بێوه‌فایی
2017-11-12     1767 جار بینراوە      کۆمێنت
بمانهه‌وێ یان نا، كاتێك مرۆڤ له سه‌ره‌تادا ده‌ست به هه‌ر كارێك ده‌كات و، به‌ته‌مایه له‌و بواره‌دا كه ئاره‌زووی لێیه‌تی، جێی خۆی بكاته‌وه، سه‌رنجی خه‌ڵك و ده‌وروبه‌ری زۆر له كن گرنگه و، به‌رده‌وام به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه ده‌یهه‌وێ بزانێت ڕاوبۆچوونی ئه‌وانه‌ی كاره‌كه‌ی ده‌بینن، ده‌بیستن، ده‌خوێننه‌وه، چییه و، دووریش نییه، تێڕوانینی ئه‌وان بۆ ئه‌م له ده‌ستپێكدا، مایه‌ی به‌رده‌وامبوون یان وازهێنانی بێت، بۆ وێنه ئه‌و كه‌سه‌ی خودا توانای نووسین یان شیعرنووسینی وه‌ك به‌هره‌یه‌ك پێ به‌خشیوه، سه‌ره‌تا به ترس و له‌رزه‌وه ده‌ست بۆ پێنووسه‌كه‌ی ده‌بات و، ناتوانێت بێپه‌روایانه، سه‌رنجی خوێنه‌رانی فه‌رامۆش بكات و، دڵكارانه له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی نووسین یان شیعرێكدا ده‌كۆشێت، كه به‌هره‌مه‌ندیی خاوه‌نه‌كه‌ی تا باڵاترین ئاست پێوه دیار بێت و، له مامۆستاكه‌ی، هاوڕێكه‌ی، براكه‌ی، خوشكه‌كه‌ی، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، باوكی یان دایكی، یان هه‌ركه‌سێكی ده‌وروبه‌ری ده‌خوازێت، دڵنیایییه‌كی بده‌نێ كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌م دوای كه‌وتنه‌به‌ر دیدی خوێنه‌رانی، نابێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاریی بۆی و، دواتر وه‌ك هه‌ركه‌سێكی دی، كه ڕیشه‌ی خۆی له‌و بواره‌دا ته‌واو جێ‌گير و پته‌و داكوتا و، دره‌ختی خامه‌كه‌ی لق و پۆپ و گه‌ڵا و گوڵی جوانی ده‌ركرد و به‌ری شیرین و به‌چێژی به‌خشی، ئیدی ورده ورده سه‌رنجی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌لاوه ئاسایی و هێندێك جاریش هیچ دێته به‌رچاو و، تا ڕاده‌ی كه‌پوبڵندی خۆی لێ ده‌گۆڕێت و به سووكی ته‌ماشای تێبینیی ئه‌وانه ده‌دات كه له سه‌ره‌تای كاری‌دا، سواڵی سه‌رنجێكی لێ ده‌كردن و، ئاشكرا تا ڕاده‌ی پاڕانه‌وه لێیان، ده‌كۆشا ته‌نێ ساتێكی خۆیانی پێ ببه‌خشن، سا به‌ڵكه ئه‌می تازه‌چرۆكردوو، وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئاواتیان پێ ده‌خوازێت، گوڵ بكات و له‌و بواره‌دا ناوبانگی خۆی وه‌ده‌ست بهێنێت، وا ئه‌مێستاكه وه‌ك جاران له "جوان نییه" یان "هه‌ڵه‌ی تێدایه"ی سه‌رنجده‌رانی ناپرینگێته‌وه و، له‌بیری كردووه ئه‌وه‌ی ئێستا پێی گه‌یشتووه به گوێڕادێران و هه‌ڵه‌چن و سه‌رنجی ئه‌وان دڵسۆزانه‌ی ده‌وروبه‌ری بووه نه‌ك ته‌نێ خۆی، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی گه‌ر له سه‌ره‌تای كاری‌دا، زۆر نا، ته‌نێ دووان له‌وان كه‌سانه، كاره‌كه‌یان به ناپه‌سه‌ند و جێی شه‌رمه‌زاری له‌و بواره‌دا له‌قه‌ڵه‌م دابایه، ئه‌م ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌رگیز نه‌ده‌بوو، دووریش نییه كۆشكی هومێدی به یه‌كجاری خاپوور بایه و ڕووحی زیندووی بۆ هه‌میشه نه‌بزووتایه و له شه‌ڕ بترازێ، چ كه‌سێك خێری لێ نه‌دیتبایه. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی له ژیانیاندا ئێستا خۆیان به‌سه‌ركه‌فتی ده‌زانن و بوونه‌ته جێی باس، ده‌بێت بۆ چركه‌ساتێكیش ئه‌وانه فه‌رامۆش نه‌كه‌ن كه ته‌نانه‌ت به سه‌رله‌قاندنه‌وه‌یه‌ك یان ئمێك له ژیانیاندا، هانیان داون، ئاخر گشت مرۆڤێك هێنده به‌هێز نییه، متمانه‌به‌خۆبوونی له ئاستێكدا بێت، چاوه‌ڕێی به‌ڵێ یان نه‌خێر، په‌سه‌ندكردن یان نه‌كردنی ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت و، هه‌ر له سه‌رتاه‌وه خۆی به كارامه له‌و بواره‌دا بێته پێش چاو .
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه خراوه‌ته پێش دیده، ڕووی ده‌می ته‌نێ له چوارچێوه‌ی قاپیی بنووساندا كڵۆم نه‌داوه، به‌ڵكه ئه‌م نموونه‌یه بۆ ته‌واوی هونه‌رپیشه‌كانی سه‌ر شانۆی ژیان ده‌ست ده‌دات، هه‌ر له چه‌شنی، وه‌رزشوان، نیگاركێش، گۆرانیبێژ، مۆسیقار، خۆشنووس و شانۆكار و كۆی هونه‌رپیشه‌كانی تری ڕوو لێ نه‌نراو.
ڕووی قسانم له‌وان كه‌سانه‌یه، به‌رانبه‌ر كه‌سانێك كه ئه‌وان مایه‌ی سه‌ركه‌وتن و به‌رهه‌مداربوونی ئێستای ئه‌مان بوون، بێوه‌فا ده‌رچوون و خۆنابوێرن وه‌ك پێشوو هه‌ر گه‌وره و گران ته‌ماشایان بكه‌ن . ئه‌وانه ده‌بێت باش ئه‌و ڕاستییه بزانن، ئه‌وه‌ی له هه‌ر بوارێكدا ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری، به‌رده‌وامییه، نه‌ك هه‌ڵتۆقانی كتوپڕ و دامركانه‌وه‌ی له‌ناكاو، ئاخر گه‌ر كه‌سێك به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی پێیان گه‌یاندووه بێئه‌مه‌ك ده‌رچوو، با دڵنیا بێت ئه‌وه سه‌ره‌تای گلۆربوونه‌وه‌یه‌تی و، ڕۆژان ڕۆژیان له دوایه و دیسان ناچار ده‌بێت به داماوی و كڕووزاوییه‌وه بۆ لای هه‌مان ئه‌وانی پێشوو بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه با وریا بێت هه‌رگیز هێنده خۆی دزێو نه‌كات، كه ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه نه‌بێت و، به ته‌واوی دۆستان و هانده‌رانی له خۆ بڕه‌نجێنێت. ئاخر گشتمان ئه‌وه باش هه‌ست پێ ده‌كه‌ین ئێمه‌ی مرۆڤ، جگه له ئاو و هه‌وا و خۆراك، حه‌وجێمان به شته‌یلێكی دیكه هه‌یه و، گرنگیی ئه‌مانیش گه‌ر له‌وانه زێتر نه‌بن كه‌متر نیین و، بێ ئه‌مان ژیان تا ڕاده‌ی مه‌حاڵ خۆیمان لا نومایان ده‌كات، ئه‌وانیش ده‌وروبه‌ر و دۆستان و هیوابه‌خشانمانن .
پێنووسەکانی تری ئەم نوسەرە
مەجالیس
2020-03-13 1834 جار بینراوە