شێخ یووسف قەرەزاوی کۆچی دوایی کرد

هەواڵ 2022-09-26 کۆمێنت 595 جار بینراوە

شێخ یووسف قەرەزاوی لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

شێخ یووسف قەرەزاوی (يوسف القرضاوي-Yusuf al-Qaradawi)؛ زانا، بیرمەند، ڕابەری بیری میانڕەو و دامەزرێنەر و سەرۆکی پێشووی یەکێتیی جیهانیی زانایان، لە 9ی ئەیلوولی 1926 لە گوندی سەفت توراب لە میسر لە خێزانێکی هەژاردا، لە دایک بووە. تەمەنی 2 ساڵ بووە کە باوکی مردووە. تاقانە بووە و هیچ برا و خوشکێکی نەبووە. وەکوو هاوناوەکەی (پێغەمبەر یووسف دروودی خوای لێ بێت) خۆشەویست بووە و ژیانێکی قورسی بەڕێ کردووە. 

هەر لە سەرەتای تەمەنیدا ژیری و لێهاتوویی دەرکەوتووە و تەمەنی 10 ساڵیدا هەموو قورئانی بە تەجویدەوە لەبەر کردووە. هەر لەو ساڵانەدا لە کاتی تەراویحدا بەرنوێژیی بۆ نوێژخوێنانی دێیەکەی کردووە و پێیان گوتووە شێخ یووسف. لە تەمەنی 16 ساڵیدا بووە بە وتاربێژی مزگەوتی گوندەکەیان. چووەتە زانکۆی ئەزهەر و کۆلێژی بنەماکانی ئایین (اصول الدین)ی خوێندووە.

لە ژیانیدا 170 کتێبی نووسیوە و کۆتا کتێبی، فیقهی نوێژ بوو کە لە تەمەنی 95 ساڵیدا بڵاو کرایەوە. کتێبی فیقهی زەکاتی د. یووسف بە کتێبی سەدە ناو دەبرێت و دەوترێت بە درێژایی مێژوو باشترین کتێبە لەسەر زەکات نووسرابێت.

 

ئەو کتێبانەی د. یووسف قەرەزاوی کە هاوسانی وەریگێڕاون و چاپی کردوون:

١. ئەرکی ئەمڕۆی گەنجی موسوڵمان. و: شڤان ئیبراهیم.

٢. ئایین لە سەردەمی زانستدا. و: محەمەدی مەلا حەسەن.

٣. ئەو ئیسلامەی بانگەوازی بۆ دەکەین. و: شڤان ئیبراهیم.

٤. ئافرەتانێکی باوەڕدار. و: ڕووبار عومەر ئیبراهیم.

٥. بوونی خوا. و: حەسەن پێنجوێنی.

٦. یەکتاپەرستی. و: سالار عەبدوڕڕەحمان.

٧. موسوڵمانان و جیهانگری. و: سەرکەوت جەلیل.

٨. قسەگەلێک لەمەڕ میانڕەویی ئیسلامی. و: هیوا مەحموود جاف.

٩. چارەسەری ئیسلام بۆ گرفتی هەژاری. و: حەمەکەریم عەبدوڵڵا.

١٠. زانایەک و ستەمکارێک. و: ئیحسان بورهانەدین.

١١. ڕۆشنبیریی بانگخواز. و: هێمن خورشید.

١٢. نەوەی سەرکەوتن. و: یووسف مەلا خەلیل.

١٣. مێژووی شێوێنراومان. و: ئیکرام کەریم.

١٤. بۆچی ئیسلام؟ و: ڕووبار عومەر ئیبراهیم.

١٥. بەخشینی نرخ (قیمەت) لە زەکات و سەرفیترەدا. و: قانع خورشید.

١٦. سوننەت و بیدعەت. و: محەمەدی مەلا حەسەن.

١٧. گرفتەکە لە کوێدایە؟ و: ئەحمەد حسێن.

١٨. تیرۆری فیکری. و: میران مەجید.

١٩. فیقهی ڕۆژوو. و: یووسف مەلا خەلیل.

تاگەکان    
کوردستان جەنگی هۆشیاری قودس لۆجیک کتێبی هاوسانی فەرهەنگ وەلی ئەمر دەروونناسی شیرک حەوتەمین کۆڕبەندی هاوسانی نوێژ ئاوی زەمزەم وەرزش سایکس-بیکۆ پۆدکاست
هەواڵ
2022-09-26 کۆمێنت 595 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی