کتێبی فیقھی ڕۆژوو

کتێب 2019-07-15 کۆمێنت 2106 جار بینراوە

نووسینی: هێمن عه‌لی


پێناسی کتێب

ناوی کتێب: فیقهی ڕۆژوو
نووسینی د.یووسف قەڕەزاوی
وه‌رگێڕانی: یووسف خلیل
کتێبی ژماره‌ 51ی ناوه‌ندی هاوسانی


   دوای ڕازیبوونمان بە ئایینی ئیسلام و قوبوڵکردنی ئیسلام وەک تاکە سەرچاوەی بنەڕەتیی ھزر و ژیانمان، پێویستمان بە لێنۆڕین و قووڵبوونەوە دەبێت لە ئەحکامە فیقھییەکانی وەک نوێژ و ڕۆژوو و زەکات و حەج. بەداخەوە لە مانگی ڕەمەزان و دوای ئەوەیشدا بەردەوام خەڵکانێکی خوێنەوار دەبینم کە دوای ھەموو نوێژێ مامۆستای مزگەوتەکە بەگیر دێنن و کۆڵێ پرسیاری لێ دەکەن، بگرە چەندین جار ڕووگیری دەکەن و بە سەعات موناقەشەی لەگەڵ دەکەن، یان جاری وا ھەیە پەلی ڕادەکێشنە ناو مناقشە و شەڕی ئەم مەزھەب و ئەم مەزھەب و قسەی فڵان مەلا و فیسار شەخس. لە کاتێکدا دەتوانن خۆیان ھەمان کتێب بخوێننەوە و ئەحکامەکانی بزانن، چیدی خۆیان نەخەنە مناقەشە و ھەڕەشەی ڕۆژی پەسڵان و تێکدانی ڕێز و خۆشەویستیی نێوانیان لەسەر شتێکی سانای نێو ئایین. "فیقھی ڕۆژوو" یەکێکە لە کتێبە ھەرە جوان و نایابەکان لەسەر بابه‌تی ڕۆژوو، مەردوم بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە وەڵام و چارەسەری زۆربەی کێشە فیقھییەکانی خۆی تیا دەبینێتەوە. ورد و درشتی تیا باسکراوە و کۆڵێ ڕوونکردنەوە و قسەی زۆربەی مەزھەب و پیاوچاکانی تێدایە. سەرجەم قسەکانی بە بەڵگەی قورئان وسوننەت سەلماندووە. لە بەشێکی تردا دەستی خستووەتە سەر زۆربەی کێشە و بابەتە زیندووەکانی ڕۆژ وەک "ھۆکاری ھەڵبژاردنی مانگی ھەیڤی لەجیاتی ھەتاوی بۆ دیاریکردنی کات و دەسپێکی مانگی ڕەمەزان، چۆنیەتی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژ و کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان، گرنگیی ڕۆژووگرتن، پارشێودواخستن و زوو بەربانگکردنەوە و شەوی قەدر و دەرزیلێدان وبەکارھێنانی قەترە لەکاتی بەڕۆژووبووندا و سوننەتەکانی کاتی بەڕۆژووبوون  و چەندین باسی دیکەی گرنگ." بێگومان بوونی کتێبێکی وا جوان و پێویست، پێویستیی بە وەرگێڕێکی بەتوانا ھەیە. چون زمانی عەرەبی خۆی بۆ خۆی زمانێکی دەوڵەمەند و قورسە و وەرگێڕان لەو زمانەوە گەلێک دژوارە و تووشی چەندان کێشەی زمانەوانیت دەکات. وەلێ وەرگێڕی ئەم کتێبە زۆر بەجوانی توانیویەتی بەسەریدا زاڵ بێت و بەپێی توانا خۆی بەدوور بگرێت لە بەکارھێنانی وشەی عەرەبی. لەکۆتاییدا سوپاسی بێئەندازەم بۆ دکتۆر یووسف خه‌لیل ھەیە بۆ ئەم وەرگێڕانە جوانەی،  بەھیوای کاری زیاتر. خامەی بەرەکەتدارتر بێت.


تاگەکان    
ڕەزا بابایی زمان ڕۆژاوا خاڵبەندی شەڕ فێمینیزم وەچەخستنەوە کۆمه‌ڵه‌ بەڵگه‌یه‌ک که‌ له‌ شوێنی خۆیاندا نین کۆمەڵکوژیی بۆسنە ئایا سۆفیا کرێکار فەلەستین خوێندنەوە جەنگی هۆشیاری هاوڕەگەزخوازی
کتێب
2019-07-15 کۆمێنت 2106 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی