بۆ ئەوانەی وەکو خۆمن

کتێب 2019-07-06 کۆمێنت 4764 جار بینراوە

نووسینی: بیلال سه‌لمان



پێناسی کتێب: بۆ ئەوانەی وەکو خۆمن

کتێبی سێیەم

نووسەر: قانع خورشید

ژمارەی لاپەڕە: 225

لە بڵاوکراوەکانی پڕۆژەی ناوەندی بیری میانڕەو(هاوسانی) کتێبی ژماره‌ 50

ئێرە خانەقای ئەهلی حاڵە و وەرە و خەرقەیەک لەبەر بکە و ببە دەروێش، مەیکەدەیە بۆ شەیدایانی بادەی ئەوین، گرمە و تریشقەی دڵە و تەقێنەری جۆگەی چاو و خوڕەمکردنی سروشک بەسەر دەشتایی کوڵمەی تینوو، ئێرە ڕۆشنایی خۆری ڤینە و بە ئومێدی پریشکێک کزکز لێی ڕامێنە، وەرە و بەرامەی پاش بارانی مەحەببەت هەڵمژە و کووچەکانی ناوەوەت گوڵاوپرژێن کە.

ئەم کتێبە بابەت و کاتی دیاری نەکراوە، نووسەر کۆمەڵێ شتی جوان و ئومێدبەخشی هێناوە و تۆماری کردوون.

کۆمەڵە شتانێک لە باسی مەحەببەتەوە ده‌بێژێت، کە زۆر کەس ناتوانن بیڵێن یاخود پێیان ناوترێت، تیشک ئەخاتە سەر ئەو ئاریشه‌ و کێشانەی کە لە خۆشەویستیی چواردەورەوە دێنە ڕێ و نزیکەکان هۆکاری دروستبوونیانن، وەرە و بزانە تۆش وەهایت؟ ئەوانەی زۆر خۆشت دەوێن، دەبنە مایەی ئازار بۆت لە دەرئەنجامی کەم مەیلییان؟ بزانە ئەوانەی ئومێدی زۆرت پێیانە وەختێ مەیلیان ساردە لە تەکت  چ حاڵێکت هەیە؟ وشە و پەیڤت هەن قەت پێت ناوترێن؟ ئەمانە کۆمەڵە شتانێکن نووسەر لەنێو ژیانی خۆیەوە نووسیونی، ئێوەش تەماشا بکەن، بزانن وەکو وی وان؟

لێرە هەست بە عەبدبوونی خۆت بکە و سەرزەنشتی کردارەکانت بکە و گلەیی بکە لەو قسوورییانەی لەبەردەم خوادا هەیتە. فەرمانی عەبدایەتیت بەجێ بگەیەنە، زوو زوو وەبیری خۆتی بێنە کە تۆ بەندەیت بەندە!


تاگەکان    
کتێب ئازادی عێڕاق مۆدێرنە دیمانە وەچەخستنەوە کۆیلایەتی تەلارسازی پۆرن هاوڕەگەزخوازی زانست ڕۆژاوا نەتەوایەتی تەکنۆلۆژیا عەبدولکەریم سرووش
کتێب
2019-07-06 کۆمێنت 4764 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی