چی وای لێکردووە بەم شێوەیە خێرا بێت؟

هەروەك چۆن ئەم پڕۆژانەی کە وا ئێمە هەمانە وەك، (IKAROS ) وە(Starshot ) ئەو هەسارانەی کە وا ژیانیان لەسەر هەیە لەوانەیە بەهەمان شێوە دروستیانکردبێ.

وا بیر بکەوە کەوا پێنووسێ پەڕێکی لەبەردەمدا دانراوە و ئەم پەڕە پێنووسەکە بۆ خۆی کێش دەکات و ڕادەکێشێ.

ئینجا ئەوانەی کە وا ئەم نووسراوەیان نووسیوە، ڕاکانی خۆیان تەنها وەك بیرۆکەیەک دانانێن لەبەر دوو هۆکار:

١)ئەگەر ئێمە بوونمان هەبووبێ و هاوکات بتوانین بیر لەو شتانە بکەینەوە، ئەی باشە بۆچی بوونەوەری تر نەبێ هەمان بیرۆکەی ئێمەی هەبێ؟

٢)لەهەمان ئەو گەلەئەستێرەیەی ئێمە کە گەلەئەستێرەی ڕێگای کاکێشانە، هەروەك لە پێشتردا دۆزییانەوە کە کۆمەڵەیەکی خۆری هاوشێوەی ئێمە هەیە و دەکرێ ژیانی لەسەر هەبێ، ئەوا هەسارەی وەك زەوی هەیە و ژیانی لەسەرە و بەڵام لەوانەی ئەو شارستانییەتەی ئۆومواموا هەیەتی کاوڵ بووە و نەماوە، بۆ؟

چونکە وتیان مادام وایە، ئەم تەنە دەستکردە ئەوا دەکرێ پەیوەندییەکەی لەگەڵ دەزگاکەی تێبینی بکەین، بەڵام ئۆومواموا، بێدەنگ بوو، لەوانەیە ئەو هەسارەیەی کەوا ئۆومواموای ناردبێ بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەوا گەشتوونەتە ئاستێکی گەورە لەبەکارهێنانی زانستی کوانتەم، یاخود ئەوەتا هەسارەکە کاوڵ بووە، هەروەك ئێمەش نمونەی (  Voyager I&II )مان ناردووە بۆ بۆشایی.

ئۆومواموا لە نێوان(٧.٥-٨کاتژمێر)، گەڕانەوەیەکی تەواو دەکات، هاوکات لەبەر ڕەنگەکەی کە سوور،ە سەلمێنرا کە بە ماددەی ئەندامی و بەتایبەت کاربۆن دەوڵەمەندە، بەڵام دەکرێ بەئاسنیش دەوردرابێ.

دەربارەی شێوەکەی وتیان کەوا وەك "جگەرە"وایە.

بەهۆی ئەو سیفەتانەی کەدۆزییانەوە وتیان، کە وا قەبارەکەی (٨-٨٠٠م)دەبێ.

یەکێ لە زاناکان دەڵێ،"ئێمە باوەڕمان وایە کە وا ئەمە شتێکی سروشتییە، بەڵام ناتوانین بەشێوەیەکی گشتی ئەوە بسەلمێنین کە وا شتێکی دەستکرد نییە". هەروەها زانای زانکۆی هاڕڤارد(ئاڤی لۆیێب )وتی: دەکرێ ئەو تەنە لەلایەن شارستانییەتێکی ئاسمانییەوە بۆ ئەوەی بەدەوری زەویدا بگەڕێ نێردرابێ.

لەوانەیە ئێستا بپرسن بۆچی ئەم شتەمان وا گەورە کردووە؟

وەڵام ئەوەیە، چونکە بۆ بینینی شتێکی هاوچەشنی ئەمە پێویستە ئێمە (٥٠،٠٠٠)ساڵ چاوەڕێ بکەین.

ئەلبومی وێنەکانی "ئۆومواموا":








شێوەی جوڵەی:


بەم شێوەیە یەك گەڕانەوە و خولانەوە بە ماوەی(٧.٥-٨کاتژمێر) تەواو دەکات.








لەبەر خێراییە زۆرەکەی تەنها بەم شێوەیە یەکەمجار توانرا تێبینی بکرێ.






هاوشێوەی ئەو پڕۆژەیەی کە باسمان لێوە کرد، وا بیری لێوە دەکرێتەوە ئەمان هەمان پڕۆژەیان بەکارهێنابێ.






جوڵەکەی بەم شێوەیە بوو.






ئەمەش ئەو شوێنەی کەوا تەلیسکۆپی (PAN-STARR )تێبینیی کرد.






لەم وێنەیەدا ڕاددەی بریقەداربوونەوەی دەردەکەوێ.

تاگەکان    
ژیانی پێغەمبەر ستەم شیعر ئایا سۆفیا ئایین گەڕان دەروونناسی تەوبە لۆجیک کونە ڕەشەکان حزبی ئیسلامی موناجات یاری زمان جنۆکە
زانست
2019-03-24 کۆمێنت 1866 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی