کورتەی دوایین پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان

هەواڵ 2020-03-08 کۆمێنت 1319 جار بینراوە

نووسینی: کەیڤین راوڵینسۆن
وەرگێڕانی: نەورەس غەریب




ڕێژەی مردووان بە هۆی ئەنفلۆنزای کۆرۆناوە بۆ زیاتر لە ٣،٤٠٠ کەس بەرز دەبێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی زانکۆی جۆن هۆپکین بۆ سیستەمەکانی زانست و ئەندازیاری، بەپێی دوایین ئاماری ئێوارەی ڕۆژی هەینی، دەرکەوتووە کە ١٠٠،٦٨٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها لەو ڕێژەیەیش نزیکەی ٣،٤١١ کەس گیانیان لەدەست داوە. 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: «لە ئێستادا کاری سەرەکیی جیهان بریتییە لە ڕێگریکردن لە تەشەنکردنی کۆرۆنا.»
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: «هەموو وڵاتان پێویستە ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی زیاتری Covid-19 بکەن بە کاری سەرەکییان و هەموو هەنگاوێکی پێویست بنێن.»
هەروەها ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بڵاوکەرەوەیەکدا جەختی لەوە کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزاکە پێویستە وڵاتان پێکەوە کار بکەن و، سوپاسی ئێرانیشی کرد لە پای هەنگاوەکانی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئەنفلۆنزاکە و، هەروەها گرتنەبەری ڕێکار و شێوازە نوێیەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.

لە ئیتاڵیا ٤٩ کەسی دیکە گیانیان لەدەست دا:
دامەزراوە خۆجێیەکان ئاشکرایان کرد، ڕۆژی هەینی ٤٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمار کرا، سەرباری ئەوەیش ٧٧٨ تووشبووی نوێ تۆمار کران. بەمەیش ڕێژەی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە ١٩٧ کەس، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ٤،٦٣٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

گیانلەدەستدانی دووەم کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، مەترسیدارە:
دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ، لە بەریتانیا یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی زانکۆی میڵتۆن کێنیس تۆمار کرا، پاشان تۆمارکردنی دووەم حاڵەتی مردن ھێندەی تر مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەو وڵاتە زیاتر کرد.
ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە لە بەریتانیا.
وەزارەتی تەندرووستی و چاودێریی کۆمەڵایەتی ئاشکرای کرد، ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٤٧ کەسەوە بۆ ١٦٣ کەس بەرزبووەتەوە. ئەمە گەوەرترین ڕێژەی تووشبوونە لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. هەروەها وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە زیاتر لە ٢٠،٠٠٠ کەس پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسەکەیان بۆ کراوە.

بۆریس جۆنسن: «بەریتانیا ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەختی نەخوازراو دەبێتەوە و بەو هۆیەیشەوە بڕی ٤٦ ملیۆن دۆلار تەرخان دەکەین بە مەبەستی دۆزینەوە و دەستخستنی ڤاکسینێکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسەکە.»

دوو ئەندامی ستافی فڕۆکەوانیی بەریتانیا، ئەنجامی پشکنینەکەیان پۆزەتیف بووە:
دەستەی فڕۆکەوانی ڕایانگەیاند هەردوو کەسەکە دابڕکراون لە ماڵەوە و چارەسەر وەردەگرن. بەگوێرەی راگەیەنراوێک کە لە وێبسایتەکەیان بڵاو کراوەتەوە، لە شاری واتفۆرد، هێرتفۆردشیر، پەرستگایەک داخرا دوای ئەوەی یەکێک لە پەیڕەوانی ئاینەکە ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیف دەرچوو.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ڤایرۆسەکە کۆتایی پێ دێت:
وەک ئەوەی لە ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەمریکی بە هۆی ڤایرۆسەکەوە بە ناڕاست لە قەڵەم دا و وتی بەئاسانی تێدەپەرێت. ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکان تا ئێستا چەند حاڵەتێکی تووشبوو بە ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمار کراوە و ئەو ڕێژە کەمەیشی بۆ بەهێزیی ئەمریکا لە پاراستنی سنوورەکانیدا گەڕاندەوە.

ئێران هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز دەکات بۆ ڕاگرتنی گەشت:
دەسەڵاتە خۆجێیەکان هۆشدارییان دا لە ئەگەری بەکارهێنانی هێز بۆ سنووردارکردن و قەدەغەکردنی گەشت و هاتووچۆ لە نێوان شارەکاندا، بە هۆی ئەوەی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١،٢٣٤ حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون. کە ئەمەیش هەڵکشانێکی گەورەیە و بەمەیش ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٤،٧٤٧کەس.

یەکەم حاڵەتی مردن لە نیوزلەندا:
دامەزراوەی تەندروستیی نیشتیمانی ئاشکرای کرد، پیاوێکی تەمەن ٨٦ ساڵی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕۆژی هەینی گیانی لەدەست دا و ئەمەیش بوو بە یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ڤاتیکان:
ڕاگەیاندنی فەرمیی شارەکە، تووشبوونی یەکەم حاڵەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای پشتڕاست کردەوە. ماتیۆ بروونی، وتەبێژی دەوڵەتی ڤاتیکان ڕایگەیاند؛ لە ڕۆژی پێنجشەممەوە پشکنینەکان دەستیان پێ کردووە و، خزمەتگوزارییەکانی مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانە، لە نەخۆشخانەکانی ڤاتیکان داخراون بە مەبەستی خاوێنکردنەوە و پشکنینی ناوچەکە.

تاگەکان    
شیرک هاوڕەگەزخوازی یاسا دەروونناسی دیمانە سیاسەت بۆ ئەوانەی وەكو خۆمن زمان گەڕان کوردستان کرێکار تەکنۆلۆژیا کتێب فەڵەستین خێوەتگە
هەواڵ
2020-03-08 کۆمێنت 1319 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی