ڕوبەڕوبونەوەی داعش لەنێوان زوڵم و تەکفیردا
2016-05-15      7006 جار بینراوە        کۆمێنت

لە سەرەتای ھاتنی داعشەوە بۆ شاری موسڵ و دواتر ھێرشھێنانی بۆسەر کوردستان؛ لەلایەن ناوەندە میدیاییەکان و کەسایەتییەکانەوە زۆرجار پرسی تەکفیرکردنی داعش دەوروژێندرا و، گلەیی ئەوە لە مامۆستایانی ئاینی و ناوەندە دینییەکان دەکرا کە بۆچی تەکفیری داعش ناکەن لەسەر کارە وەحشیگەرییەکانی؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێ بگەڕێینەوە بۆ قورئانی پیرۆز تابزانین مسوڵمان بە کاروکردەوەی خراپ یاخود تاوانە گەورەکان (الکبائر) لەدین دەچێتە دەرەوە؟ ئەوەی بیروباوەڕی ئەھلی سوننەی لەسەر جێگیربووە ئەوەیە کە تاوانە گەورەکان مرۆڤی باوەڕدار لە دین ناکاتە دەرەوە؛ بەڵکو بەکەسێکی سەرپێچیکار و گوناھبار ئەژمار دەکرێت، بە پێچەوانەی بۆچوونی خەواریج و موعتەزیلەوە کە پێیان وایە مرۆڤی باوەڕدار کافر دەبێت یاخود دەچێتە نێوان دووپلەوە لە دنیادا، کە نەباوەردارە و نە بێباوەر (منزله‌ بین المنزلتین).

بەڵگەی ئەھلی سوننەش لەم ڕووەوە زۆرن چەنددانەیەکیان باس دەکەین:

1- "إن الله لایغفر ان یشرك به ویغفر مادون ذلك لمن یشاء" (النساء:48)، واتە بێگومان خوای گەورە لەتاوانی شیرک خۆشنابێت ئەگەر ھاتوو خاوەنەکەی لەسەری بمرێ و تۆبە نەکات و، لەخوار شیرکەوە لە ھەموو تاوانەکانی تر خۆشدەبێت لەھەر کەسێک کە بییەوێت. بەڵام ئەگەر ھاتوو لەدنیادا لە شیرکەکەی پەشیمان بووەوە ئەوە خودا(جل جلاله) لێی خۆشدەبێت، وەکو خوای پەروەردگار دەفەرموێت "قل للذین كفروا إن ینتهوا یغفرلهم ما قد سلف"(الانفال:38).

2- "وإن طائفاتان من المؤمنین اقتتلوا فأصلحوا بینهما فإن بغت إحداهما على الاخرى فقاتلوا التی تبغی حتى تفیئ الى امر الله"(الحجرات:9)، لەم ئایەتە پیرۆزەیشدا خوای گەورە باسی دوو گرۆمان بۆ دەکات کە خەریکی شەڕوکوشتاری یەکترین بەڵام وەسفی (ئیمانی)ی لێ نەسەندوونەتەوە (وان طائفتان من المۆمنین).

3- "والذین لایدعون مع الله الها آخر ولایقتلون النفس التی حرم الله الا بالحق ولایزنون ومن یفعل ذلك یلق أثاما یضاعف له العذاب یوم القیامه‌ ویخلد فیه مهانا إلا من تاب وآمن وعمل عملا صالحا فأولئك یبدل الله سیئاتهم حسنات وكان الله غفورا رحیما" (الفرقان :68-70)، لێرەدا دەبینین خوای گەورە باسی سیفاتەکانی (عباد الرحمن) دەکات کە لەگەڵ خودادا ھاوار لەھیچ پەرستراوێکی تر ناکەن و شەریک بۆ خودا پەیدا ناکەن و، خەڵکی بە ناھەق ناکوژن و زیناش ناکەن، وەھەر کەسێکیش ئەم کارانە ئەنجام بدا تاوانبار دەبێت و دەچێتە ئاگری دۆزەخەوە، مەگەر ئەوانە نەبێت کە پەشیمان دەبنەوەو داوای لێخۆشبوون دەکەن، خوای گەورەیش لێیان خۆس دەبێت و خراپەکانیان بۆ دەگۆڕێت بە چاکە.

بەڵگەی تریش ھەن بەڵام لێرەدا بەوەندە وازدەھێنین، ئێستە بەپێی ئەم بەڵگانە زانیمان کە موسوڵمان بەھۆی گوناھی کەبیرەوە لە ئیسلام دەرناچێت، بەڵام ئایا ئەم دەرنەچوونەی لە ئیسلام، مانای ئەوەیە کە ڕێگە پێدراوە ھەموو جۆرە ڕەفتارێکی نەشیاو بکات بێئەوەی ڕێگەی لێبگیرێت؟ بێگومان نەخێر،بەڵکو کە کار ھاتە سەر زیادەڕۆییکردن و سنووربەزاندن، ئیتر سەیری کوفر و ئیسلام ناکرێت بەڵکو سەیری زوڵم دەکرێت؛ کێ زاڵم بێت ڕووبەڕووبوونەوەی واجبدەبێت، ئیتر لەژێر ھەر ناو و مەزھەبێکدابێت و ھەرجۆرە ڕواڵەتێکی ھەبێت، بۆیە پێویستە بەکورتی باسێکی زوڵم بکەین. وشەی (الظلم) لە زمانەوانیدا کۆمەڵیک مانای ھەیە، ئەوەی ئێمە لێرەدا مەبەستمانە ئەمەیانە: (الظلم: وضع الشیء فی غیر موضعه)، واتە دانانی شتێک لەشوێنێکدا کەئەو شوێنە شوێنی خۆی نەبێت، زانایانیش زوڵمایان لە قورئاندا کردووە بەسێ بەشەوە:

1- زوڵمکردن بەرامبەر پەروەردگار، بە باوەڕپێنەھێنانی و شەریک بۆ قەراردانی، وەکو دەفەرموێت: "والکافرون ھم الظالمون" (البقره‌:254)، یاخود دەفەرموێت:"إن الشرك لظلم عظیم" (لقمان:13).

2- زوڵمکردنی ئینسان لەخودی خۆی؛ ئەویش بەشوێنکەوتنی ئارەزووەکان و خراپەکردن و پشتگوێخستنی فەرمانەکانی خودا(جل جلاله)،"فمنهم ظالم لنفسه" (فاطر:32).

3- زوڵمکردنی مرۆڤەکان بەرامبەر یەکتر و ھەموو دروستکراوەکانی دیکە؛ ئەویش بە دەستدرێژیکردنەسەر گیان و ماڵ و خاک و ھەرزوڵمێکی دی، خوای گەورە دەفەرموێت: "إنما السبیل على الژین یڤلمون الناس ویبغون فی الارض بغیر الحق أولئك لهم عذاب ألیم" (الشورى:42)، واتە بێگومان تەنھا ئەوانە بەرپرس دەبن کە ستەم لەخەڵکی دەکەن و دەستدێژی دەکەن بەناحەق لەزەویدا، ئائەوانە سزاو ئازاری بەئێشیان بۆ ھەیە. بە سەرنجدان لەئایەتەکە بۆمان دەردەکەوێت خوای گەورە بەگشتی باسی زاڵمانی کردووە و جیاوازیی نەخستۆتە نێوان مسوڵمان و نامسوڵمان و، ئەو سزایانەی خودا دایناوە لەدنیادا، ھەندێکیان تەنھا بەسەر مسوڵماندا جێبەجێ دەکرێ، وەکو سزای عارەقخواردنەوە. واتە نامسوڵمان ئەم سزایە نایگرێتەوە!

لەمەوە دەمەوێ بڵێم قبوڵنەکردنی زوڵم و ستەم لەموسوڵمان لەپێشترە، چونکە بەرنامەکەی بۆ دژایەتیی زوڵم و ستەم ھاتووە و، دەبێت خۆیشی پێشەنگ بێت بۆئەوەی زوڵم نەکات. لێرەوە ئێمە دژایەتیی داعش دەکەین و شەرعییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و داگیرکاری و خوێنڕێژییەکانیمان ھەیە، ئەمەیش خاڵیکی زۆر گرنگە کە ئێمە زوڵم بکەین بە سەنتەری ڕووبەڕووبوونەوە نەک (کوفر)، چونکە ئێستە چەمکی کوفر چەکێکی باشە بەدەستی ھەندێ گروپی ئیسلامیی خزمەتکاری ستەمکاران، بۆئەوەی درێژە بەزوڵم و حوکمە دیکتاتۆرییەکانیان بدەن، بۆیە دەڵێن حاکم یا وەلی ئەمر یا ھەرناوێکی دی گوێڕایەڵیی ڕەھا(السمع والطاعه‌) یان بۆھەیەو دەبێ قسە لە قسەیاندا نەکرێت ھەرچەندە زاڵمیشبن! تەنھا لەیەک کاتدا نەبێت،ئەویش ئەو کاتەیە کە کوفریان لێببینین، جا ئەم بۆچوونە بۆچوونێکی زۆر خەتەرە، بەتایبەت لەکاتی ئێستای کوردستاندا، چۆن؟ ئەوان ئەگەر کوفر بکەنە پێوەر ئەوا بەپێی ئەو دەقانەی کە پێشتر باسمان کرد ناتوانن تەکفیری داعش بکەن و، ئەگەر خوانەخواستە وای دابنێین سبەینی داعش بێتە کوردستانەوە، ئەوا ئەوانەی خاوەنی ئەم بۆچوونەن یەکسەر دەبێ تەسلیمی داعش ببنو زۆر بەسنگفراوانییەوە قبوڵیان بکەن، ھەروەک چۆن تەسلیمی ستەمکاریی حاکمەکانی سەردەم بوون، تەسلیمی ئەمانیش دەبن. ئەمەیش کارەسات و ماڵوێرانییەکی وای بەدواوەیە کە وابزانم بۆ ھەمووکەس ڕوونە.

ئەم بەسەنتەرکردنی کوفرە لەلایەن ئەم دەستەیەوە ئەوەندەی ھەوڵە بۆ مانەوەی خۆیان و (خەت ڕجعە)یەکە وەکو دەوترێت ، بەھیچ شێوەیەک ھەوڵنییە بۆ ڕێگرتن لە پشێوی، وەکو خۆیان بانگەشەی بۆدەکەن. خوای گەورە بچوکترین لایەنگیریی زوڵم کەئەویش(مەیلی قەلبییە) حەرام کردووە و سەرئەنجامەکەی بە ئاگری دۆزەخەوە بەستووەتەوە، چجای ئەوەی بگات بەشەرعییەتدان بەزوڵم و بیانووھێنانەوە بۆی "ولا تركنوا إلى الذین ظلموا فتمسكم النار" (هود:113)، خوای گەورە باسی بچوکترین شتی کردووە بۆئەوەی تێمان بگەیەنێت، وەکو دەوترێت بە(طریق الاولی) یارمەتیدان و شەرعاندن و ھەرجۆرە ھاوکارییەکی تری زاڵم حەرامە.

خوڵاسەی کەلام ئەوەیە ئەو زوڵمو زۆر و وەحشیگەرێتییەی داعش بەسە بۆ ئەوەی ئێمە ڕووبەڕوویان ببینەوە و ھیچ پێویست بە کافرکردن ناکات و، دەبێ مامۆستایانی ئاینی و ناوەندە ئاینییەکان ئەمە لەخەڵک بگەیەنن. لەلایەکی ترەوە ئێمە خۆمان قوربانیی دەستی ئەم تەکفیرکردنەین، دەبینین بچوکترین حوکمی داعش بەسەر ئەوانی دیدا بریتییە لە تەکفیرکردن و پاشان دەستدرێژیکردنەسەر کەسی تەکفیرکراو، دەی بۆ خۆپاراستن لەم کەلتوورەی داعش دەبێت ئێمە لەو عەقڵییەتەی ئەوان دوور بکەوینەوە و بەھەڵەکەی ئەواندا نەڕۆینەوە و، لەھەمان کاتدا لە واقیعیشدا ئەم کافرکردنە ھیچ دەورێکی نییە لەسەر ئەوان، چونکە پەروەردەی ئەوان ئەوەیە کە جگە لەخۆیان کافرە و كەسی تر مافی ژیانی نییە! چجای بگا بەوەی گوێ بۆ قسەو فەتوای بگرن، مەگەر یەکەم ئیشی ئەوان دوای داگیرکردنی موسڵ سەربڕینی کۆمەڵێ مامۆستای ئایینی نەبوو بە بیانووی ئەوەی مورتەد بوونەتەوە!

زۆر سپاس بۆ ھاوڕێی ئازیزم(شڤان ئیبراھیم) بۆ پێداچونەوە بە بابەتەکەدا.

 

lisinopril and nasacort lisinopril and nasacort lisinopril and nasacort
lower blood sugar diabetes treatment treatment for diabetes
coupons for prescriptions coupon for prescription cialis coupon 2015
viagra torta viagra hat?s viagra hat?s
champix gravid mdwguide.com champix alkohol
jasmine villegas jasminelle jasminelle
sirdalud 6mg areta.se sirdalud
clopidogrel allied.edu clopidogrel sandoz
dipyridamole stroke ourblog.bebrand.tv dipyridamole stroke
cialis coupons from manufacturer free discount prescription card coupon cialis
toilax vejledning edanmarkhalsbrand.site toilax microlax
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی