خێوه‌تگه‌ی ناوه‌ندی بیری میانڕه‌و له‌ ده‌ڤه‌ری گۆران و بادینان

هەواڵ 2015-07-31 کۆمێنت 1607 جار بینراوە

ناوه‌ندی هزریی (بیری میانڕه‌و) له‌ ژێر دروشمی (له‌ پێناو چه‌سپاندنی فیكرێكی باشتردا) خێوه‌تگه‌یه‌كی چوار ڕۆژه‌ی له‌ به‌رده‌ڕه‌ش بۆ گه‌نجانی زانكۆ و سه‌رووی زانكۆی ناوچه‌ی گۆران و به‌رده‌ڕه‌ش ڕێكخست.

   خێوه‌تگه‌كه‌ له‌ ڕۆژی 22/7 ده‌ستی پێكرد و سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 26/7 به‌شداربووان ماڵئاواییان له‌ یه‌كتر كرد، به‌شداربووان له‌ شار و ناحێكانی (دهۆك، زاخۆ، ئاكرێ، به‌رده‌ڕه‌ش، كه‌له‌كچی، دینارته‌، شیلادزێ و به‌رده‌ڕه‌ش)ه‌وه‌ هاتبوون و به‌شی زۆریئه‌رك و ماندووبوونی ئیداریی خێوه‌تگه‌كه‌ش له‌ ئه‌ستۆی (لقی به‌رده‌ڕه‌شی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان) و (لقی ئاكرێی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان) بوو.

   سه‌رباری وتاره‌كان كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییان چه‌مكی (میانڕه‌وی) بوو، له‌ پێناو یه‌كترناسین و تێكه‌ڵاوی زیاتری به‌شداربووان چه‌ند چالاكییه‌كی تری وه‌كو سه‌رگه‌رمی و گقتوگۆی كراوه‌ ڕێكخرا. به‌ گوته‌ی زۆرینه‌ی به‌شداربووان دوای ڕاپرسییه‌كی گشتی، گۆڕانكاری فیكرییان لا دروست بووه‌ و ده‌ستخۆشی خۆیان ئاراسته‌ی ناوه‌نده‌كه‌ كرد و هیوای به‌رده‌وامییان بۆی خواست.

به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌می خێوه‌تگه‌كه‌ و به‌رپرسی گشتیی ناوه‌ندی بیری میانڕه‌و (قانع خورشید) له‌ دیواری فه‌یسبووكه‌كه‌یه‌وه‌ ئاوه‌ها هه‌ستی خۆی له‌باره‌ی خێوه‌تگه‌كه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌:

"سوپاس بۆ خواوه‌ندی مه‌زن خێوه‌تگه‌ی ناوه‌ندی بیری میانڕه‌و له‌ به‌رده‌ڕه‌ش، له‌ ژێر ناونیشانی (به‌ره‌و چه‌سپاندنی فیكرێكی باشتر)، به‌ هاوكاریی لقی به‌رده‌ڕه‌شی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و لقی ئاكرێی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان له‌ 22/ 7 تا 25/ 7 سازكر ...

ڕاستییه‌كه‌ی له‌و ڕۆژه‌وه‌ هاتووینه‌ته‌وه‌ به‌ نیازم ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداو و به‌سه‌رهات و باسانه‌ شتێك بنووسم و هیچم پێ نانووسرێت، ئێستایش ته‌نیا وه‌ك دڵخۆشكردنی دۆستان ئه‌م چالاكییه‌ی ناوه‌ندی بیری میانڕه‌و ده‌نووسمه‌وه‌، ده‌نا هیچم نه‌ده‌گوت، ئاخر خۆ گشت شتێك بۆ ته‌عبیرلێكردن ناشێت، فرمێسك و ئه‌وین و دڵبه‌ندی و فیداكاری نانووسرێنه‌وه

چ بڵێم و باسی چ بكه‌م؟

باسی فیداكاریی و خاكیبوون و بۆ خوا سوڵحانی برایانی به‌رده‌ڕه‌ش، كه‌ ماڵ و حاڵ و وه‌خت و ئیسراحه‌تی خۆیان بۆ ماوه‌ی پێنج شه‌و و ڕۆژ خسته‌ خزمه‌تمانه‌وه‌؟

یا باسی په‌ژاره‌ و هه‌وڵه‌كانی سه‌یدا (حه‌كیم)ی هاوڕێم له‌ ئاكرێ و دڵگه‌رمییه‌كانی سه‌یدا (كاظم)ی به‌رده‌ڕه‌ش كه‌ به‌ دوعا و بزه‌كانی دڵی پڕ كردم له‌ شادی؟ یا گه‌شانه‌وه‌م به‌ دیداری (پاسه‌وان)؟

باسی دڵه‌ڕاوكێ و غه‌مخۆری و چاوه‌ڕوانی و لێبڕانی هاوڕێ شیرینه‌كانی كه‌لارم؟

یا چیرۆكی گورج و گۆڵی و ڕووحسوكی هۆشه‌نگ كه‌ به‌ ته‌له‌فوونێكی چه‌ند چركه‌یی له‌ كۆیه‌وه‌ خۆی گه‌یانده‌ حجر الأسود و تا وێنه‌یه‌كی خۆی ده‌گیرا سه‌د وێنه‌ی له‌ ئێمه‌ ده‌گرت !

داستانی گه‌یشتنی یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی قوتابیان و ڕوانینم له‌ چاره‌ی پاك و ڕه‌نگی شێواویان و ترسیان له‌ ناسینی ده‌سته‌یه‌كی نامۆ و بێگانه‌؟

یا به‌سه‌رهاتی پێنج شه‌و و ڕۆژی پڕ ڕووداو و به‌رزی و نزمی و تێكه‌ڵبوونی شه‌ڕ و ئاشتی، شین و شایی، فیكر و فه‌ن، كاری جدی و قسه‌ی گاڵته‌ و ڕۆندك و قاقای پێكه‌نین؟ !

چیتان بۆ بگێڕمه‌وه‌؟

خوێنی گه‌رمی گه‌نجانی ژیر و چالاكی بادینان: دهۆكی بووك، زاخۆی ده‌لال، ئامێدی و شیلادزه‌ی ڕه‌نگین، ئاكرێ و دینارته‌ و قه‌سرۆكی ئازیز، یا دڵسۆزی و دڵگه‌رمیی لاوانی كه‌له‌كچی و به‌رده‌ڕه‌ش؟
چی باس بكه‌م؟

باسوخواسی گه‌رمی فیكر؟ ده‌نگی پڕ سۆز و خۆشی زیكر؟ تاوتوێكردنی قسه‌ و باس؟ یا ماندووبوون و كه‌وتنی چه‌پ و ڕاس؟ !

به‌م خێوه‌تگه‌ پڕ حه‌ماسه‌ و به‌م كاره‌ جوان و ناوازه‌، وا هه‌ست ده‌كه‌م هه‌نگاوێكی گه‌وره‌مان نا و باری سه‌ر شانمان قورستر بوو، له‌ خوا ده‌خوازم هه‌روه‌ك پیشوو به‌ره‌كه‌تی خۆیمان لێ نه‌بڕێت و به‌رده‌وام ده‌ستمان بگرێت، له‌ هاوڕێیانیشم چاوه‌ڕێم هه‌ست به‌ ئه‌ركی خۆیان بكه‌ن و له‌مه‌ به‌ دوا ڕێگه‌ نه‌ده‌ن سارد و سڕی و سستی و شڕی ڕوو بكاته‌ ناخ و كاریان و له‌ جاران گه‌رموگوڕتر بن. هه‌روه‌ك ئومێدمه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی گۆران و بادینان، كه‌ به‌شداربوون له‌ خێوه‌تگه‌ خاوه‌ن واده‌ و وه‌فا بن و له‌ دوعای خێر و ئه‌ڤینی به‌تین له‌ بیرمان نه‌كه‌ن و مه‌شخه‌ڵی پڕ نوور و ناری ئه‌و فیكره‌ پاك و بێگه‌رده‌ بگه‌یه‌ننه‌ گشت ناسیاوانیان و ده‌ڤه‌ری پڕ فه‌ڕی خۆیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌ .
قسه‌م زۆره‌ و توانای گوتنیانم نییه‌ . "


mobile spyware for android spyware for android phones free best free android text spy app
adult anal sex stories adult teacher sex stories kr vijaya sex stories
what makes people cheat i dream my husband cheated on me why does husbands cheat
coupon for prescriptions free viagra coupons new prescription coupon
cvs promo allindiasweetsrestaurant.com prescription discounts cards
rite aid coupons link rite aid online coupon
drug coupon site prescription discount card
ventolin 2mg rifaximin 200mg metronidazole 200mg
viagra coupons printable go viagra savings and coupons
copay cards for prescription drugs link free discount prescription cards
can i take adcirca and amoxicillin same time canitake.net can i take adcirca and amoxicillin same time
drug discount coupons sporturfintl.com cialis coupons and discounts
ibuprofen salbe click ibuprofen wirkung
cordarone loading cordarone marevan cordarone marevan
ciprofloxacin cipromed cipromed
clopidogrel site clopidogrel sandoz
tenormin efectos secundarios link tenormin 50
toilax vejledning toilax 2 mg toilax microlax
هەواڵ
2015-07-31 کۆمێنت 1607 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2020 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی