************* پێغەمبەری بە ناو قورئانییەکان ************
2016-05-07      2665 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەوەی ئەمڕۆ بە ناو قورئانییەکان دەستیان داوەتێ لە سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری خودا (د خ), زۆر لەو حاڵەتە دەچێت کە بێ باوه‌ڕان بەرامبەر بە خودا دەیکەن, ئەمەش وەکو کافر کردن ناڵێم کەس لێم نەکات بە ھەڵا, بەڵکو تەنھا وەکو لێک چوونی حاڵەتەکە ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م, ئاخر ئەمڕۆ جۆرێک لە بێ باوه‌ڕ (مولحید) پەیدا بووە، دەزانێ ناتوانێ ئینکار لە بوونی خالقدا بکات بۆیە بەناچاریی دان بە بوونی خودادا دەنێت، بەڵام چۆن خودایەک و چۆن دانپێدانانیک؟ خودایەکی بوکەڵەئاسا کە ئەمان ڕێ و شوێنی بۆ دادەنێن، ئەمان دەڵێن دەبێ چی بکات و چی نەکات، ئەمان شتی لەسەر فەرز دەکەن، بە ھەمان شێوەیش بە ناو قورئانییەکان پێغەمبەرێکی بوکەڵە ئاسایان دروست کردووە، حاشا پێغه‌مبەری خودا (د.خ) دەوری، لە دەوری تۆمارێكی ده‌نگی زیاتر نییە، کە کاری تەنھا خوێندنەوەی قورئان بووە و بەس، ئیتر ھیچ نەقشێکی تری لە پێگەیاندن و تەزکییە و ڕوون کردنەوەی ئەحکامەکاندا نەبووە، نە بۆ ئەسحاب و نە بۆ ئێمە، بەقسەی ئەم برادەرانە 23 ساڵ ئیشی پێغەمبەر خوێندنه‌وه‌ی رووتی سروش  بووە. ئایا قورئان کافییە بۆ ھەموو شتیک؟ ئەگەر ئەم قسەیە لە بواری بیروباوه‌ڕدا مەجالی ڕاستی تێدابێت، ئەوا بۆ وردەکاری ئەخلاقیات و ئەحکامەکانی تر وانییە، ئەمەش ناتەواوی قورئان ناگەیەنێت، بەڵکو خودا خۆی (جل جلاله) ئەم ڕۆڵەی داوە بە پێغه‌مبەر (د.خ)، ئاخر ئەگەر قورئان به‌س بیت بۆ ھەموو شتێک ئەدی دەوری  پێغەمبەر (د خ) چ دەبێت لەو بەینەدا، کە خودا پێی دەفەرمووێت (وانزلنا  الیك الذكر لتبین للناس مانزل الیهم)، دەی باشە ئەگەر فه‌رمووده‌ نەبێت چۆن ئەو بەییناتانە بەئێمە دەگات مەگەر خوای گەورە داوای لە ئێمە نەکردووە کە ئەو زاتە بکەینە پێشەوا و سه‌رمه‌شقی خۆمان، ئەگەر قورئان کافی بێت ئیتر دەوری پێشەوایی ئەو زاتە بۆ ئێمە چی دەبیت لە ئایەتی (لقد كان لكم فی رسول الله أسوة حسنة لمن كان یرجو الله والیوم الاخر)؟

ئەگەر ئێمە بڕیار بێت ئەو پێشەوا و ڕێنیشانده‌رمان بێت، خۆ تەواوی ھەڵوێست و وردەکاری ژیانی ئەو زاتە لە قورئاندا بۆ ئێمە بەیان نەکراوە! بۆیە بەناچاری دەبێت پشت بە سوننەت و سیرەت ببەستین، بەڵام برایانی بە ناو قورئانیی تەنھا باوەڕیان بە فه‌رموده‌یه‌ك ھەیە ئەویش ئەو فه‌رمووده‌یه‌ کە ئیمامی بوخاری ڕیوایەتی کردووە کەباس لە فەرمانی پێغەمبەرمان (د.خ) لێ بێت دەکات بۆ نە نووسینەوەی فه‌رمووده‌، ئەمەش جێگای بەزەیی و سەرسوڕمانە!  چونکە ئەم برادەرانە سەری زمان و بنی زمانیان تانەدانە لە ئیمامی بوخاری و بۆتە مۆته‌كه‌ی سه‌ر دڵیان، لەھەمان کاتدا بۆ پشت بەستن بە بەڵگەیەک بۆ ئەوەی ھەموو سوننەتی پێ ڕەت بکەنەوە، دیسان په‌نا بۆ کتێبەکەی ئه‌و ده‌به‌نه‌وه‌! جێگەی به‌زه‌ییه‌ لە ڕووی لۆژیکەوە، چونکە دێن بە خودی فه‌رمووده‌ کۆی فه‌رمووده‌ ڕەتدەکەنەوە!

خۆ ئەگەر بێژن ئێمە بەو به‌ڵگه‌یه‌ ڕووبەڕووتان دەبینەوە کە خۆتان باوەڕتان پێیەتیی، ئەوا دەڵێین گەلی براینە ئەمەش بەدەردی (ویل للمصلین ) مەبەن، مادام بەشتێ ڕووبەروومان دەبنەوە کەخۆمان باوەرمان پێیەتی، ئەوا باوەڕمان بەوەش ھەیە کە پێغەمبەر (د خ) فەرمانی بە عبدالله‌ى کوڕی عومەر کرد کە فه‌رمووده‌ بنووسێتەوە (اکتب فو الذی نفسی بیده ما یخرج منه إلا حق) أخرجه أحمد, وأبو داود, والحاكم, وابن أبی شیبه‌, والدارمی.

 زانایان باسی چەند ھۆکارێکیان کردووە بۆ ئەم دوو فەرمانە جیاوازە؛ لەوانە:

1ـ ئەم قەدەغە کردنە بۆ سەرەتاکانی ھاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆز بووە، بۆ ئەوەی فه‌رمووده‌ تێکەڵی قورئان نەبیت بەھۆی ئەم نوسینەوەیەوە ئەمەش شتێکی نامۆ نییە، پەیوەندی بە (عله‌) ھۆکارێکەوە ھەیە کە ئەم ھۆکارە نەما حوکمەکەش نامێنێت، ئەمەش قاعیدەیەکی ئسوڵییە (الحكم یدور مع علته وجودا وعدما) ھەر وەک ئەوەی پیغەمبەری خودا (د.خ) یەکەمجار فه‌رمانی به‌ موسڵمانان كرد نەچن بۆ سەردانی گۆڕستان، چونکە نەبادا توشی هاوبه‌شدانان ببن، بەڵام پاشان کە ئەو ترسە نەما و بیر و باوەڕی مسوڵمانان بە تەواوی جێگیر بوو، نەک ڕێگەی پێدان بەڵکو ھانیشیدان بچن چونکە دواڕۆژیان بیر دەکەوێتەوە (كنت نهیتكم عن زیاره‌ القبور ألا فزوروها فإنها تذكركم الاخره‌) .

2ـ ھەندێک لە زانایان گوتویانە ئەم یاساغ کردنە بە ھۆی نووسینەوەی قورئان و فه‌رمووده‌وه‌ بووە لە یەک پەڕەدا، چونکە ھەندێک جار وا ڕێکدەکەوت لەپاڵ ئایەتێكدا ھەندێك لە ڕاڤەی وشەکان بنووسنەوە، جا بۆ ئەوەی دوایی ئەم ڕاڤانە لەگەڵ خودی ئایەتەکەدا تیکەڵ نەبن پێغەمبەر (د خ) فەرمانی کرد کە نەنووسرێتەوە.

لەکۆتایدا دەڵێم قسەکردن لەسەر فه‌رمووده‌ بە سەنەد و مەتنەوە ڕێگە پێدراوە، بەڵکو  ئیشی زانایانی فه‌رمووده‌یش ھەر ئەوە بووە، کە وردەکاری بکەن لە گوفتاری پێغەمبەردا (د خ)، و ھەموو جۆرە قسەیەک، بەقسەی ئەو زاتە نەزانن، بۆیە دەبینین ئیمامێکی وەکو بوخاری لە کۆی 600 ھەزار فه‌رمووده‌ تەنھا (7) ھەزاریان دەنوسێتەوە، لە صەحیحەکەیدا، لەبەر ئەوە ھەوڵی زانایان جێگای ڕێزە و ئەوان تاجی سەرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەمووی ھەر بەشەرە و کەمو کورتی ھەر دەبێت، بۆیە کوفر نییە ئەگەر قسە لەسەر ھەندێ ڕیوایەتی بوخاری و موسلیم و باقی کتێبەکانی تر بکرێت، ھەر وەک ئیمامی دارە قوطنى و ابن حزم و ھەندێکی تر لەزانایانی کۆن و نوێ قسەیان کردووە لەم باریه‌وه‌،بەڵام قسەکە لێرەدا ئەمەیە ئایا ئەم قسە کردنە ئیشی کێیە؟ ئیشی کەسێکە کە زاناو پسپۆڕ بێت لە زانستە شەرعییەکان و ئاگادار و به‌ توانا بێت بەسەر قورئان و سوننەتدا بە ھەموو زانستەکانیانەوە، یاخود ئیشی کەسێکە کە شارەزاییەکی ئەوتۆی لە زمانی عەرەبیدا نییە و ھەموو سەرچاوەی ڕۆشنبیری ئەو تەنھا کتێبە وەرگێڕدراوەکانی زەکەریا ئۆزۆن و موناقەشە تەلەفزیۆنییەکانی (میزۆی) عەمامە بەسەری میسری بێت؟!

 


viagra bestellen goedkoop viagra pillen kruidvat sildenafil 25 mg
side effects of viagra use viagra for sale uk how to buy viagra online
cialis generic coupons link cialis coupon
voltaren emulgél link voltaren emulgél
ibuprofen teva 400 mg ?ra ibuprofeno ibuprofen 800
arcoxia tbl click arcoxia 90 cena
cordarone loading cordarone bolus cordarone marevan
proscar pris read proscar
triatec triatec wikipedia triatec torrino
cialis sample coupon emergent-ventures.com coupons cialis
abortion pill side effects abortion pill process how much does an abortion pill cost
feldene gel precio williamgonzalez.me feldene d
naltrexone canada partickcurlingclub.co.uk naltrexone clinic
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی