ناوی كتێب: به زمانی یه‌كه‌م (فه‌ڕه‌نسی) : La Vingt-cinquième Heure
به ئینگلیزی: The 25th Hour
به عه‌ره‌بی: الساعة الخامسة والعشرون
به كوردی: كاتژمێری بیست و پێنجه‌م
ناوی نووسه‌ر به ئینگلیزی: Constantin Virgil Gheorghiu
به عه‌ره‌بی: كونستانتان فرجيل جيورجيو
ئه‌م پوخته‌یه له دیواری فه‌یسبووكی (هێمن خورشید)ه‌وه وه‌رگیراوه.
ڕۆمانی (الساعة الخامسة والعشرون)، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و گرنگترین ئه‌و ڕۆمانانه‌ی له ته‌واوی مێژوودا نووسراون، نووسه‌ره‌كه‌ی ڕاهیبێێكی ڕۆمانیاییه به‌ناوی (كۆنستانتان جیۆرجیۆ)، بابه‌تی ڕۆمانه‌كه‌یش كه پاش كۆتاییهاتنی دووه‌مین جه‌نگی جیهانی نووسراوه، باسی نه‌هامه‌تییه‌كانی بنیاده‌می سه‌رده‌می جه‌نگ و بێبایه‌خبوونی مرۆڤ و بێبه‌هایی ژیان له سه‌رده‌می نوێ‌دا ده‌كات. جۆرجیۆ به‌و ڕۆمانه‌ی چووه نێو مێژووی ڕۆماننوسینه‌وه و خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌ده‌بیاتیشی برده‌وه.
یه‌كه‌م جار ناوی ئه‌و ڕۆمانه‌م له ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌رچاو كه‌وت، له ڕێی كتێبی (تأملات فی الإنسان)ی نووسه‌ری میسری (رجا‌ء النقاش)ه‌وه، نه‌ك ته‌نها ناوی ڕۆمانه‌كه و نووسه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵكو ئه‌و په‌ره‌گرافه‌یشی كه باسی ئه‌وینداریی بێده‌نگ ده‌كات به به‌رده‌وامی له‌ناو سه‌رمدا ده‌زرنگایه‌وه و بووبووه هه‌وێنی چه‌ندین بیرۆكه و نووسین له لام. ساڵ هات و چوو ئه‌و ڕۆمانه‌م ده‌ستنه‌كه‌وت، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسخه‌یه‌كم له كتێبخانه‌یه‌كدا به‌رچاو كه‌وت و بێ یه‌كودووكردن كڕیم و هێنامه‌وه ماڵێ، ئه‌گه‌رچی نیازم نه‌بوو و باوه‌ڕیشم نه‌ده‌كرد به‌م زووانه ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه‌یم هه‌بێت، چونكه هه‌م ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی زۆر بوون و هه‌م كتێبی دیكه‌ی زۆر له پێشه‌وه بوو و هه‌م خوێندنی مه‌نهه‌جیش به‌رده‌وام مۆته‌كه‌یه‌ك بوو و له لاوه خۆی پیشان ده‌دام و ده‌یترساندم. لێ ڕۆژی (24ی كانونی دووه‌می 2015) ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی كرد و له ماوه‌ی سێ یان چوار ڕۆژدا ته‌واوم كرد.
ئه‌گه‌ر بپرسن تا ئێستا چه‌ند ڕۆمانت خوێندووه‌ته‌وه، ڕه‌نگه نه‌زانم به ئاسانی بڵێم ئه‌وه‌نده، وه‌لێ ئه‌گه‌ر بپرسن له‌ناو ئه‌و هه‌موو ڕۆمانانه‌دا كه له بیستوپێنج ساڵی ڕابردوودا خوێندووتنه‌وه، ده‌توانی ناوی ڕۆمانێكی كاریگه‌رمان پێ بڵێیت؟ له دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌وه، هیچ پێویستم به‌وه نییه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وه‌ها پرسیارێك بیربكه‌مه‌وه و یه‌كڕاست ده‌ڵێم: به‌ڵێ، الساعة الخامسة والعشرون!
كاتی خۆی كه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی (حه‌مه‌دۆک) كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تازه كتێبم ده‌ناسی و مێشكم وه‌ك په‌ڕه‌ی سپی بوو و هه‌ر شتێكی تازه‌م ده‌دیت پڕم ده‌دایه، هێنده تامه‌زرۆیانه خوێندمه‌وه، زێده‌ڕۆیی نه‌بێت، خه‌ریك بوو كاغه‌ز و كتێبه‌كه‌یشم قووت ده‌دان!
له‌و مێژووه‌وه تا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه ده‌یان و تۆ بڵێ سه‌دان ڕۆمانی دیكه‌م خوێندوونه‌وه، زۆریشیان وه‌ستاندوویانم و به دیاریانه‌وه تاساوم، وه‌لێ هیچیان وه‌ك ئه‌مه‌ی دوایی نه‌یانحه‌په‌ساندووم. ئه‌م ڕۆمانه له هیچ ڕۆمانێكی دیكه ناچێت، ئاخر زۆر ڕۆمان سه‌ره‌تاكه‌ی و تا نزیكه‌ی بیست سی لاپه‌ڕه‌یه‌كیشی لێ ده‌خوێنیته‌وه، كه‌مێك ته‌مومژاوییه و نازانی باسی چی ده‌كات، ئه‌وه‌یش ئاساییه، چونكه تا كه‌سایه‌تییه‌كان نه‌ناسیت و سه‌ره‌داوی ڕووداوه‌كانت نه‌كه‌ونه ده‌ست، چۆن تێكه‌ڵی ڕۆمانه‌كه ببیت؟ وه‌لێ ڕۆمانی كاتژمێر بیستوپێنج شتێكی تره، هه‌ر له یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌وه خوێنه‌ر ته‌نها تێكه‌ڵی ڕووداوه‌كانی نابێت، به‌ڵكو وا ده‌زانێت خۆی له‌وێ ده‌ژێت، باوه‌ڕ ناكه‌ی؟ ده تۆ بیخوێنه‌ره‌وه، بزانه تووشی دڵه‌كوته نابیت و گوێت له ده‌نگی ترپه‌ی دڵی خۆت نابێت !
جۆرجیۆ ڕۆمانی نه‌نووسیوه، تابلۆی كێشاوه، نه‌وه‌ڵا فیلمی ده‌رهێناوه، ئه‌و ڕۆماننووسه بێره‌حمه به‌زه‌یی به خوێنه‌ردا نایه‌ت، وای چ به‌رز و نزمییه‌كی پێ ده‌كات، به چه‌ند هه‌ورازدا هه‌ڵیده‌زنێت و به چه‌ند نشێودا شۆڕی ده‌كاته‌وه.
پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌دا (یۆهان مۆریتز) گه‌نجێكی خه‌یاڵپڵاوی ساده‌یه، له گوندێكی دووره‌ده‌ستی وڵاتی ڕۆمانیادا به‌ئارامی خه‌ریك ژیانی خۆیه‌تی، كه‌ڵكه‌ڵه‌ی چوون بۆ ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته سه‌ری، كه‌چی ڕووداوێكی له‌ناكاو و چاوه‌ڕواننه‌كراو نه‌خشه‌ی ژیانی ده‌گۆڕێت و وه‌ها سه‌رگه‌ردان ده‌بێت، نه‌ك ئه‌مریكا، به‌ڵكو جارێكی تر وڵاتی خۆیشی نابینێته‌وه، نه‌ك وڵاتی خۆی، تۆ بڵێ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌مرێت، ده‌ره‌وه‌ی زیندانیش بۆ ئه‌و ده‌بێته خه‌ون !
شه‌وی به‌ر له سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا، ده‌چێت بۆ لای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه ناوی (سوزانا)یه و به فیكه‌یه‌ك گاسی ده‌كاته نێو حه‌وشه گه‌وره‌كه‌یان و پێكه‌وه ڕازونیاز ده‌كه‌ن و چرپه‌ی ئه‌وین له‌ته‌ك یه‌كدا ده‌گۆڕنه‌وه، كچه‌ی ئه‌وینداری پێی ده‌ڵێت: مه‌ڕۆ، هه‌ستده‌كه‌م باوكم به ماجه‌رای نێوانمانی زانیوه و دڵنیام گه‌ر تۆ بڕۆیت، زۆر نابات ده‌مكوژێت، چونكه زۆر دڵی پیسه و له فه‌رهه‌نگیدا جێی نابێته‌وه كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا په‌یوه‌ندیی هه‌بێت. كوڕه‌یش دڵی ده‌داته‌وه كه نه‌ترسێت و خه‌یاڵی خراپ نه‌كات، پێی ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌ك ئارام بگره، ته‌نها یه‌ك دوو ساڵێك له یه‌كتر دوور ده‌بین، به‌شی پێویستیی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان پاره كۆده‌كه‌مه‌وه و زۆری پێ ناچێت ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لات .
له‌م قسه و باسانه‌دا ده‌بن، له‌نكاو ده‌بینن په‌نجه‌ره‌ی ژووری كچه ڕۆشن بووه‌ته‌وه و پیاوێكی زلی دێوئاسا ژنێكی لاواز و له‌ڕی خستووه‌ته ژێر ده‌ستوپێی و به هه‌موو هێزی تێی به‌ربووه و داركاریی ده‌كات، پیاوه دێوه‌كه باوكی كچه‌یه و ژنه لاوازه بێده‌سه‌ڵاته‌كه‌یش دایكیه‌تی.
سه‌ره‌تایه‌كی گه‌رموگوڕ و ترسێنه‌ر و هه‌ژێنه‌ر، دنیا تاریكه و باران له‌سه‌ر ده‌بارێت و كچه زنده‌قی چووه و كوڕه‌یش نایه‌وێت مه‌عشووقه‌كه‌ی به‌ته‌نیا جێبهێڵێت و بیداته ده‌ست دێوه‌ی بابی، كوڕه و كچه ڕاده‌كه‌ن و كه‌س نییه له ترسی دێوه‌دا وه‌خۆیان گرێت، ته‌نانه‌ت باوك و داكی كوڕه‌یش دوای قه‌یرێك ڕاگرتنیان و تێگه‌یشتن له چیرۆكه‌كه‌یان، وه‌ده‌ریان ده‌نێن !
ئه‌م سه‌ره‌تا‌یه كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری و توندوتیژی و ڕه‌وتاری خێڵه‌كییانه و غیره‌تی پیاوی كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالار، وا ده‌كات خوێنه‌ر به‌ده‌م خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌وه هه‌ست به زاروشكی بكات و بێئه‌وه‌ی له جێی خۆی بزوابێت وا هه‌ست بكات غار ده‌دات، زێده‌ڕۆیی ناكه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم له ترسی وه‌ی نه‌با ده‌ستی دێوه‌ی بابی كچه‌ی وێ بگات، جارجار كتێبه‌كه داده‌خات و چاوه‌كانی ده‌نووقێنێت، كه‌چی زۆر خۆی پێ ڕاناگیرێت و دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری و تێهه‌ڵده‌چێته‌وه !
به‌كورتی و بێ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكت پێ بڵێم، كوڕه و كچه ده‌بنه هاوسه‌ر و ترسی بابی كچه‌یان له‌سه‌ر نامێنێت، وه‌لێ زۆر نابات كێشه‌یه‌كی دی یه‌خه‌یان ده‌گرێت و له یه‌كتریان داده‌بڕێت، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی گونده‌كه دڵی ده‌چێت له سوزانا و گه‌ڕی پێ ده‌گرێت و وه‌ختێ دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی مل نادات، ته‌پكه‌یه‌ك بۆ كوڕه ده‌نێته‌وه و ناوی به جووله‌كه ده‌نووسێت. ڕه‌نگه بڵێن جا قه‌یدی چییه؟ نازانن هه‌موو ڕووداوه‌كان له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. ئاخر ئه‌و سه‌رده‌مه جووله‌كه بوون له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ڵمانیای نازی و وڵاتانی هاوپه‌یمانیدا هه‌روا ئاسان نه‌بوو. ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا جووله‌كه‌كان بنێرێت بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ و ڕۆمانیایش شوێنپێی هه‌ڵگرت.
ناوی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه (یۆهان مۆریتز) وه‌ك جووله‌كه ده‌ڕواته سه‌ره‌وه، بۆیه ئه‌ویش له‌ته‌ك ئه‌ودوای جوله‌كه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌نیڕدرێت بۆ پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ و بۆ ئه‌نجامدانی كاری قورسی پێ ئه‌نجام ده‌درێت. كوڕه هه‌رچه‌ند دادوبێداد ده‌كات كه جووله‌كه نییه و به هه‌ڵه ناوی به‌رزكراوه‌ته‌وه، كه‌س گوێی لێ ناگرێت و ته‌نانه‌ت گاڵته‌یشی پێ ده‌كه‌ن، پێی ده‌ڵێن كه جوو نیت خێره ناوت له‌ناو ناوی جوواندایه؟ !
ئیدی ئه‌وه سه‌ره‌تای به‌دبه‌ختی و ماڵوێرانی و سه‌رگه‌ردانی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌یه، له‌وێوه دوای چه‌ند ساڵێك كاركردن، به پلانی چه‌ند كه‌سێك ڕاده‌كات بۆ وڵاتی پۆڵه‌ندا، ئه‌وانه‌ی هانی ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵیان ڕابكات و له ڕێگه جانتاكانیان بۆ هه‌ڵبگرێت، په‌یمانی ده‌ده‌نێ هه‌ر كه له سنووری ڕۆمانیا ده‌رچوون و مه‌ترسییان له‌سه‌ر نه‌ما، یه‌كڕاست یارمه‌تیی بده‌ن بڕوات بۆ ئه‌مریكا، كه‌چی وه‌ختێ ده‌گه‌نه ناو خاكی پۆڵه‌ندا و كاریان پێی نامێنێ، له‌بیری ده‌كه‌ن و به تاقی ته‌نیا جێیده‌هێڵن، ماوه‌یه‌ك له‌و وڵاته‌دا به سه‌رگه‌ردانی ده‌سووڕێته‌وه، نازانێ چ بكات؟ كه‌چی له‌پڕ له لایه‌ن ده‌ستگای ئاسایشی پۆڵه‌نداوه ده‌گیرێت و دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی دڕندانه و تۆمه‌تباركردنی به سیخوڕیكردن بۆ ڕۆمانیا، له‌گه‌ڵ هه‌زاران به‌ندكراوی تردا ڕه‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی په‌یماننامه‌یه‌كی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا. له‌وێیش جۆرێكی تری ئازار و به‌دبه‌ختی له چاوه‌ڕوانیدایه. له ئه‌ڵمانیا هیچ جۆره ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی ڕاسته‌وخۆ له‌ئارادا نییه، به‌ڵكو وه‌ك له زمانی پاڵه‌وانه‌كه‌وه ده‌یخوێنینه‌وه، ئه‌ڵمانه‌كان كارێك ده‌كه‌ن مرۆڤ له‌بیری بچێته‌وه كه مرۆڤه و هێنده سه‌رقاڵ بكرێت ببێت به ئامێر. یۆهان له‌وێ ده‌خرێته ناو كارگه‌یه‌كه‌وه و هه‌موو ڕۆژێك له به‌یانی زووه‌وه‌وه تا دره‌نگانێكی ئێواره یه‌ك ئیشی هه‌یه، له‌به‌رده‌م سكه‌یه‌كی كاره‌باییدا ده‌وه‌ستێت، سكه‌كه چه‌ند چركه جارێك سندووقێك دێنێته به‌رده‌ستی، سندووقه‌كان زریزه‌ی جلوبه‌رگی سه‌ربازییان تێدایه، ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا یه‌ك چركه خه‌یاڵی بڕوات، سندووقێك ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌وه‌یش كاره‌سات دروست ده‌بێت، چونكه سكه‌كه كاره‌باییه و چاوه‌ڕێی كه‌س ناكات، ئه‌گه‌ر داچه‌مێت سندووقه كه‌وتووه‌كه هه‌ڵگرێته‌وه، دوو سێ سندووقی دیكه‌یش دێن و كه‌ڵه‌كه ده‌بن و به‌رده‌بنه‌وه.. ئه‌م دیمه‌نه له‌و دیمه‌نه‌ی فیلمی (مۆدێرن سیتی) ده‌چێت كه چارلی چاپلن نازانێت به ئامێری نوێ نان بخوات و هه‌موو خواردنه‌كه‌ی پێدا ده‌ڕژێت و بینه‌ر به‌زه‌یی پێیدا دێته‌وه. ڕۆماننووس هێنده به‌وردی باس له‌و ئازاره ده‌روونییه ده‌كات كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی تووشی بووه، خوێنه‌ر دڵی ده‌گووشرێت و هه‌ناسه‌ی ته‌نگ ده‌بێت. ڕه‌نگه به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه بۆ كه‌سێك نه‌خۆشیی دڵی هه‌بێت حه‌رام بێت، ئاخر به خۆخستنه‌تالووكه‌وه داده‌نرێت. به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی زانستی پزیشكییش له‌وانه‌یه ڕێگه‌پێنه‌دراو بێت، چونكه دوور نییه خوێنه‌ر له ئانی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ره‌گرافانه‌دا دڵی له كار بكه‌وێت !
دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌ڵمانه‌كان ده‌گه‌ن به‌و باوه‌ڕه‌ی یۆهان مۆریتز له ڕه‌گه‌زی ئارییه و پێویسته ڕێزی لێ بگیردرێت، ئه‌مه‌یش هه‌روا به‌ئاسانی نایه‌ت و پێویسته خوێنه‌ر خۆی بیخوێنێته‌وه تا بزانێت چۆن ئه‌مه ڕووده‌دات. بۆیه له دیلییه‌وه ده‌كرێت به سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانی و ژنی بۆ ده‌هێنن و پله‌ی به‌رزده‌كه‌نه‌وه. كه‌چی كه‌مئاوه‌زیی خۆی جارێكی دیكه په‌نی پێ ده‌دات و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ دیلی فه‌ره‌نساییدا هه‌ڵدیـت و جارێكی دیكه تووشی چه‌رمه‌سه‌ری ده‌بێت و له دوو هاوسه‌ر بڕكه‌یه مناڵ ده‌ستی له هه‌نبانه‌ی به‌تاڵه‌وه ده‌رده‌چێت ...
كۆتایی ڕۆمانه‌كه بۆ خۆتان جێده‌هێڵم و پێتان ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی تا ئێستا باسم كردووه، ته‌نها به‌رچاوڕوونییه‌كه بۆ كه‌سێك بیه‌وێت بیخوێنێته‌وه. ده‌نا ده‌یان كاراكته‌ر و كه‌سایه‌تی و ڕووداوی چاوه‌ڕواننه‌كراوی نێو ڕۆمانه‌كه هه‌ن هه‌ر به لایشیدا نه‌چووم. بۆ نموونه كۆرۆغای كه‌شیش و كوڕه ڕۆماننووسه‌كه‌ی كه ناوی تریان كۆرۆغایه و سه‌رقاڵی نووسینی ڕۆمانێكه به ناوی (كاتژمێر 25) و پێی وایه مرۆڤایه‌تیی له‌و سه‌عاته‌دا ده‌ژێت و ژیانی مرۆڤ به‌ره‌و بێمانایی هه‌نگاو ده‌نێت، بگره هه‌ر ئێستا پێی خستووه‌ته ناو ئه‌و سه‌عاته‌وه، هه‌روه‌ها نوورای هاوسه‌ری تریان كه ئافره‌تێكی جووله‌كه‌یه و له‌سه‌ر جووله‌كایه‌تی ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بێت و ماڵ و سامانی جێده‌هێڵێت و به هه‌زار حاڵ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا له ڕۆمانیا ده‌رباز ده‌بێت و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته بنده‌ستی هێزی هاوپه‌یمانان، كه‌چی كاتێ ئه‌مریكاییه‌كان ده‌یانگرن به لایه‌نگری نازیزم تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن و هه‌ر ڕۆژه‌ی له زیندانیكیان ده‌ئاخنن تا سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕی ناكرێت ڕووده‌دات.
هه‌روه‌ها چۆنیه‌تییی پلاماردانی كۆمۆنیسته‌كان و كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان، شێوازی گڕتێبه‌ربوونی ژنی دووه‌می یۆهان مۆریتز له‌گه‌ڵ پیاوێكدا كه بۆ خۆی مه‌ته‌ڵێكی نێو ڕۆمانه‌كه‌یه، چاره‌نووسی سوزانای هاوسه‌ری یه‌كه‌می مۆریتز و مناڵه‌كانی، شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مریكاییه‌كان (هێزی هاوپه‌یمانان) له‌گه‌ڵ مۆریتزدا...هتد. هیچی ئه‌وانه‌م باس نه‌كردووه .
ئەمە ته‌نیا ڕۆمانێک نییه، به‌ڵكو داستانێكی وه‌ک هه‌زارویه‌کشه‌و و شانامه‌کەی فیرده‌وسییه .
بریتییه له 568 لاپه‌ڕه و (فائز كم نقش) بۆ زمانی عه‌ره‌بیی وه‌ریگێڕاوه. ئومێد ده‌كه‌م ده‌رفه‌تێک بدۆزنه‌وه و بیخوێننه‌وه .
* تێبینی: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستی مندایه چاپی چواره‌می ڕۆمانه‌كه‌یه به زمانی عه‌ره‌بی و پێشه‌كییه‌كه‌ی (د.عەبدوڵڵا ئیبراهیمی)ی له‌گه‌ڵدا نییه.
i think my girlfriend cheated on me
site did my girlfriend cheat
propecia 1mg
open valacyclovir pill
sirdalud 6mg
read sirdalud
motilium pediatrico
link motilium comprimidos